پەیامی ١٥ی شوبات لە کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە و پاژکەوە

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی مێژووی لە ئیمراڵی کرد.

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەیان بەوەکرد کە لە ٢٧ـەمین ساڵی پیلانگێڕییەکە دا ئەرکی بنەڕەتی لە ناوبردنی سیستەمی ئەشكەنجەی ئێمراڵیە.

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

"بەتایبەت هەڤاڵانمان خالید ئۆراڵ، سەلامەت مەنتەش، ئاینور ئارتان، سەرپیل پۆڵات، میرزا سەڤیملی، عەلی ئایدن، یاڤوز گوزەل، محەمەد گوڵ و بولەنت بایرام کە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن' جەستەی خۆیان کرد بە پەرچینێک لە ئاگر و بەفیدای بەرخۆدانیان کرد، هەموو شەهیدانمان بە ڕێزداری و خۆشەویستییەوە یاددەکەینەوە و بەڵێنی زیندووکردنەوەی یادی ئەوان دووبارە دەکەینەوە.

ڕێبەرمان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پیلانگێرییەکی نێونەتەوەیی برایە ئیمراڵی. لەگەڵ هێزە هەرێمییەکان و نەتەوەی و نەتەوەپەرست، خیانەتکار و هاوکارانی ئەم پیلانگێڕییە پێک هات کە ئەم پیلانگێرییەش لە ناوەندنی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە پلانی بۆ دانرابوو. ٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی تێدەپەڕبوو. لە ناو ئەم ٢٦ ساڵەدا، بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە کەسێتی ڕێبەرێتیماندا ویسترا کە ئیرادەی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تەسلیم بکەن. ئەم شەڕە بێ ڕەحمانە کە وەک جەنگی جیهانی سێیەم پێناسە کرا و  سەختییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو، سەرەتای پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بوو. هێزە پیلانگێڕەکان لە ئامانج و توندوتیژی بێ ڕەحمانەیاندا، هیچ شتێکیان لە دەستەنداوە.

ڕۆژهەڵاتی ناوین؛ لە چەقبەستوی زیهنیەتی دەوڵەت-نەتەوەدا گیری خواردوە و لە ناو کێشەکاندا بێ چارەسەر جێ هێڵراوە. ناکۆکی و پێکدادان کە سەرچاوەکەی لە دەوڵەت نەتەوەوە دەگرێت، بێ پچڕان دەبێت بە هۆکاری گێژاو و ناکۆکییەکان. جەنگی جیهانی سێیەم و سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕووبەڕووی خوێنڕشتن و کۆمەڵکووژی دەبێتەوە. لە شەڕوپێکدادانی فەڵستین و ئسرائیلدا، بە دەیان هەزار کەس کوژران. ئەمڕۆ لە سووریا بە هەڵوەشانەوەی ڕژێمی بەعس هەتەشە دەستی بەسەر بەڕێوەبەری گرت و هێشتاش ئاییندەی سووریا ڕوون نییە. ئەو شەڕەی لە هەرێمەکە ڕوویدا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بوونی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییەوە هەیە. ڕێگەی ڕزگاربوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان لەم گێژاوە، دامەزراندنی سیستەمی ژیانی بە دیلی ڕێبەرێتیمانە و تێکۆشانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕە لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری.

لە ناو ٢٦ ساڵدا لە دژی ئەم پیلانگێرییە خیانەتکارانە بەرخۆدانی ڕێبەرێتی، گەریلاکانمان، هەڤاڵانمان لە زیندانەکان و پێکهاتەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بێهاتە. لە نێو ٢٦ ساڵدا قوربانی مەزن درا، بەرخۆدان و تێکۆشانی مەزن کراوە. لە سایەیی ئەم تێکۆشانە مەزنە، هێزە پیلانگێڕەکانی نێونەتەوەیی و هێزە هاوکارەکانی نەگەشتن بە ئامانجەکانیان.

لە ٢٧ ساڵی پیلانگێڕییدا بە تەواوی لە ناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە ئیمراڵی ئەرکی سەرەکیمانە و ئەو تێکۆشانەی لە ماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، چەندین دەستکەوتی بۆ گەلەکەمان و دۆستانمان هێناوە. دەستکەوتی زۆرم مەزن ئەوە بوو کە هێزی چارەسەری پارادایمی نوێی ڕێبەرێتی نەک تەنها لە لایەن ئێمە و دۆستانمانەوە قبوڵکرا، لە هەمانکاتدا لە لایەن ئەو هێزانەی دەستیان لەو پیلانگێڕییەدا هەبوو، ناچار بوون ئەم چارەسەرە قبووڵ بکەن.

ڕێبەرێتیمان هەوڵدەدات بۆ پڕۆسەکە بە تایبەت لە کوردستان بۆ کێشەی کورد لە ڕوانگەی نەتەوەی دیموکراتیکدا چارەسەرێک پێش بخات و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلان مۆدێلێک بخولقێنێت.  ئەمە پرۆسەیە کە ڕێبەرێتیمان دەستی پێکرد، دەبێت بە ڕاستی لێ تێبگەین و بەشداربوونێکی ڕاست دروست ببێت. هەربۆیە ڕێبەرێتیمان دەڵێت 'ئەم جارە بێگومان دەبێت سەربکەوین'. هەڵمەتی 'بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بۆ کێشەی کورد چارەسەری' لەسەر بنەمای ئازادی ڕێبەرێتی بەڕێوەدەچێت و بە پێشەنگایەتی دۆستان وەک هەڵمەتێکی گەردونی دەستی پێکرد، بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی بەرێوەدەچێت. بۆ ئەوەی هەڵمەتی ڕێبەرێتی ڕاست بەڕێوەبچێت و گۆشەگیری بشکێنرێت، دەبێت لە ئاستێکی زۆر بەرزدا تێکۆشان بەرێوەبچێت. دەبێت ئەم هەڵمەتە بگەیەنینە سەرکەوتن. ئیدی دەبێت تاوەکو ساڵێکی دیکە تەحمولی ئەم سیستەمی گۆشەگیرییە نەکرێت.

بەم ئادیا و باوەڕەوە لە هەموو شوێنێک ئەم هەڵمەتە زیاتر پێش بخەین، جەماوەری بکەین و بە شێوەیەکی بە هێز بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێری و بۆ لە ناوبردنی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بە بەهێزترەوە تێکۆشان بکەین.

ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە لە بەرانبەر ڕێبەرێتیمان ئەنجام درا، جارێکی دیکە بە نەفرەتی دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین".