ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو باسی لەوەکرد کە ئەو سیاسەتانەی لە ئیمراڵی لە سەر رێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەچن دەبێت وەک سیاسەتی پاکتاو هەڵبسەنگێندرێن و دەبێت تێکۆشان لە دژی ئەوەش بەهێزتر بکرێت.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو لەمیانی بەرنامەیەکی تایبەتی میدیاخەبەردا لەبارەی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵکوژی پاریس، هەڵبژاردن لە تورکیا، گوشارەکانی سەر هەدەپە و پەرەسەندنەکان لە سوریا هەڵسەنگاندنی کرد.
دەبێت بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە ئاشکرا بکرێن
فەڕەنسا یەکێکە لە یەکەمین وڵاتانی ئەورووپی، کە شۆڕشی دیموکراتیانەی گەل تیایدا دەستی پێکرد. پێی دەوترێت شۆڕشی بۆرژوازی، بەڵام لە بنەڕەتدا شۆڕشی گەلانە. بەڵام بە هۆی ئەوەی پێشەنگایەتیی شۆڕشەکانی گەل لەلایەن هێزە دیموکراسیخوازەکانەوە بەڕێوەنەدەبرا، بورژوازیش زاڵ بوو بەسەر شۆڕشەکەدا، پێشەنگایەتیی کرد و سیستەمێکی نوێیان لەوێ دامەزراند. لەم سیستەمەدا فەڕەنسا سەرچاوەی پەرەسەندنی یاسای بۆرژوازییەکان، پێشکەوتن و پەرەسەندنێتی لەسەرتاسەری جیهاندا. یاسادانەرانی فەڕەنسی و فەیلەسووفانی فەڕەنسیش بناغەی یاسای بۆرژوازیان دانا. فەرەنسا وەک وڵاتێک وێناکراوە، کە سەروەریی یاسای تیایدایە. لەم ڕووەشەوە ئەگەر ئەو جۆرە کۆمەڵکوژیانە لە فەرەنسا ئەنجام بدرێت، دەوترێت، لە دەوڵەتی فەرەنسا، یان لە مێژووی فەرەنسادا پەیوەندیی بە یاسا و مافەکانەوە هەیە، دەبێت ئەم کۆمەڵکوژییە ئاشکرا بکرێت. سەرەڕای ئەوەش، فەڕەنسا تاوانبار دەبێت. پاشان پرسیار دەکرێت کوا یاسا، دادپەروەری و یەکسانی. لەم بارەیه وه دەبێت فەرەنسا خۆی لەم تاوانە ڕزگار بکات. بەهۆی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا ناتوانێت ئەو کۆمەڵکوژیانە پشتگوێ بخات. ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆی پشتگوێی بخات، فەڕەنسا پیس دەبێت. هیچ مانایەک بۆ بەها فەڕەنسییەکان نامێنێتەوە، چونکە چەندین دەیە و سەدەیەیە خەبات و تێکۆشانی گەلان هەیە. تەنانەت ئەگەر لاوازیش بن، هەندێک پێوەر هەیە. خۆیان ئەوە دەڵێن. دەڵێن، ئێمە دەوڵەتێکی یاسایی دیموکراتین، دیموکراسی هەیە. دەزانرێت ئەم ناوچەیە، کە سەرەتا شۆڕشە بورژوازییەکان، واتە شۆڕشە دیموکراتیەکانی گەلان تیایدا پەرەی سەندووە و دواتر بورژوازی بووە بە خاوەنی. ئێستا فەرەنسا ئەو کۆمەڵکوژیانە ئاشکرا ناکات، چی دەڵێت؟ بوونی خۆی ناهێڵێت. هەر خۆی هەبوونی دەبێتە ناکۆکی. لەم بارەیەوە کێشەکە تەنیا داواکاری ئێمە نییە، ئەمە لە دژی خاک و وڵاتەکەیان کراوە. ئەوان دەبێت خۆیان ئاگایان لێی بێت و خاوەنداریی لێ بکەن. لەو کاتەدا دەبێتە وڵاتێک، کە ناتوانێت تاوانەکان ڕوون بکاتەوە، بکوژەکان بدۆزێتەوە و دەبێت بە وڵاتێک، کە کێ بیەوێت کێ بکوژێت دەتوانێت بیکوژێت. لەوێ بارودۆخێکی ئاوا دروست دەبێت. ئایا فەڕەنسا ئەمە قبوڵ دەکات؟ فەڕەنسا دەڵێت، من وڵاتێکی ئاوەهام؟ لەمبارەیه وه به هۆی پەیوەندییە ئابووری و بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، ئەگەر فەرەنسا هێزەکانی پشت بکوژان ئاشکرا نەکات، ئەوە فەرەنسا پیس دەبێت. بۆیە دەبێت لەم بارەیەوە فەرەنسا ئەمە ئاشکرا بکات.
ئەگەر بکوژەکە بدۆزرێتەوە فەرەنسا ڕیسوا دەبێت
ئایا بکوژانی ڕۆڵە هێژا و بەنرخەکانی گەلی کورد نادۆزرێنەوە؟ یان لەبەر ئەوەی گەلی کورد بێ خاوەنە، ناتوانێت هیچ سوودێک لە گەلی کورد وەربگرێت و خاوەنداری لەگەلی کورد ناکرێت؟ لە لایەکی دیکەوە گەلی کورد لە دژی داعش دەجەنگێت. گەنجانی کورد و ژنانی کورد هەن. داعش زۆرترین کۆمەڵکوژی لە فەرەنسا ئەنجامدا. هەروەها ئەڤین گۆیی وەک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەر ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە تێکشکاندنی داعشدا. ئایا هیچ بەرپرسیاریەتییەک بۆ فەڕەنسا نییە؟ ئایا هیچ بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و سیاسی بەرامبەر ئەو کەسانە نیە، کە دژی داعش شەڕ دەکەن؟ لەوکاتەدا دەبێت ئەم وڵاتە، ئەم کۆمەڵگایە خاوەنداری لەو شەهیدانە بکات و بۆ ئەوەی بکوژەکان ئاشکرا بکرێن ڕۆڵی خۆی ببینێت. بەڵێ دۆستانی کورد هەیە، دیموکرات هەیە و خاوەنداریی لێدەکەن. دەبێت ئەوان کاریگەریی خۆیان لەسەر حکومەتەکەیان، دەوڵەتەکەیان و ئۆرگانە یاساییەکانیان دروست بکەن.
