قائیمقامێکی دەوڵەتی تورک ناوێکی کوردی بە پاساوی ئەوەی زمانی بیانییە رەتکردەوە

ئەنجومەنی شارەوانی فارقینی ئامەد ناوی 'رندێخان'ی لەسەر باخچەیەک دانابوو، بەڵام ئەو ناوە لەلایەن قائیمقامی دەوڵەتەوە بە پاساوی ئەوەی 'زمانی بیانییە' رەتکرایەوە.

ئەنجومەنی شارەوانی فارقینی ئامەد کە لەلایەن دەم پارتیەوە بەڕێوەدەبرێت، بریاریدا کە ناوی باخچەی "گۆڕەپانی کلیچئەرسەلانی یەکەم' بۆ 'رندێخان' بگۆڕێت. ئەو گۆڕەپانە ساڵی ٢٠٢٣ تەواو کرابوو، بەڵام لەلایەن قەیومی شارۆچکەکەوە وەک 'گۆڕەپانی کلیچئەرسەلانی یەمەکی شار' ناونرابوو.

قائیمقامی فارقین بڕیاریدا بە پاساوی ئەوەی 'ناوەکە تورکی نییە و لە فەرهەنگی دەزگای زمانی تورکدا نییە و بە گوێرەی بنەماکان بیانییە' ئەو بڕیارە شارەوانی رەتبکاتەوە.