پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار / KJAR) بەبۆنەی ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) و هەروەها ١٦هەمین ساڵیادی لە شەهیدبوونی گەریلا و پێشەنگی یه‌كێتیی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یهژهرهكه / YJRK) لەتیفە سەلامەت (زیلان پەپولە) وتارێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نووسی.
ڤیان لە وتارەکەیدا باسی لە ویست و ورە و تێکۆشانی ژنی کورد لە کەسایەتیی زیلانەکان دا کرد و داوا لە گەلی کورد و بەتایبەتی ژنانی کورد و مرۆڤی ئازاد دەکات، کە "کاتی ئەوە هاتووە هەموو کەسێک خاوەنداری و پشتیوانی لە بەها و بوونی خۆی بکات، لەم کاتەدا بێ هەڵوێستی بە مانای مردنە. ئەوەی لە سەنگەرەکانی ئەم بەرخۆدانەدا خاوەنداری لە ئەرکی وڵاتپارێزی و مرۆڤایەتیی خۆی نەکات ، مێژوو لێ خۆش نابێت. بۆ هەموو کوردێک و هەموو ئازادیخوازان کات، کاتی زیلانبوونە، زیلانبوون فیداکارییە لە دڵ، هۆش، مێشک و جەستەی خۆتدا بۆ ئازادی و ڕاستی و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنە".
دەقی وتارەکەی پەیمان ڤیان:
"حوزەیران لە مێژووی تەڤگەری ئازادییدا مانگی فیدایبوون و سەرکەوتنە. شەڕڤانانی ئازادی لە سەدەی ٢١دا بە ڕۆحی حوزەیران لە ناوچەکانی زاگرۆرس و تۆرۆس گەورەترین گورزی کوشندە لە دوژمن دەدەن. لە چیا ئازادەکاندا مێژووی فیدایبوون دەنووسنەوە. مێژوو وەک زنجیرێک لە یەکتر دانەبڕاو ڕێدەکات و دەڕوات، ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ تۆوی خۆی لە بنارەکانی چیاکانی زاگرۆس‌دا چاندووە، لە کەسایەتی گەریلاکانی ئازادی‌دا جارێکی تر ئەو تۆوانە شین دەبنەوە و دەڕوێنەوە، بە ڕۆحی فیدایبون شین دەبن و گەشە دەکەن، دەگەڕێنەوە سەر سروشت و جەوهەری خۆیان. خائینان و خۆفرۆشان، کە نوێنەرایەتیی هێڵی ئەنکیدۆ دەکەن، ئەمڕۆ لە خاکی پیرۆزدا هاوکاریی دوژمن دەکەن و ناوەکانیان لە مێژوودا بە پیسی دەمێنێتەوە.
"کات کاتی ژنان و شەڕڤانانی ئازادییە"
مێژوو جارێکی‌تر دووبارە دەبێتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هەمیشە دووبارە نابنەوە. ئەمجارەیان لەبەر ئەوەی هێرشبەران نابینن، کە ئەمە سەردەمی ئازادی و سەردەمی ژنان و ئازادیخوازانە، شکست دەهێنن و دەدۆڕێن، ئەمە ئاشکرایە، تێکۆشان و بەرخودانی ئەندامە ڕەسەنەکانی ئەم خاکە، کە دامەزرێنەرانی ئازادی، یەکسانی، کۆمیناڵیتە و ژیانی سۆشیالیستین شکڵ بە مێژوو دەدەن. مێژوو چیتر لە لایەن کوڕە خائینەکانیەوە نانووسرێتەوە، بەڵکو لەلایەن پاڵەوانەکانیەوە، کە دوای ڕاستی کەوتون دەنوسرێتەوە. شەڕڤانانی ئازادی ئەوە دەسەلمێنن، ئەوانەی لە دڵەوە بەرەنگاری دەکەن و مافداران، بە دەستی خۆیان مێژوو دەئافرێنن، بۆیە ئەو هێزە ئازادیخوازە، کە ماوەی ٥٠ ساڵە لە دژی گلگامش، یان پاشا پیاوسالارەکانی ئەم سەردەمە و ئەنکیدۆ خائین – هاوکارەکان تێدەکۆشێت و دەجەنگێت، سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