دەبێت بە کاریگەریی دیموکراسیانەی خۆیان ئەم کۆمەڵکوژییە ئاشکرا بکەن. بەبێ ئاشکراکردنی بکوژانی ئەم کوشتارە، واتە ئاشکراکردنی هێزی پشتەوەی ئەو کۆمەلکوژییە و نیشاندانی هەڵوێستی پێویست، فەڕەنسا ناتوانێت بڵێت، من پاکم. ئاشکرایە کێ هاوڕێی سارای تیرۆر کردوە. بەڵگە و دیکۆمێنتەکان ئاشکرا بوون. لەلایەن میتەوە ڕێکخراوە، ئەردۆغان فەرمانی بە میت کردووە. ئەوانە ڕوونن. حکومەتی تورکیا لە فەرەنسا مرۆڤ دەکوژێت. کەواتە دەبێت هەڵوێستێک لە دژی ئەمە نیشان بدرێت، یان ئەوەتا بە جدی نزیک نابنەوە.
بەرخۆدان بکوژەکان ئاشکرا دەکات
لە شەهادەتی هەڤاڵ سارا، فیدان و لەیلا دا گەلەکەمان لە ئەوروپا بە بەهێزی خاوەندارییان لە شەهیدان کرد. گەلەکەمان دوای شەهیدبوونی ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان قزل و میر پەروەر، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا کۆمەڵکوژکران، بە بەهێزی خاوەندارییان لە شەهیدەکانیان کرد. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی و سڵاو لە گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەین. نزیک بوونەوەیان هێژا و بە نرخە. بەهۆی ئەو خاوەندارییەوە کاریگەریی لەسەر دەوڵەتی فەرەنسا و ڕای گشتی دروست بوو. ئێستا ڕۆژەڤ ئەمەیە. کوشتنی ئەو هەڤاڵانە و ئاشکراکردنی بکوژەکانیان لە فەرەنسا بووە بە ڕۆژەڤ و بەرنامەی ڕۆژ. لە ئەوروپا بووە بە ڕۆژەڤ. ئەمە بە هێزی گەل ئەنجام درا. هەموو گەلەکەمان چوو بۆ ئەوێ. دۆستانی گەلەکەمان چوون بۆ ئەوێ. ئەمە گرنگە، ئەم هەڵوێستە لە هەموو ڕوویەکەوە بکوژەکان ئاشکرا دەکات. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ گەلەکەمان ئەو هەڵوێستەیان نیشاندا. بۆ ئەو هەڤاڵانەش، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا شەهید بوو نیشاندرا. ئەمە هەڵوێستێکی زۆر هێژا و بەنرخ بوو. ئەم هەڵوێستە خاوەنداریکردنی گەلی کورد لە بەهاکانی بەهێزتر دەکات. ئەوە نەک تەنها لە ئەوروپا، بەڵکو لە سەرتاسەری وڵات بەهێزتری دەکات. کاتێک تەرمی میر پەروەر گەیشتە مووش گەل خاوەنداریی لێکرد.
دەوڵەتی تورکی بکوژ و پاکتاوکار دەیەوێت کۆمەڵگا لە تێکۆشان دوور بخاتەوە. هەوڵ دەدات کۆمەڵگا خاوەنداری لە لە نەکات. ئەمە یەکێکە لە بنەڕەتیترین سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێستای تورکیا، بەڵام گەلەکەمان لە مووش زۆر بە باشی وەڵامی ئەمەیان دایەوە. من لە سڵاو گەلەکەمان لە مووش و دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم. ئەگەر گەلێک خاوەنداری لە بەها و نرخەکانی خۆی بکات، دەتوانن بوونیان هەبێت. ئەگەر خاوەنداری و پشتیوانی لە رێبەرایەتیی خۆیان بکەن، دەتوانن بوونیان هەبێت. کاتێک مرۆڤ بۆ ئازادیی گەلەکەی قوربانی دەدات و گەلیش خاوەندارییان لێ بکات ئەوا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەو گەلە هەیە. گەلێک بەوشێوەیە دەتوانێت بە شکۆوە بژی. لەم بوارەدا خاوەنداریی گەلی مووش و گەلی کاگزمان زۆر گرنگ و بەنرخ ومانادارە. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین ڕێگری لەو کۆمەڵکوژیانە بکەین. بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کۆمەڵکوژییانە بوەستێنین. دەبێت ئێمە خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین. ئێمە وەڵامی پێویستی ئەو کەسانە دەدەینەوە، کە هێرش دەکەن. ئێمە نیشانیان دەدەین، کە تۆ ناتوانیت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنیت. هەتا ئێوە لە ئێمە بدەن تووڕەییمان گەورەتر دەبێت، باوەڕمان گەورە دەبێت، سووربوونمان بۆ تێکۆشان گەورەتر دەبێت. هێرشەکانتان بەتاڵ و پووچن. لەم بارەیەوە ئەم خاوەندارییە ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد. دەتوانم بڵێم، بەم هێرشانەش گەلی کورد بەهێزتر دەبێت. بەڕاستیش دەبێتە کۆمەڵگا. دەبێت بە کۆمەڵگایەکی خاوەن نرخ و بەها.
ئێمە دەڵێین کورد کوردی ٥٠ ساڵ پێش ئێستا نییە. خاوەنداریی بەم شێوەیە دەردەکەوێت. بەم جۆرە دەستکەوتانە بەهاکانی کورد قووڵتر دەبنەوە. هۆشمەندی و وشیاریی کورد بۆ ئازادی قووڵتر دەبێت. خۆشەویستیی بۆ ئازادی قوڵتر دەبێت، خاوەندارییەکەی گەشە دەکات و گەورە دەبێت. لەم ڕووەوە پێویستە ئەو دەستکەوتانە، کە لە ناو گەلی کورددا خۆشەویستی بۆ ئازادی و هەستی ئازادی گەشە پێدەدەن و بەرەو پێشی دەبەن، زۆر بە نرخ و هێژا سەیر دەکرێن. ئەمە زۆر بە نرخ و هێژایە، زۆر گرینگە. لە کاتێکدا دەوڵەتی تورک وتی، کۆتایی پێ دەهێنم، خاوەنداریکردنی گەلەکەمان بۆ دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بووە وەڵامێکی زۆر باش.
