پەیامی لەیلا گۆڤەن بۆ نەورۆزی ئامەد

هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك"كەجەدە"، لەیلا گۆڤەن بۆ مەراسیمی پیرۆزبایی ئامەد پەیامێكی پیرۆزبایی رەوانە كرد.

هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك"كەجەدە"، لەیلا گۆڤەن بۆ مەراسیمی پیرۆزبایی ئامەد پەیامێكی پیرۆزبایی رەوانە كرد. لەپەیامەكەیدا لەیلا گۆڤەن وەها دەڵێت:"ئێمە رۆژهەڵاتی ناوین دیموكراتیك بكەین و وەكو كۆمەڵگەیەكی ئازاد ژیان بكەین".

ئامەد ئەمڕۆش، وەكو هەرساڵ مێوانداریەتی نەورۆزێكی مێژوویی دەكات. لەپیرۆزبایی نەورۆزدا نامەی هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك"كەجەدە"، لەیلا گۆڤەن كە لەزندانی ژنان لەخارپت دەمینێتەوە. گۆڤەن لەدەستپێكی پەیامەكەیدا سڵاوی ئاراستەی گەل دەكات و دەڵێت:"لەدڵ و گیانەوە باوەڕ دەكەن كە گەلی كورد لەجەژنی نەورۆزی 2022لەهەرچوارلای دنیا گۆڕەپانەكان و نەورۆزی خۆیان بەجۆش و خرۆشێكی مەزنەوە پیرۆز دەكەن. گەلەكەمان باش دەزانێت بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتە ئەم ئاستە چەندە قۆربانی داوە. لەمەو بەدواش بەو هۆشیارەوە بەرخۆدانەكەی بەردەوام و شێوەی خۆی رێكخستن بوون و رێگەی خۆی بەردەوام بكات.

سەد ساڵی نوێ شكڵ"فۆرم"دەگرێت

لەبەردەوامی پەیامەكەی لەیلا گۆڤەندا، لەئێستادا شەڕی سێیەمی جیهانی بەرێوە دەچێت و دەڵێت:"ئێمە لەقۆناخێكداین كە هەموو سیستەم بەناچاری دەبێت خۆی بگۆڕێت. ناعەدالەتی، بێ مافی و نابەرابەری هەرچی دەچێت لەسەرانسەری دنیا بەرفراوانتر دەبێت و هیچ كۆمەڵگەیەكیش نایەوێت بێ پێگە و جێ و رێ ژیان بكەن. سەدساڵی نوێ فۆرم دەگرێت. بازرگاكانی شەڕ و خوێن لەئێستادا لەسەر ئۆكرانیا كەوتوونەتە كێبڕكێ. ئەوەی كە لەئێستادا دەتوانێت رەوشی ئۆكرانیایەكان باش دەرك بكات، گەلی كورد و فەلەستینن، لەبەر ئەوەش وكو رابردوو، ئەمڕۆكەش گەنجان و ژنان و جۆامێرانی چاونەترسی گەلی كورد لەهەموو شوێنێكی لەپاش ئەو گەلانی رووبەرووی ناعەدالەتی و بێ مافی دەبنە دەگرن و لەئێش و ئازاری ئەواندا هاوبەشن.

ژنان كورد دەبێت هاوپەیمانی و رێككەوتنی خۆیان بۆنیاد بنێنن

لەبەردەوامی پەیامەكەیدا سەرەنجی راكێشایە سەر دروشمی"كات، كاتی سەركەوتن"ە و وەها كۆتایی بەپەیامەكەی دەهێنێت:"لەبەرامبەر بەشەڕ، زەخت و گۆشار و بێ عەدالەتی ئێوە لەدەرەوە و ئێمە لەزنداندا دەڵێن:"كات، كاتی سەركەوتنە". ئێمە دەڵێن گەلێك لەكەسایەتی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا رووبەرووی گۆشەگیری و ئەم گۆشەگیرییەش رووبەرووی هەموو زندانیەكان كراوەتەوە. لەتێكۆشانی خۆمانی مافداردا، پێویستی ئێمە بەرەحمەتی كەسێك نییە. وەكو ژنی كورد دەڵێن: لەباكور، باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا هاوپەیمانی خۆمانی نەتەوەیی بۆنیاد بنێنین و بەمشێوەیە دەست بەساڵێكی نوێ بكەین".

ئێمە ببینە كۆمەڵگەیەكی ئازاد

پەیمانی ئێمە بۆ گەلە رەنجدەرەكەمان؛ لەسەر بنەمای تێكۆشانێكی مێژوویی گەلەكەمان، ئێمە لەهەموو گۆڕەپانەكاندا بەرخۆدانەكەمان برەو پێ دەدەین. لەژێر چەتری دیموكراسی رادیكاڵ، ئێمە دنیایەكی سۆسیالیست، رۆژهەڵاتی ناوینی دیموكراتیك و كۆمەڵگەیەكی ئازاد بۆنیاد بنێنین. ئێمە ئەمە بەهێزی جەوهەر"گەوهەری"خۆمان، بەپێشەنگایەتی ژنان كە لەهەموو گۆڕەپانەكانی ژیاندا وەكو هەورە بروسكە بەرخۆدان دەكات، بەپێشەنگایەتی ژنان لەنێوان هەشتی ئادار و جەژنی نەورۆزدا جەستەیان كردە پردێك لەئاگر و بەپێشەنگایەتی دایكانی فیداكار پێكبێنین. هەلومەرج چی دەبێت با ببێت، دەرمان و چارەسەری ئێمە، بەرخۆدانی مێژوویی و هێزی ئێمەی جەوهەرییە. من جەژنی نەورۆز لەگەلەكەمان لەهەرچوارلای دنیا، لەكەسایەتی خەڵكی ئامەد و لەهەرچوارلای دنیا بەرخۆدان دەكەن، پیرۆز دەكەم. بەو هیوایەم كە لەهەڵپەڕكێ داهاتوویەكی ئازاددا شانبەشانی یەكدی بین".

ژ.ت