کاتی ئەوە هاتووە خاکی میزۆپۆتامیا، کە لانکەى مرۆڤایەتییە، کۆتایی بە هاکاران و خائینەکانی سەر ئەم خاکە بهێنێت، زاگرۆس خاوەنی ئەو ڕۆڵەیانەیە، کە ئەمڕۆ لە بەرزترین لووتکەی سەرەوەدا بە ڕۆحێکی فیداییانەوە بەرخۆدان دەکەن، کە زمان ناتوانێت باسی بکات. ئەم ڕۆڵە خۆڕاگرانە تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەرانە و جەماوەری بەرز دەکەنەوە و گەشەی پێدەدەن و بەهێزی دەکەن. ئەو شەڕڤانانە، کە ئەمڕۆ دوژمنی خوێنخۆر لەبەر یەک هەڵدەوەشێنن فیداییەکانی هێڵی زیلانن، بە خۆشەویستی و عەشق و باوەڕی زیلان بە ئازادی خۆیان هۆنیوەتەوە، خۆیان بە بانگەشەی سەرکەوتنی زیلان قفڵ کردووە، بۆیە دەڵێن، هەرچییەک ڕووبدات دەبێت ڕاستیی ژیانێک بێت، کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئافراێنراوە و ناوەند و چەقەکەى ژنە و سەردەکەوێت.
زیلانبوون، ڕۆحی سەردەمە بۆ سەرکەوتنە
زیلانبوون لە ژیانی ئازاد‌دا بانگەشەی هەبوونە، زیلانبوون ڕۆحی سەردەمە بۆ سەرکەوتن. با دوژمنی خوێنخۆر لەوە بترسێت، کە ڕۆحی زیلان ئەمڕۆ لە دڵ و مێشکی هەزاران تێکۆشەری ئازادیخوازدا وەک گڕکانێک دەکوڵێت، بە دڵنیاییەوە لە ناو دڵیدا دەتەقێتەوە. مێژووی کوردستان پڕە لە بەرخۆدان و ڕۆحی فیدایبوون، بەڵام بەداخەوە بە تێپەڕبوونی کات و بە دەستی هاوکارانی دوژمن خنکێنراوە، بەڵام ئەمجارە شەڕڤانانی ئازادی بەرگری و بەرخودان دەکەن، خۆیان بەخت دەکەن و بانگەشەی ئەوەی، کە چی دەبێت با ببێت بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت و ڕەگی خیانەت لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە وشک دەبێت و دەچینە سەر شانۆی مێژوو. دەوڵەتی فاشیستی تورک، کە دووەمین هێزی ناتۆیە، بە هەموو ئامرازێک، بە پێشکەوتووترین تەکنیکەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادی شەڕ دەکات، ئامانجی ئەوەیە بوونی گەلی کورد لەناوببات و بیسڕێتەوە، بەڵام هەموو ڕۆژێک لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا دا شکست دەهێنن و ورەیان دەڕوخێت و لەبەر یەک هەڵدەوەشن.
لە ئێستادا گەریلاکان خۆیان بنیاد دەنێن و دەبنە شەڕڤانی ئازادی و سەرکەوتن
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە شێواز و تاکتیکی خۆیان، بە ئیرادەیەکی پۆڵایین سەلماندیان، کە بەهێزترین تەکنیک خودی مرۆڤە. ئەمە لە هزر و فەلسەفەی ئازادییەوە دێت، لە زانستی مێژوو، باوەڕ و خۆشەویستی سەرکەوتنەوە دێت و لە دژی دوژمنی داگیرکەر دەوەستنەوە. گەریلا مرۆڤی تامەزرۆ، ئازا، فیداکار و خاوەنی ئیرادەی ئازادن، بڕوایان بە هێزی خۆیان و گەلەکەیان هەیە و جوانترین مرۆڤن، کە خۆیان لە ئێستادا بونیاد دەنێن و دەبنە جەنگاوەری ئازادی و سەرکەوتن.