دەبێت لە قارەمانە فیداییەکانمان تێبگەین
لەو ئامارانەدا، کە بڵاوکراونەتەوە ئاستی ئەم جەنگە ئاشکرا دەبێت. ئەمە یەکەمجارە لەمێژووی جەنگی جیهانیدا لە ماوەی ٩ مانگدا بەو هەموو هێرشە ئاسمانی، تۆپخانەی، چەکی کیمیایی و بە هەموو جۆرە چەکێک هێرشێکی وەها بکرێتە سەر گەریلا. شەڕی ئاوا سەخت دەگمەنە. هێرشەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەوامن. شەڕی ئۆکرانیا - ڕووسیا لە ڕۆژەڤدایە، بەڵام دەبێت بزانرێت، کە شەڕی ئۆکرانیا - ڕووسیا لە هەموو کاتژمێرەکانی ڕۆژ بە بەردەوامی نییە، بۆیەم لەم ڕووەوە شەڕ و تێکۆشانێکی گەورە لە دژی دەوڵەتی تورک بەڕێوەچوو. ئەمە بە فیدایی بوون ئەنجامدرا. ئەوە بە فیدایی بوون ئەنجامدرا. ئەگەر مرۆڤ بە ڕۆحی فیدایی تێنەکۆشێت ئەستەمە لە دژی هێرشێکی ئەوەندە دژوار و توندوتیژ سەربکەوێت. لەم بوارەدا پێویستە هەموو گەلەکەمان و هەموو دۆستانمان لەو ڕۆڵە قارەمانانە تێبگەن. دەبێت بزانن ئەوان چۆن تێدەکۆشن و چۆن تێکۆشانێک بەڕێوەدەبەن. ئەوە تێکۆشانێکی ئاسان نییە.
لێرەدا دەڵێین، تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجامدا و دەوڵەتی تورک-یان تێکشکاند، ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکی پووچکردەوە. بەڵام گەریلا چۆن دوژمنی تێکشکاند؟ هەموو کەسێک دەبێت بە قووڵی هەست بەوە بکات. لەو کاتەدا ئەم تێکۆشانە مانادار دەبێت و ئەو هەڤاڵانانەمان قوربانییان داوە و بە ڕاستی دەبێت لە ئامێز بگیردرێن و لێیان تێبگەین. ئەوان بە سەختییەکی زۆرەوە تێدەکۆشن.
دەوڵەتی تورک چی دەکات؟ هەمیشە سەربازەکانی دەگۆڕێت. ئەو سەربازانە، کە ئیرادەیان تێکدەشێک لایان دەبات و سەربازی تازە دەهێنێت، چونکا سەربازە تورکەکانی لە ماوەیەکی کورتدا لەوێ تووشی ترس دەبن، ماندوو دەبن، توانای شەڕیان نامێنێت و ئیرادەیان تێکدەشکێت. لەبەر ئەوە، سەربازی نوێ دەهێنێت و کۆنەکان لادەبات. ئەوەتا هەر ئێستا خۆیان دەڵێن، دەبێت ورە بە سەربازەکان بدرێت.
بەڵام گەریلاکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر شەڕ دەکەن. ئەوان بۆ خۆیان ئەوە دەکەن. ئەوەش بە سەخترین شێوە دەکەن، بۆیە ئەوان زۆر بە نرخ و هێژان. ئەم کوردە نوێیە بەم شێوەیە بنیاتنراوە و بونیاتدەنرێت. بەم شێوەیە گەلی نوێ دروست دەکرێت. بەم شێوەیە تێکۆشان سەردەکەوێت. کاتێک ئێمە دەڵێین، تێکۆشانی بێسنوور ئامانج ئەمەیە. ئەو تێکۆشانە، کە لەسەر مێژوویەکی ئاوا بنیاتنراوە شکست ناهێنێت. هێزی شەڕکەر دەردەکەون و دروست دەبن، بەڵام چ هێزێکی شەڕکەر؟ هێزێکی فیدایی دەردەکەون، کە ناتوانرێت تێکبشکێنرێت. بێگومان و بە ڕاستیش ئەو هاوڕێیانە ئەم بەرخۆدان و بەرەنگارییەیان ئافراند و دەوڵەتی تورک تێکشکا. گوایە وابڕیار بوو لەماوەی ١٥ ڕۆژ، یان مانگێکدا تەواوی هەرێمەکە داگیر بکەن، بەڵام سەرنەکەوتن.هەندێک شوێن هەیە، کە ئەوانی تیادا جێگیر بووە، بەڵام بەبێ پشتیوانی پارتی (پەدەکە) نەیاندەتوانی لەوێ بمێننەوە. ئەو شوێنانانەی ئێستا ئەوانی تیادایە ئەو شوێنانەن، کە کەمێک پشتیان داوەتەوە بە پارتی (پەدەکە)ەوە.
پارتی (پەدەکە) لە چەند شوێنێکدا جێگیرکرا، کە دەوڵەتى تورک چۆڵیکردبوون
لە چەند مانگی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک لە چەند شوێنێک هەڵهات و چۆڵی کردن، بەڵام پارتی (پەدەکە) لەو شوێنانە جێگیر بووە. دانانی پارتی (پەدەکە) لەو ناوچانە دەبێتە پاراستنێک بۆ سەربازانی تورک، بۆیە حاڵەتێکی وەها هەیە. دەبێت ئەم ڕاستییەش بزانرێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک بمێنێتەوە، بەهۆی پشتیوانی ئەو هاوبەش و هاوکارانەوە دەمێنێتەوە. بێگومان لەم ڕووەوە ئەم بەرخۆدانە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هێزێکی گرنگی بەم تێکۆشان زیاتر کرد و پێی بەخشی. بۆ تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣ بوارێکی بەهێزی دروستکردووە. گەنجان، ژنان و گەلەکەمان لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەسەر ئەم بنەمایە بەهێزتر تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن. گەلەکەمان بە بینینی فیداکاریی ئەو شەڕڤانانە و چۆنییەتی جموجوڵیان، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانێکی شایستەی ئەو شەڕ وتێکۆشانە بەرەو پێش دەبەن. ساڵی ٢٠٢٣ بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە زۆر خراپ دەبێت. هەرچەند هەوڵ بدات، ناتوانێت خۆی لە داڕمان ڕزگار بکات. دەیانەوێت کۆمەڵکوژیی کوردان ئەنجام بدەن، ئەوە هەموو ئامانجەکەیانە. هەموو هێرشەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژییە.
نەریتی ٥٠ ساڵەی تێکۆشانمان هەیە. نەریتی گیانبازانەی تێکۆشانمان هەیە. ٥٠ ساڵە تێکۆشانی بێ پسانەوە هەیە. راستییەکی کۆمەڵایەتی تێکۆشانی بەم جۆرە ئافرێنراوە. راستی گەنج و ژنان لەئارادایە. کۆلۆنیالیزمی پاکتاوکەر نەک هەر لە تورکیا، نەک هەر لە دژی راستی کورد، نەک هەر لە دژی کوردان، لە تەواوی جیهانی گرتوویەتیەبەر. دەوڵەتی تورک کە ئەو هەمووە ریسوا بووە و دەستەوەستان بووە، لەبەرامبەر تێکۆشانی کورد کە ئەوەندە بەهێزە و هۆگری ئازادی و دیموکراسیە، شکست دەهێنێت. راستە تەنگوچەڵەمە و دژواری دەبن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی سەردەکەوێت گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکانن. ئەوانەی دەیانەوێت ئەو قڕکردنەی کوردان بگەیەننە ئەنجام بە دڵنیاییەوە دەیدۆڕێنن.
هێرشەکە بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردن
ئێستا دەبێت هەمووان ئەو هێرشانە وەک بەشێک لە سیاسەتی قڕکردن ببینن. لە دژی گەلی کورد هێرشێکی قڕکردن لە ئارادایە. لە دژی ئیمراڵی هێرشێکی قڕکردن لە ئارادایە. لەبەرامبەر گەریلا هێرشێکی قڕکردن لەئارادایە. جگە لە تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک، هێرشێکی پاکتاوکارانە دێنێتە ئاراوە. نەک هەر هێرش دەکاتە سەر قەندیل هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و شەنگال، هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا، ئەوروپا و تورکیاش. دەنیز پۆیراز تیرۆر دەکات. بەهەزاران ژنی کورد لە زیندانەکاندان. زیاتر لە ١٠ هەزار زیندانی سیاسی هەیە. لە زیندانەکاندا ئەشکەنجەیان دەکات.
هێرش لە دژی هەدەپە، یانی هێزەکانی دیموکراسی لە کوردستان و تورکیا بەشێکە لەو هێرشانە. لەبەر ئەوەی دەڵێت دیموکراسی بە کەڵکی کوردان دێت. لەو شوێنەی کە دیموکراسی هەبێت ئەوان ناتوانن هێرشیان بکەنەسەر. بۆ قڕکردنی کوردان، کورد بێت، تورک بێت، چەرکەس بێت، عەرەب بێت هیچ جیاوازییەکی نییە هەموو لایەک دەچەوسێنێتەوە. هۆکاری دوژمنایەتی کردن لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکان ئەوەیە. هەدەپە سەکۆیەکە کە گردبوونەوەی دیموکراتیکی کورد و گردبوونەوەی شۆڕشگێڕی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا تیێدا یەکدەگرنەوە.لەم چوارچێوەدا دەکرێت کە مرۆڤ ئەم هێرشانە شرۆڤە بکات. دەکرێت وەک هێرشێکی قڕکردن لە دژی کوردان لێی تێبگەین.
دەبێت هەموو کەس ئەم دەوڵەتە ببینێت، دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە زیاتر هێرش دەکاتە سەر کێ؟ زیاتر هێرش بکاتە سەر کێ، بەو واتایە دێت کە ئەوەی زیاتر لە هەمووان تێکۆشانی دیموکراسی دەکات ئەوانن. ئەوانەی بۆ دیموکراسی راستەقینە تێدەکۆشن ئەوانن.لەبەر ئەوە هێرشیان دەکاتە سەر. لەم ساڵانەی رابردوودا لە دژی ژنان هێرشی دژوار ئەنجام دەدرێن لەبەر ئەوەی جیهانی ژن، هەڵوێستی ژن، هێڵی ئازادی ژنیش هێڵی رادیکاڵی ئازادییە. هێڵی سەرەکی دیموکراسیە. لەبەر ئەوەی بە بێ دیموکراتیک بوونی قوڵ ژن ناتوانێت بە شێوەیەکی دروست بگاتە ئازادی خۆی. لەبەر ئەوەشە دوژمنایەتی کردن بەرامبەر بە ژنان زیاد بووە. دەبێت ئەو هێرشانە لە دژی هەدەپە وەک بەشێک لە هێرش بۆ سەر هەموو هێزە دیموکراتیکەکان و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ببینرێت. هێرشێکی پاکتاوکارییە. هێرش بۆ سەر هەر دیموکراسییەک هێرشی قڕکردنە. هێرشەکەی سەر شەبنەم کۆرور فینجانجیش هێرشێکی قڕکردنە. هێرش و گرتن لەدژی خۆڕاگری گەزی هێرشی قڕکردنە. دەبێت هەموان ئەوە بزانن. دوژمنایەتی لەگەڵ دیموکراسی زۆر زۆرە لەبەر ئەوەی کورد دەتوانن سود لە دیموکراسی وەربگرن. بە بێ بینینی ئەو راستیە کەس ناتوانێت لە تورکیا لەپێناو دیموکراسی راستەقینە و ئازادیدا تێبکۆشێت. گوشاری سەر کوردان نەبینێت لە دژی قڕکردن هەڵوێست نەگرێتەبەر و تێکۆشانی دیموکراسی بکات، ئەوە دەبێتە تێکۆشانێکی ساختەی دیموکراسی.
قوروشێکی هەدەپەییەکان نەکەوتووەتە دەست خەباتکارانی ئەم بزوتنەوەیە
ئێستاش پارە بە هەدەپەییەکان نادات. بەڵێ ئەمە بەر لە هەڵبژاردن بۆ ئەوە دەکرێت تا ئەندامانی هەدەپە نەتوانن کاروباری هەڵبژاردن بکەن. لەلایەکی دیکەوە، من وابیر دەکەمەوە کە دوای بلۆک کردنی پارەکان، هەدەپە دابخرێت. خۆی ئەمە بەو واتایەیە. هەدەپە رێکخراوێکی سیاسییە کە مەترسی داخستنی لەسەرە. جیا لەوە بۆچی ئاستەنگی دەکەن؟ ئەوان چی دەڵێن؟ ئەو پارەیە بۆ تیرۆر دەڕوات. هاوکاری تیرۆر دەکەن. لەبەر ئەوە گوایە رێگری لێدەکەن.
