دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پەژاک:
خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی رۆژئاوا و شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕۆژهەڵات بۆ یادی کۆماری کوردستان
٧٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان دا، ساڵڕۆژی دوو ئەزموونی مێژووین بۆ بەرەوپێشبردنی تێکۆشان و شۆرشی ئازادیخوازی و دیموکراسیخوازی. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) ئەم ساڵیادە مژدەبەخشە بەگەلەکەمان لەسەر رێگای کۆماری کوردستان، کە بە ئەزموونێکی زۆر خاراوتر خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی رۆژئاوایان بەدیهێنا و شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵایساند، پیرۆز دەکات.
گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان بە بونیاتنانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستپێکردنی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" هاوکات لەگەڵ هەستانەوە و هۆشیاری دا، دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان لە دوای ٧٧ ساڵ بە زیندووی ڕاگرتووە. ئەوەی شیاو و شایستەی کۆماری کوردستان و ئەزمونە دیموکراتیکەکەی بێت و لەگەڵی گونجاو بێت، ئەوەیە، کە ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی گەل تەوەر، ئازادیخواز و دیموکراتیک گەیشتوەتە ئاستی دەرکەوتن و هەموو گەلانی چەوساوەی لە دەوری ناوەندێکی دیموکراتیکی ڕاستگۆیانە کۆکردووەتەوە.
گەلی تێکۆشەر و فیداکاری کورد، لە کاتی کۆماری کوردستان و بە تێکۆشانەکانی 'قازی محەمەد'ی هەمیشە زیندوو لە دژی رژێمی پاشایەتی بەرەو پێش برد، بە تێکۆشان و خۆڕاهێنان لەسەر دیموکراسی و تێکۆشان لە دژی ملهوڕی وەستایەوە. ئەوە دەخوازێت، کە ئەمڕۆش رێبوارانی ئەو کۆمارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بناغە رۆشنبیری و عەقڵیەتی شۆڕشێکی شکۆداری دیموکراتیک و گەل تەوەر بە دوور لە سیستمەکانی پاشایەتی و شێخایەتی، فاشیستی و تاکڕەوخواز و ناوەندگەرا زۆر بە باشی بە هێز و تۆکمە بکات. ئەوەیکە، لە دوای چەند دەییەک لە کۆماری کوردستان و لە هەر چوار بەشی کوردستان تێکۆشانی گەلی کورد دەیان هێندە بەهێزتر و ئازایانەتر و کرداریانەتر بووە و مەشخەڵەکەی لە دەستی گەنجان لە شەقامەکان و بەرەو شاخ و لوتکە بەرزەکانی ئازادی هەڵگرتووە، زۆر جێگای خۆشحاڵییە.
بێگومان تەنها بە یەکگرتوویی ریزەکانی تێکۆشانی گەلی کورد و حیزبە ئازادیخوازەکان، دیموکراسیخواز و ڕاستگۆکان دەتوانین بە بڵاوکردنەوە و برەودان بە تێکۆشانخوازبوون و فیداگەریی هاوچەرخ، ڕێگای کۆماری کوردستان درێژە پێ بدرێت و پێویستە تێکۆشانی لەبن نەهاتو و ئازایانە، لە هەموو ساتەکاندا چەق و ناوەندی بەهێز و چڕی ژیانی یەک بە یەکی هاووڵاتییانی کورد بێت. بەبێ تێکۆشان، ڕەنجدان و ماندبوون، فیداکاری و پێداگری لەسەر دیموکراسی و ئازادی، مافەکانی هەموو بەش و پێکهاتە نەتەوەیی و رۆشنبیری و ئاینییەکانی کۆمەڵگە بەدی نایەت. ئەگەر ئەمڕۆ لە سایەی پێشکەوتنەکانی تێکۆشان لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان دا رۆشنبیری و کولتورێکی تێکۆشانخوازی لە هەموو شوێن و ناوچەکانی هەر چوار بەشی کوردستاندا و زاگرۆس دا رەگی داکوتاوە، پێویستە بە پشتبەستن بە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە سەرکەوتنی مسۆگەری بگەیەنین.
هەر وەک ٧٧ ساڵ لەوە پێش کۆماری کوردستان و ئەمڕۆش خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی رۆژئاوا و شۆڕشی ژینا بوونەتە سەرچاوەی هەستانەوە و یەکێتیی گەلی کورد و گەلان و نەتەوەکان، پێویستە لەمە بەدواش گەورەترین هەنگاوە شۆڕشگێڕییەکان لە ئاستی ڕێنسانسێکدا بنرێن. بە خۆشییەوە ئەمڕۆ بە لە سایەی هەوڵە بێوچەکانەکانی حیزبەکەمان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ئەو کەسایەتییە کوردە ئازادە، کە بتوانێت دەستکەوتە مێژووییەکان لە کۆماری کوردستان تاوەکو ئەمڕۆ بکاتە هەوێنی سەرکەوتن و ئازادیی گەلەکەمان، پێناسە کراوە و شکڵیشی گرتووە. بە پشتبەستن بە کەسایەتیی بەهێز، فیداکار و هۆشیار و ئاگا، کە ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی کردووە، دەکرێت پێشەنگایەتی بۆ هەموو گەلانی چەوساوەی ناوچەکە بکرێت. ئەمڕۆ چاوی هیوای گەلانی گیرۆدە بوو بە جەنگ و ستەم لەسەر تێکۆشانی فیدکارانە و فیدایانەی گەلی کوردە. هەم کۆماری کوردستان و هەم ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی ئەمڕۆمان، باری تێکۆشانخوازبوونی لەسەر شانمان قورستر کردووە، بۆیە پێویستی بە تێکۆشان و ڕەنجدان و ماندبوون و لەخۆبردویی زیاتر و فراوانتر هەیە.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و خۆبەڕیوەبەریی دیموکراتیکی رۆژئاوای کوردستان لە هەموو گەلی کورد و ئازادیخوازان و دیموکراسیخوازان پیرۆز دەکات. ئەمڕۆ لە لایەکی مێژوودا ڕاوەستاوین و لە سایەی تێکۆشانی دەیان ساڵەی خۆمان و بە هۆی داکۆکیی گیانبازییەکانی دەیان هەزار شەهید، هیوای دوژمنان بۆ لەناوبردنی کورد و کوردستان بووەتە هیوابڕاوی. ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی ئازادیی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆیە، ساڵێکە، کە قۆناغی زیندانی درێژخایەنی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێ دێت و خۆری فاشیزمی داگیرکەر ئاوا دەبێت. ئەمساڵ بە بەراورد بە سەدەی ڕابردووی تێکۆشان و سەدەی بیست و یەک، هەستیارترین و مێژوویترین ساڵە بۆ هەموو گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە کڵپەی بڵێسەکانی شۆرشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمساڵدا زۆر گرنگ دەبێت و پیویستە ئەوە بە نوقڵانە و مژدەی شۆڕش و ئازادیی بزانین. ئەم دەرفەتە مێژوییە بە تێکۆشانخوازیی هاوچەرخ، بە یەکێتی و یەکگرتووی بە لوتکە بگەیەنین. جارێکیتر ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا لە گەلەکەمان، ئازادیخوازان، ژنان و گەنجان، کە لە شەقامەکاندا شۆڕشی یەکلایی دەکەنەوە، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیان، کە بۆ ئازادی بەرگەی هەموو جۆرە سەختی و ماندبوون و ئەشکەنجەیەکی دوژمنیان گرتووە، پیرۆزباییان لێدەکەین. شۆڕشی گەلەکەمان بە تێکۆشانی بەردەوام سەردەکەوێت".
ژ.ت