راستی مانگی حوزه‌یران بۆ ئێمه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی خوڵقاند. هه‌موو فیداییهكی رێبه‌ر ئاپۆ رێبه‌ری ژیای ئازاده، هێڵی ژیان به شێوه‌ی زیلان چالاكی ئازادییه. هه‌ڤاڵ زیلان له ساڵی ١٩٩٥ له دێرسیم، شوێنی به‌رخودانی به‌سێ و زه‌ریفه‌كان به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا بوو. ساڵی ١٩٩٦ له دژی هه‌وڵی پیلانگێڕی و تیرۆر له دژی رێبه‌ر ئاپۆ له ٣٠ حوزه‌یراندا له دێرسیم بووه فیدایی و بۆ كات و سه‌رده‌م بووه وه‌ڵام، بووه مێژوو له دژی هزری داگیركه‌ر و پیاوسالار بووه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. له‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "من ده‌مه‌وێت گوزارشت له داواكاری ئازادی گه‌له‌كه‌م بكه‌م. ده‌مه‌وێت له دژی سیاسه‌تی ئیمپرسیالیست كه ژن ده‌كاته كۆیله، بۆمب به خۆمدا بته‌قێنمه‌وه و گه‌وره‌یی رق و قینی خۆم نیشان بده‌م.. ده‌مه‌وێت ببمه هێمای ژیانه‌وه ژنانی كوردستان". به راستیش به چالاكیه واتادارهكهی خۆی بووه هێمای ژیانه‌وه‌ی ژنانی كوردستان. ژنانی شۆڕشگێڕی كورد له هێڵی زیلاندا بوونه خاوه‌نی هێز، بوونه خاوه‌نی زانستی مێژوویی و به‌و زانسته بۆ هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه ژن و ژیان كۆیله ده‌كه‌ن تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ژیانی نوێ، ئازاد و سۆسیالیست ده‌بنه پێشه‌نگ. زیلان به هه‌زاران زیلانی ئافراند و هه‌موو زیلانێك بووه ترس و خۆفێكی گه‌وره بۆ داگیركه‌رانی كوردستان. له هه‌موو چركه‌یه‌كدا بوونه بۆمب و به دڵی دوژمن‌دا ته‌قینه‌وه.
زیلان په‌پوله فێر بوو كه وه‌ك په‌پوله به‌دوای ژیانی ئازاده‌وه بفڕێت
یه‌ك له‌و زیلانانه، له‌تیفه سه‌لامه‌ت (زیلان په‌پوله)یه كه ساڵی ١٩٩٩ له شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا بو. زیلان به تێكۆشانی خۆ بووه هێمای ئازادی، بووه ژیانه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ژنانی رۆژهه‌ڵات و ئێران. زیلان په‌پوله له دژی بیركردنه‌وه‌ی داگیركه‌ر، باوكسالار و ژنكوژی رژێمی ئێران رێگه‌ی ئازادی هه‌ڵبژارد و بووه شوێنكه‌وتوویه‌كی راسته‌قینه‌ی زه‌ینه‌ب كناجی. كولتوری ژیانی خۆڕاگرانه كه له دێرسیمه‌وه به زیلانه‌وه زیندووببوو سنووره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی پیاوسالارانه‌ی شكاند و ریشه‌كانی تا ورمێ بڵاوكرده‌وه، تێكۆشه‌رانی وه‌ك په‌پوله‌ی ئافراند و بووه زیلانی رۆژهه‌ڵات. هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی ژنانی كورد له زنجیره چیاكانی زاگرۆس‌دا شاردراوه‌ته‌وه، ده‌نگی هاواری ژنانی كورد كه له قه‌ڵای دمدم له دژی دوژمنی دڕنده و هێڵی خیانه‌ت خۆڕاگرییان كرد، له به‌رزایی و جوانی زاگرۆسهكاندا شاردراوه‌ته‌وه. زیلان په‌پوله‌ش كچی سه‌رهه‌ڵدێر كه له‌سه‌ر هێڵی قه‌ڵای دمدم گه‌وره ببوو، هه‌موو رۆژێك به به‌ر چیرۆكی ئه‌و ژنانه‌ی به قژ و بسكی خۆیان، خۆیان خنكاندوه، خۆیان له به‌رزایی قه‌ڵای دمدم فڕێداوه‌ته خواره‌وه و هه‌رگیز خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان قه‌بوڵ نه‌كرد گه‌وره‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیلان په‌پوله له زیلانهكانهوه فێربوو كه چۆن تۆڵه‌ی ئه‌و ژنانه بستێنێته‌وه و به خۆشه‌ویستیه‌كی گه‌وره‌وه وه‌ك پهپلهكان به‌دوای ئازادی‌دا فڕی.
