پەیامێکی پیرۆزبایی لە نەپەگەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کرد کە بەشدارییان لە چالاکییە سەرکەوتووانەکاندا کردبوو.
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کرد کە بەشدارییان لە چالاکییە سەرکەوتووانەکاندا کردبوو.
لە پەیامەکەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)دا هاتووە:
"بەر لە هەموو شتێک ئێمە جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین، بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاوی لێدەکەین.
هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوا پێیناوەتە دووەم ساڵیەوە. ساڵی رابردوو سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخۆدان گورزی گەورەی بەرکەوت، بێ ئەنجام مایەوە و وێڕای جێهێشتن و سوتاندنی تەرمی سەربازەکانی خۆی، پاشەکشێی کرد. لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم هێرشێکی بێ وەستانی دوژمن و بەرخودانێکی مێژوویی لە دژی ئەو هێرشە بۆ ماوەی ١٤ مانگە بەردەوامە.
دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت پلانە داگیرکەرییەکانی سەربخات، شەوی ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بە هێرشکردنەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ دەستی بە هێرشێکی نوێ کرد. لە بەرامبەر هێرشەکان کە ٢٢ رۆژە بێ پسانەوە بەردەوامن، ئەو بەرخودانەی کە نیشان دەدرێت پێرفۆرمانس و ئاستێکی گرنگی ئافراند.
رۆژ و شەوی ٩ی ئاب لە دژی هێزەکانی دوژمن کە دەیویست بەرەو گۆڕەپانی بەرخودان پێشڕەوی بکات، بە رێبازی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ٤٤ چالاکی هەماهەنگ ئەنجامدران، لە ئاکامدا ٣١ داگیرکەر سزادران و ٧ داگیرکەریش برینداربوون، لە دەرەوی شەڕ هێڵرانەوە. ئەمەش ئەنجامێکی زۆر سەرکەوتووانەیە. لەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا بە گیانی بەرزی فیدایی ئاپۆیی چوونە سەر دوژمن، تاکتیکەکانی هێرش و هەڵکوتانەسەر بە شێوەیەکی چالاک بەکارهێنران، بە لێهاتوویەکی داهێنەرانەی تاکتیکی رێبازی سابۆتاژیان جێبەجێ کرد، چەکەکانی بەردەستیان بە هونەرێکی گەورەوە بەکارهێنا، شێوازی نیشانشکێنی لە زۆر شوێن بەکارهێنرا و بەم جۆرە ئاستێکی گرنگ خوڵقێنرا. سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە کە هەم ئامارەکانی قۆڕەپانەکە و هەمیش تونێل و سەنگەرەکانی شەڕ بەکارهێنران، رێبازی شەڕی تیم هەمیش شەڕی ژێر زەوی بەکارهێنرا، بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ یەکتریان تەواو کرد. لە کاتی ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا دوژمن گۆڕەپانی بەرخودانی لە ئاسمان و زەویەوە بە چڕی بۆردومان کرد و بۆردومانەکە دوای رۆژێکیش بەردەوام بوو. لەگەڵ ئەوەش بە بێ زیان ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە ئاستی سەرکەوتنەکەی واتادارتر کرد. هەروەها زۆر گرنگە کە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە سەروبەندی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و بە رۆح و رێبازی عەگیدەکان ئەنجامدرا و لەسەر هێڵی شەهیدان بەڕێوەچوو.
ئێمە هەموو شەڕڤانان، فەرماندەکان و فەرماندەییمان کە ئەو بەرخودانەیان بەڕێوەبرد و بە پەیوەستوونیان بە هێڵی شەهیدان گیانی فیدایی ئاپۆییان بە بێ دوودڵی و دڕدۆنگی نیشاندا، بە بوێرییەکی گەورە چوونە سەر دوژمن، شێوەی شەڕی تیمی پسپۆڕ و تاکتیکی دەوڵەمەندی گەریلا بە داهێنەری گەورە ئەنجامدا، وانەیەکی مێژووییان بە سوپای تورکی داگیرکەر دا کە لەبیری ناکات، بەهۆی ئەو سەرکەوتنەوە پیرۆزباییان لێدەکەین. لە هەمان کاتدا بە هۆی دروستبوونی ئاستی ئەمڕۆ سەرجەم شەهیدانمان لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کە بە گیانبازی گەورەوە رەنجیان کێشا، بە رێزەوە یاد دەکەینەوە. ئێمە هەموو ئەو هاوڕێیانەمان کە هێشتاش بە گیانبازییەوە تێدەکۆشن، خۆڕاگری دەکەن و رەنج دەدەن، بەم بۆنەوە سڵاو دەکەین و بەهۆی سەرکەوتنەوە پیرۆزباییان لێدەکەین.
ئێمە بە هەستی شۆڕشگێڕانەی لە ناخەوە جارێکی دیکە چالاکی سەرکەوتووانەی هەموو فەرماندە و شەڕڤانان لە ئەیالەتەکە و جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین و بە رێز و خۆشەویستیەوە سڵاویان لێدەکەین. لەو بڕوایەداین کە ئەو بەرخودانەی ئێمە بە گیانی فیدایی گەشمان کردووە، سەرکەوتن و یەنجامی گەورە دەخوڵقێنێت".
هـ . ب