بەڵام من دەستنیشانی دەکەم کە ئەو پاساوانە ساختە و هەڵبەستراون. نەک ١٠٠لیرەی هەدەپە، یەک قوروشی ئەویش نەهاتووە بۆ ئەم بزوتنەوەیە یاخود بۆ خەباتکارانی ئەم بزوتنەوەیە. کاتێک دەڵێن تێکۆشانی ئازادی باسی ئێمە دەکەن. دەڵێن لە هەموو شوێنێک باسی هەیە. یاخود وتەیەک هەیە کە دەبێت مرۆڤ لە هەموو خراپیەک باشەیەک دروست بکات. بەڵێ مامەڵەکردنی دروستکردن و هەڵێنجانی چاکەیەک لە هەر خراپەیەک گرنگە. ئێستا ئەو مامەڵەیە دەتوانێت هەدەپە زیاتر لەگەڵ گەلدا بکاتە یەک. بۆ ئەوەی خۆی بە زیندوویی رابگرێت زیاتر پەیوەندی لەگەڵ گەلدا دروست بکات. ئەمە زۆر گرنگە، بۆ بزوتنەوەیەکی سیاسی، رێکخراوێک گرنگە کە بە پشتیوانی گەل بژی. بەراستیش هەبوونی هێزێکی سیاسی بە پارەی دەوڵەتیش کێشەیە. بۆجی پارە دەدات؟ بۆ ئەوەی لە سیستمدا بمێنێتەوە، بەشێک لەم سیستمەی ئێستا قەبوڵ بکات، ببێتە بەشێک لەوە، بۆ ئەوە پارە دەدرێت. بۆ ئەوەی لە سیستم دەرنەچن. بەڵێ، بۆ ئەوە دەدرێت. گەر تورکیا وڵاتێکی دیموکراتیک بووایە، هەستیارییەکی دیموکراتیک هەبوایە و دەوڵەت بەرامبەر بەو هاوکارییە هەستیار بوایە، ئێمە دەڵێین ئەو پارەیەی داویەتی، لە ئەنجامی ئەوەی تێکۆشانی دیموکراسی و سیاسەتی دیموکراتیک پەسەند کراوە، لەبەر ئەوە دەدرێت. لە سیاسەتی دیموکراتیکدا بەشێکی زۆر گرنگی دیموکراسیە. .. شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە. لە تورکیا دیموکراسی بوونی نییە. لەبەر ئەو هۆکارە، دەبێت مرۆڤ ئەو دۆخە وەک باشیەک هەڵبسەنگێنێت. پێویستە لەگەڵ هێزەکانی دیموکراسی و گەل بواری دیداری بەهێزتر برەخسێنرێت.
تێکۆشانێک کە پشت بە دەوڵەت نەبەستێت راستترین تێکۆشانە
لە تورکیا تێکۆشانی دیموکراتیک هەیە. راستیەک کە ئەو گەلانەی تێکۆشانی دیموکراسیان دەوێت و پشتیوانی لە تێکۆشانی دیموکراسی دەکەن. گەلێک هەیە، کە بە هەزاران کەس و بە دەیان هەزار کەسی لە زیندانەکاندایە. گەلێک کە ئەو هەمووە گوشار و ئەشکەنجەی لێدەکرێت، هەیە. گەلێک هەیە کە رۆڵەکانی بە شێوەی گیانبازانە خۆڕاگری دەکەن. ئایا ئەو گەلەی کە ئەوەندە گیانبازی کردووە، ناتوانن کرێی بینای پارتیەکی سیاسی بدەن؟ دەتوانێت بە ئاسانی ئەوە بکات.
رەنگە هێزی دیموکراسی هەدەپە یان هێزی دیکە هەبن. بە بێ ئەوەی پشت بەم دەوڵەتە ببەستن دەبێت تێکۆشانێکی سەربەخۆ بە بنەما بگرن. ئەو کاتە هێزەکانی دیموکراسی باشتر شەڕ دەکەن. رەنگە یەک لەو هۆکارانەی تا ئێستا هێزە دیموکراتیکەکان نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی کاریگەر شەڕ بکەن ئەوەیە کە ئەوان لەناو سیستمدا هێڵراونەتەوە، بۆ ئەوەی بزوتنەوەی سیاسی لەگەڵ گەلدا کەمتر یەکبگرێت و زیاتر پێویستی بە دەوڵەت بێت نەک گەل. دەبێت بەم جۆرە مامەڵە بکرێت. ئەمە مامەڵەکردنی دروستە. تورکیاش وڵاتێکی دیموکراتیک نییە. هەروەها ساختەیە. لە هەدەپەوە قوروشێک نەچووە بۆ هیچ بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی. ناتوانن ئەمە بسەلمێنن. نە شارەوانی و نە پارتەکەش شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە. بەڵێ وەک چۆن بۆ ئیمامئوغڵویان دروست کرد: وتویەتی گەمژە. رەنگە بڵێت گەمژە، مەگەر چی روودەدات؟ ئەمە پێشتر بۆ سولەیمان سۆیلوش وترابوو. لەبەر ئەوە ئیمامئوغڵو سزادەدەن.
ئەوان پیاوانی خۆیان گولـلەبارنا دەکەنلەبەر ئەوە بە ئاشکرا سەرۆکی پێشووی نەوەکان یان وەجاخی نەژادپەرستەکانیان گولـلەباران کرد. لەبەر ئەوە ئێستا لە تورکیا هەموو کەس دەزانێت کە کێ ئەوی گولـلەباران کرد. هەموو کەس دەزانێت کە مەهەپە بڕیاریدا و کوشتی. تا رێگەپێدانی دەوڵەت باخچەلی نەبێت ناتوانن شتێکی لەو جۆرە بکەن. بە بێ پەسەندکردنی دەوڵەت باخچەلی ناتوانن شتێکی لەو جۆرە بکەن. تیرۆرێکی بەو جۆرە هەیە کە هەڕەشە دەکات. دەڵێت من گولـلەباران دەکەم، بەڵام کەس ناتوانێت دادگاییم بکات.