سوپای پاراستنی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا
زیلان په‌پوله له ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٦ كاتێك ده‌چێته ناو گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی راستی چالاكی هه‌ڤاڵ زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) بۆ گه‌ل و ژنان باس بكات، له ئه‌نجامی بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی رژێكی دیكتاتۆری ئێرانه‌وه شه‌هید كرا. به‌ڵام زراوی دوژمنی داگیركه‌ر له ناوی زیلانهكان، له ته‌رمی زیلانهكان ده‌ته‌قێت. بۆ ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ته‌رمی هه‌ڤاڵ زیلان به ئۆتۆمبێل دهسوڕنێننهوه و بۆ چه‌ند كاتژمێر به ناو شاری مه‌ریواندا دهیسوڕێننهوه. به‌و شێوه‌یه ویستیان ئه‌و په‌یامه بده‌نه گه‌ل و ژنانی كورد، ‘ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س به‌م شێوازه تێبكۆشێت كۆتاییه‌كه‌ی به‌م جۆره ده‌بێت‘، ویستیان ترس و تۆقاندنی گه‌وره دروست بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و رژێمه دواكه‌وتووه نه‌یزانیبوو كه گه‌له‌كه‌مان ئیتر ئه‌و سنوورهیی شكاندووه، سه‌ربه‌زه به زیلانهكانیهوه، هێز و وره‌ی تێكۆشانی لێوه‌رده‌گرن. شێوازی شه‌هیدبوونی زیلان ده‌ریخست كه دوژمن چه‌نده له زیلانی ئێمه ده‌ترسێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رق و توڕه‌یی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵات له دژی دوژمن سه‌د هێنده زیاتر بوو. به سه‌دان كچ ناوی خۆیان كرده زیلان و به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی بوون و به‌نرخترین وه‌ڵامیان به دوژمن دایه‌وه. له‌سه‌ر ره‌نج و ماندوبوونی زیلان سوپای پاراستنی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا. زیلان په‌پوله بووه یه‌كه‌مین شه‌هیدی یه‌كینه‌كانی ژنانی رۆژهه‌ڵات یهژهرهكه. ئیتر ژنانی رۆژهه‌ڵات خاوه‌ن هێزن، له هێڵی زیلانهكاندا له چیاكان و له گۆڕه‌پانه‌كاندا خۆیان په‌روه‌رده و زانا ده‌كه‌ن. هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ژیان ده‌گۆڕن بۆ گۆڕه‌پانی به‌رخودان و تێكۆشان.
كات كاتی به زیلانبوونه
گه‌لێك كه خاوه‌نی ئه‌و پێشه‌نگ و شه‌هیده گه‌ورانه بێت، به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت. كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌س خاوه‌نداری له به‌هاكانی خۆی و هه‌بوونی خۆی بكات. له‌م كاته‌دا بێ كاردانه‌وه بوون مه‌رگ و مردنه. هه‌ر كه‌سێك كه له‌م سه‌نگه‌ره‌ی به‌رخودان خاوه‌نداری له ئه‌ركی وڵاتپارێزی و مرۆڤایه‌تی خۆی نه‌كات مێژوو لێی خۆش نابێت. بۆ هه‌ر كورد و ئازادیخوازێك كات كاتی به زیلانبوونه، به زیلانبوون فیداكردن و به‌ختكردنی دڵ، مێشك و جه‌سته‌ی خۆیه‌تی بۆ ئازادی و راستی و مسۆگه‌ر كردنی راستی.
ژ.ت / هـ.ب