راستیەکی بەم جۆرە لە تورکیا هەیە لەبەر ئەوە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا هێرشی لەو جۆرە رووبدەن. ئەگری هەیە هەدەپە دابخرێت. هەدەپە تەنیا بینا نییە، پارتێکیش نییە کە بە یاسا دامەزرابێت. هەدەپە پارتێکە کە سەرهەڵدان دایمەزراندووە. هەدەپە پارتێکە کە بە گردبوونەوەی دیموکراتیکی دەنیزەکان، ئیبراهیمەکان، ماهیر بەللی، وەدات تورکالی، حیکمەت کیڤیلجیمان، ئۆرهان یەڵمازکایا و تێکۆشانی ئەوان دامەزراوە. لەم بوارەدا بە داخستن بەر بەم تێکۆشانە ناگیرێت.
لەم چوارچێوەدا هێرشی زیاتر ئەنجام دەدرێت. لەم رووەوە بانگەواز ئاراستەی گەل دەکەین. دەبێت هەموو گەلەکەمان دامەزراوەکانی خۆیان بپارێزن و بەشداری لە تێکۆشانی دیموکراسی بکەن. بۆ لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەبێت لە دژی هێرشەکان هەر چییەک روو بدات تێبکۆسن. یا خود دەبێت لەناومان ببەن. لەبەر ئەوەی لەناو نەچن دەبێت خۆڕاگری بکەن. هەموو گیانلەبەرێک لە دژی توندوتیژی خۆڕاگری دەکات. گەلی کورد ٥٠ ساڵە لەبەرامبەر لەناوبردندا خۆڕاگری دەکات.
دەبێت پارتە کوردییەکان لە دژی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێست بگرنەبەر
لە تورکیا هەندێک پارت هەن کە کاریگەری هەدەپەیان لەسەرە. پارتی کوردان هەن. ئەو لایەنانەش دەبێت بیبینن کە سیاسەتی دەوڵەتی تورک سیاسەتی پاکتاوکردنە. بە وتنی ئەوەی تورکیا لەگەڵ پەدەکە لە پەیوەندیدایە، بە بینینی ئەو پەیوەندییە دەوڵەتی تورک پاکتاوکەر نییە، دەبێت نەخەڵەتێنرێن. ئەگەر دەڵێن کە کوردن، دەڵێن سیاسەتی کوردە، دەبێت لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات هەڵوێستیان هەبێت. هەروەها دەبێت لە تەنیشت تێکۆشانی دیموکراسی گەلی کوردەووە بن.
شەڕ هۆکاری قەیرانی ئابوورییە
لە تورکیا قەیرانی ئابووری هەیە. شەڕ گرنگترین هۆکاری قەیرانی ئابوورییە. لە وڵاتێک کە بە دەیان ساڵە لەم ئاستەدا شەڕ بەڕێوەدەچێت، قەیرانی ئابووریش دەبێت. هەر خۆشیان ئشکرایان کردووە کە هۆکاری قەیرانی ئابووری شەڕە. ئەردۆغان وتی، ' ئێوە دەزانن نرخی گولـلەیەک چەندە؟' نورەدین جانکلی وتی، 'ئێوە نرخی فیشەک دەزانن؟' ئەمە قەیرانی ئابووری روون دەکاتەوە. ئەوان خۆیان دەیڵێن، هۆکاری قەیرانی ئابووری شەڕە. دەڵێن کە پارە بۆ شەڕ تەرخان دەکرێت. بەڵام ئۆپۆزسیۆن بە ئاشکرا ئەوە ناڵێن.
بەم شێوەیە قەیرانی ئابوری رەوا دەبینرێت. ئەردۆغان رەوای دەکات، جانکلی رەوای دەکات، ئۆپۆزسیۆن بە بێدەنگی رەوای دەکات. دەڵێن بەڵێ راستە. لەوانەیە شەڕێک هەڵگیرسێنێت. هۆکار هەیە کە قەیرانی ئابوری دروست بکات. بەڵام ئەگەر شەڕ و سیاسەتی جەنگ لەناوببرێت، ئەوا دەتوانرێت ئەم قەیرانە لەناوببرێت. ئەمە بە دیموکراسی دەڵێت. بە تێکۆشان بۆ دیموکراسی دەبێت. تاوەکو تورک دیموکراتیک نەبێت ئەم شەڕە لەناو ناچێت. ئەمڕۆ شەڕی کورد، سبەی شەڕی یۆنان، ڕۆژێکی دیکە شەڕی لایەنێکی دیکە دەکات؟ بەم شێوەیە دەیەوێت بمێنێتەوە. بۆیە چارەسەری قەیرانە ئابورییەکان دیموکراسیکردنە. ئەمە گرنگە. بۆیە ئەو سیاسەتەی کە بە هەندێک قسەی، ئابوری باش نییە، ئابووی خراپە، بەڕێوە دەبرێت هەڵەیە. سیاسەتکردن تەنها لەسەر بنەمای ئابوری هەڵەیە. هەروەها باسی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی دەکرێت، بەڵام دواتر پشتگوێ دەخرێت. گۆڕینی دەسەڵات لە چوارچێوەی دادپەروەری، ئازادی و دیموکراسیدا دەبێت. وەک تر، یەکێک دێت و یەکێک دەچێت. ئەمە بەم واتایە دێت.
تێکۆشان بەتەنیا بە ئابوری نابێت
دەمیرەل وتوویەتی "قاپلەمە دەسەڵات دەبات"، واتە ئەگەر بچم کەسێکی تر دێت، کەسێکی تر دەڕوات، من دێم. گوزارشت لە دیموکراسیکردن ناکات. گوزارشت لە ئازادی ناکات. بە هۆکاری جۆراوجۆر قەیرانی ئابوری هەیە، شەڕی ناوخۆ هەیە، دەسەڵاتێک دەڕوات و دەسەڵاتێکی دیکە دێت. ئەمە رێبازێکی هەڵەیە. خەباتی سیاسی تەنها لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەی قەیرانی ئابوری دروست نییە، هەڵەیە. کەمە. پێویستە هۆشیاری ئازادی لەنێو ئەم گەلەدا پەرە پێبدرێت. پێویستە پەرە بە هۆشیاری دیموکراسی بدرێت. پێویستە پەرە بە هۆشیاری دادپەروەری بدرێت. بەم شێوەیە دەبێت گۆڕانکاری دروست بکرێت. ئەگەر دروست نەکرێت، تەنها بە ئابوری شتێکی زۆر دروست نابێت. بەم شێوەیە دەسەڵات ناگۆڕێت و گۆڕینیشی ئەستەمە. چونکە گۆڕانکاری ئازادی، دیموکراسی، ئەخلاق و دادپەروەری دروست دەکات. لەم رووەوە هەڵوێستی چەپەکان هەڵەیە. هەروەها لەم رووەوە رەخنە لە هاوڕێ سۆسیالیست و چەپەکان دەگرم. زۆر ئابوریناسن. بۆچی سۆسیالیزمی تاقیکراو لەناوچوو. هەڵوێستێکی ئابوری هەبوو. بەم شێوەیە دەبێت، سکیان تێر بێت و بەگوێرەی داواکاریان کار بکەن. ئازادی و دیموکراسی بەم شێوەیە نابێت. بەڵام با گەدەیان تێر بێت. سۆسیالیزم و دیموکراسی تەنیا به خواستی ئابوری بنیات نایەت. دیارترین نموونەی ئەمەش دۆخی سۆسیالیزمی تاقیکراوە. لەم ڕووەوە با خەبات بۆ ئابووری بکەین. بەڵام بێگومان دەبێت دژایەتی رەنجخواردن و دەستبەسەرداگرتن بکەین. ئەگەر خەبات دژی رەنجخواردن نەبێت، خەباتی ئابوری نابێت. پێویستە زیاتر پەرە بە هۆشیاری ئازادیی نەتەوەیی و دیموکراسی بدرێت. ئەم جۆرە نەبوونی دیموکراسی و ناعەدالەتی ئابووری چارەسەر ناکرێ. ئەگەر دیموکراسی هەبێت، ئابووری و دیموکراسیش گەشە دەکات. بە واتایەکی دیکە دیموکراسیکردن تەنها بە مانای دیموکراسیکردن نییە لە لایەنی ئابوریدا. لە هەمووی زیاتر پێویستە دژی نادادپەروەری و ناحەقی،زوڵم و ستەمکاری بوەستینەوە. ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە گۆڕانکارییەک روبدات، تورک دەگۆڕدرێت. ئێستا گەل لە قەیراندایە. گەل دەنگ نادات چونکە سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەوانی بەرەو قەیرانی ئابوری برد. دەسەڵاتێکی تر دێت. ئەمە گۆڕانکارییەکی راستەقینە نییە. ناگۆڕێت. دیموکراسی بەم شێوەیە گەشە ناکات. ئەگەر نەتوانن دیموکراسی دروست بکەن، کێشە ئابورییەکان چارەسەر نابن. ئەوان بۆ کێ کار دەکەن؟ کار بۆ دەوڵەمەندەکان دەکەن. بۆ بورژووا و خاوەن کارەکان کار دەکەن. بۆیە پێویستە هۆشیاری دیموکراسی و ئازادی زیاتر لە کۆمەڵگەدا پەرەی پێبدرێت. ئەگینا ئاکەپە ئایندەی تورک بەتەواوەتی دەخاتە مەترسییەوە و مووچە دەدات بە هەندێک کەس و دواتر خۆی رزگار دەکات. بەڵام رزگارکردنی ئەویش زەحمەتە. ئەوەندە قەیرانی ئابوری هەیە، ئەوەندە فشار و زوڵم هەیە کە بە راستی گەل لە دەسەڵات بێزار بووە. ئەگەر سیاسەتێکی دروست دابڕێژرێت و خەباتێکی دروست بکرێت و بەرنامەیەکی دروست ئامادەبکرێت، گەل کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنێت، هەڵبژاردنیش نەبێت، دەتوانین ئەو کارە بکرێت.
کۆبونەوەکانی روسیا و تورک لەسەر رۆژئاوا
ئەگەر لەنێو ئەو چاوپێکەوتنانەدا دەوڵەتی تورک هەبێت، دەوڵەتی تورک لە جوارجێوەی دوژمنایەتیکردنی کورددا ئەو کۆبونەوانە ئەنجام دەدات. هەموو ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کورد مافی خۆی بە دەست نەهێنێت و ئازادی سەرنەکەوێت.
دەوڵەتی تورک دوو ئامانجی هەیە. یەکەمیان گۆڕانکاری و لەناوبردنی رژێمی سوریایە. ئەوی تریان رێگریکردنە لە مافە دیموکراسیەکانی کورد لە سوریا. بەم دوو ئامانجە شەڕی ناوخۆی سوریای قووڵتر کردەوە، پاڵپشتی و هاوکاری چەتەکانی کرد. دەوڵەتی تورک بەرپرسە لە قوڵکردنی شەڕ لە سوریا و هەبوونی چەتەکان. دەوڵەتی تورک هەم دژی رژێمی سوریا و هەم دژی خەبات و ماف، ئازادی گەلی کورد چەتەکانی بەکارهێنا. ئێمە دەزانین کە نوسرە لە جەیلان پنارەوە هێرشی دەکردە سەر سەرێکانی. دەوڵەتی تورک پشتیوانی لێکرد. دەوڵەتی تورک پشتیوانی لە چەتەکانی دیکەش دەکات. دەوڵەتی تورک پشتیوانی داعش کرد.
ئێستا ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی مافی کوردە. ویستی رژیم لە ناو ببات، بەڵام وادیارە ئێستا وازی هێناوە و دەڵێت ئەمە ئامانجی ئێمە نییە. دەڵێت تاکە ئامانجمان نەهێشتنی تیرۆرە. بێگومان روسیا رۆڵی هەیە لەم کۆبوونەوانەدا. روسیاش بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە لە دۆخێکی خراپدایە. لەبەرئەوەی گەیشتووەتە بنبەست وەک ناوبژیوانێک لە نێوان تورک و سوریادا مامەڵە دەکات. دەیەوێت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک کێشەی خۆی لە شەڕی ئوکراینادا چارەسەر بکات. بەم شێوەیە روسیا پشتیوانی لە دوژمنایەتی تورک دەکات بەرامبەر بە کورد. پێویستە لە روسیا بپرسین، ئایا تۆ هاوبەشی دوژمنایەتی تورکیت بەرامبەر بە کورد؟ ئایا ئایا دەبیتە هاوبەشی دەوڵەتی تورک؟ ئامانجی کورد دابەشکردنی سوریا نییە، شتێکی وەها نییە. روسیا ناتوانێت بەم شێوەیە هاوکاری دەوڵەتی تورک بکات. ئەمەش بەو مانایەیە کە پەیوەندییەکی قڕکردن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هەیە. ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنە. پێویستە لە روسیا بپرسین، ئایا پشتگیری لە قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەکات؟ ئایا دەبێتە هاوبەشی دەوڵەتی تورک؟ کورد هیچ پلانێکی بۆ پارچەکردن سوریا نییە. ئەو قسانە درۆکانی ئێوەن. بەپێچەوانەوە ئەگەر رژێمی سوریا لەسەر پێی خۆی مابێتەوە، ئەوا بە پشتیوانی روسیا نەبووە. بەڵێ، روسیا پشتگیری لە سوریا کرد، بەڵام ئەگەر شۆڕشی ڕۆژاڤا ڕوونەدابا و داعش شکستی پێنەهاتا، ئێستا ئەو هێزە شۆڕشگێڕانەی کە لە رۆژاڤا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا باڵادەستن، نەدەبوون و داعش باڵادەست دەبوو، ئەو کاتە سوریا نەدەما. ئەسەد نەیدەتوانی لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە. رووسیا و ئێرانیش نەیاندەتوانی لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە. ئەو کاتە زۆربەی خاکی سوریایان بەدەست دەهێنا. حەلەب نەدەکەوت. بۆچی نەکەوت؟ شەڕڤانانی کورد لە حەلەب شەڕیان کرد. رژیمیش ئەمە دەزانێت. ئەگەر کورد شەڕی چەتەکان نەکردایە چی دەبوو؟ بۆیە ئەو کەسەی سوریای بەرەو داڕمان برد و پەرەی بە شەڕی ناوخۆ دا و پشتیوانی چەتەکانی کرد دەوڵەتی تورکە. ئایا ئێستا رژێمی سوریا دەچێتە تورکیا و دەبێتە هاوبەش لە دوژمنایەتیکردنی کورد؟ بۆچی دەوڵەتی تورک ملیۆنان سوری بردە تورکیا؟ بۆ ئەوەی کەمپەکان دروست بکەن، چەتەکان بەخێو بکەن، نەک لەبەر خاوەندارێتیکردنیان. بە هۆکاری مرۆیی نەیکردووە. دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتەوە و هەمووی هێنا و لە کەمپەکاندا دانا. سەرچاوەی چەتەکان کەمپەکانن. باشە سوریا ئەمە نازانێت؟ تورکیا بۆ لەناوبردنی رژێم ئەم کارەی کرد. کورد چی کرد؟ خەباتێکی گەورەی کرد، بۆ ئەوەی رژێمی سوریا لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە. ئەوانیش ناتوانن بڵێن کە کورد سوریا پارچە دەکات. ئێمە دەزانین، لەبەرئەوەیە کە ئاماژەی پێدەکەین. لە هێڵی ڕێبەرتیدا شۆڕشیان کرد. ئێمە نزیکایەتیان دەزانین. بەدوای چارەسەریەک لەگەڵ سوریادا دەگەڕێین. شتێکی دیکە نییە.
ئەگەر سوریا بڵێت من داواکاری کورد قبوڵ ناکەم و لەگەڵ تورک دەبمە هاوبەشی قڕکردنی کورد ئەو کاتە خۆی تێک دەچێت. دەوڵەتی تورک کورد قڕکردن بکات، لە باکور و باشور و رۆژئاوا هیچ کەسێک ناتوانێت رێگری لێبکات.
ئێستا کورد رێگە لە سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەگرێت. ئەگەر تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کورد نەبێت، تورکیا نە تەنیا سوریا ، هێرش دەکاتە سەر ئیرانیش. ئێستا کورد لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک ئاستەنگە. بۆیەش لەم رووەوە نزیکایەتی ئێمە ئەوەیە کە روسیا و رژێم نەبنە بەشێک لە سیاسەتی تورک.
ئایا ئێستا ئەسەد دانوستان دەکات بۆ ئەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە؟ لە هەمان کاتدا ئەردۆغان لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵاتدا ئەم نزیکایەتیە ئەنجام دەدات. ئایا دەیەوێت ئەردۆغان بە لەسەرپێ بهێڵێتەوە؟ لەم رووەوە پێویستە رووسیا و رژێم لێک نزیک ببنەوە. بەڵێ، نابێت لەم رووەوە ببێتە یاری دەستی دەوڵەتی تورکیا بۆ دوژمنایەتیکردنی بەرامبەر کورد. ئارامی سوریا بە رێککەوتن لەگەڵ کورد دەبێت، نەک بە رێککەوتن لەگەڵ تورکیا. رێگەیەکی جیاوازتر هەڵە دەبێت. سیاسەتێکی دیکە هەڵەن. رژێم بە هۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا، نابێت بکەوێتە سیاسەتێکی هەڵەوە.
ئێمە چاودێری دەکەین. تورکیا سیاسەتێکی مەترسیداری هەیە. تورکیا دوژمنایەتی کورد دەکات، بەڵام ئایا دەبێت کە رژێم ببێتە هاوبەشی ئەو. ئێمە نامانەوێت باوەڕ بەمە بکەین. بە واتایەکی دیکە باوەڕ ناکەین شتێکی بەو شێوەیە رووبدات. لەبەرئەوەی پێشتریش چەند جار هەڵوێستی خۆمان راگەیاندبوو کە پێویستە کورد و رژێم لە سوریا رێکبکەون. ئێمە دەمانەوێت لەم رووەوە هاوکاری بین. هەڵوێستی ئێمە بەم شێوەیەیە. هەڵوێستی خەڵکی رۆژئاوا بەم شێوەیەیە. ئایا بەم شێوەیە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە سوریای خراپ کرد و هێنایە ئەم دۆخە رێکدەکەوێت و لەدژی کورد کە هاوڵاتیانی ئەون، بوەستێتەوە. ئایا سیاسەتی ئەوان بەم شێوەیەیە؟ سیاسەتێکی بەم شێوەیە نابێت. چارەسەریەکی بەم شێوەیە نابێت.
لەم رووەوە من بیر دەکەمەوە کە روسیا و سوریا پێویستە هەڵوێستی خۆمان جارێکی دیکە لەبەرچاو بگرنەوە. بانگەوازی من بەم شێوەیەیە."
ف.ق \ ژ.ت \ هـ.ب