قەرەیلان: دوژمن لە ناو ترس و تۆقانێکی گەورەدایە

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بە بێتەل بۆ هێزەکانی گەریلا قسەی کرد و وتی: "لەبەر ئەوەی دوژمن دەزانێت، کە کەش و هەوا دەگۆڕێت، ناتوانێت لە دەوری سەنگەرەکانی بەرخۆدان دا بمێنێتەوە، بۆیە دوژمن لە ناو ترس و تۆقانێکی گەورەدایە".

موراد قەرەیلان فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەگەپە) لە رێگەی بێتەلەوە بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەیدانەکانی شەڕ دا قسەی کرد. قەرەیلان بە پێشکەشکردنی سڵاو لە ناخی دڵەوە بۆ گەریلاکانی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا دەستی بە قسەکانی کرد. قەرەیلان لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی زاپ و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستی بە هەڵسەنگاندنی گرنگ کرد.

 موراد قەرەیلان لە وتەکانیدا یادی شەهیدانی بەرخۆدانی شەهید خورسی کردەوە و بەمشێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا:

"من بە ڕێزەوە یادی هەڤال فەرمان کەریم، ژیندا سەرحەد، سەبری جیلۆ، هەڵمەت ڤیان، دڵشێر ڕەقا، ئادار چیا، هارۆن فرات، ئارڤین تۆڵهەڵدان، سەفقان ئادار، هێڤی وڵات، ئازاد پرسوس دەکەمەو. ئێمە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵە قارەمانانەدا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ٢٠٢٢ دەکەینەوە. ئێمە لەسەر بەڵێنی دڵسۆزی و وەفاداری و سەرکەوتنی خۆمان دەبین، کە بەو شەهیدانمانە داوە. ئەوان بەهای ئێمەن، بنەمای هەبوونی ئێمەن. ئێمە ئەوان بە ڕووناکیی سەرکەوتن، پێشەنگانی ئازادیی کوردستان دەزانین، ئەوان لە ڕێگەی سەرکەوتنماندا سەرچاوەی هێز  و ورەمانن".

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، ئەو گەریلایانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین شەهید بوون، ساڵی ٢٠٢٢یان کرد بە ساڵی قارەمانێتی، کە چەندین داستانی قارەمانەی تیادا تۆمار کرا و وتی: "ئێمە ساڵێکی گرنگمان بەجێهێشت، بەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ بوو بە ساڵی بەرخۆدانێکی گەورە. وەک دەزانرێت دوژمن حسابی ئەوەی کردبوو، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەردەکەوێت، درێژەی بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئاپۆ دا و گوشارەکانی لەسەر گەلی کورد و سیاسەتی کورد زیاتر کرد. لەلایەکی ترەوە ویستی لەماوەی چەند هەفتەیەکدا لەهێرشەکەی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەتایبەتی لەدژی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین ئەنجامێک بەدەست بهێنێت".

ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوە بوو لە ماوەی چەند مانگێکدا داگیری بکات

قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی نەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک پلانی ئەوەی دانابوو، کە لەماوەی چەند مانگێکدا تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیربکات و بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو کەشەدا ڕژێمی فاشیستی پاکتاوکار هەمیشەی بکات. قەرەیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "سەرەڕای ئەو هەموو دەرفەت و توانا تەکنەلۆژیایەی، کە هەیانە، بەکارهێنانی ئەو چەکانە، کە لەلایەن جیهانەوە قەدەغەکراوە، بە هەموو پشتیوانییەکانی پارتی (پەدەکە)، دوژمن لە ساڵی ٢٠٢٢دا شکستی هێنا و گورزی قورسی بەرکەوت.  دەوڵەتی تورک دەیخواست لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی میللی ئەنجامێک بە دەست بهێنێت، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی هەڤاڵانەوە، دوژمن لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین گیری خوارد. ناوی هێرشەکەیان کردبوو بە 'پەنجە - قوفڵ'، بەڵام خوی لە زاپ قوفڵ بوو. دوای چەند ڕۆژی تر ٩ مانگ بەسەر ئەو هێرشانەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا دوژمن نەیتوانیوە هەموو ئەو ناوچانە داگیربکات، کە دەیخواست و پلانی بۆ داگیرکردنیان دانابوو.

لە ١١-١١٢ی کانوونی یەکەم دا بینیمان، کە لە زۆر ناوچە کشانەوە. لە بەرامبەر بەرخۆدانی شکۆداری هەڤاڵان جگە لە شاخی هەکاری و شاخی ئێف ئێم، لە زۆرێک لە ناوچەکاندا کشانەوە. دوژمن لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوای زاپ شکستیخوارد. هەمان شت لە رۆژهەڵاتی زاپیشدا ڕووید، کە دوژمن ناچار بوو لە لوتکەکانی کوڕەژارۆ بکشێتەوە و لە چەندین ناوچەی وەک ساجا، شاخی شەهید سیپان و شەهید کونجی بکشێتەوە. ئێستا هیچ هێزێکی دوژمن لەدەوروبەری ئاوی زاپدا نەماوە، تەنیا لەسەر شاخی ڕێوان ماون  و هەندێکیش لە شاخی شۆڕشگێڕیان گرتووە".

لەبەر ئەوەی لە زاپ سەرنەکەوتن ڕوویان لە ئاڤاشین کرد

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە زاپ شکستی هێناوە و ئێستا هەوڵی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی ئاڤاشین دەدات و وتی: "بۆ ئەوەش دەیەوێت بەرخۆدانی هەڤاڵانمان لە هەرێمەکانی چەمچۆ و سیدا بشکێنێت، بۆ ئەوەش ماوەی ٤ بۆ ٥ مانگە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر سەرنگەرەکانی شەهید بۆتان، شەهید فەلات و شەهید دۆغان و ناوچەی قەڵای چەمچۆ، بەڵام قەڵای چەمچۆ بووە بەخەنجەرێک، کە لە دوژمن دراوە".

قەرەیلان ڕایگەیاند، سوپای تورک هەموو ڕۆژێک بە تانک و تۆپ و هاوەن هێرش دەکاتە سەر ناوچەی قەڵای چەمچۆ و ڕاشیگەیاند، نزیکەی هەموو ڕۆژێکیش چەکی کیمیایی قەدەغەکراو لە ناوچەی شەهید بۆتان بەکاردەهێنێت. قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی نەپەگە ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک ئەوەیە، کە جارێکی تر پاش زاپ تووشی شەرمەزاری و ڕیسوایی زۆر نەبێت، بۆیە هێرشەکانی زیاتر کردووە.

٩مانگە کورد هەر لە هەمان سەنگەردا شەڕدەکەن

قەرەیلان سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی ٩ مانگە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپ و لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و مەتینا بەرخودانێکی نائاسایی دەکەن و وتی، "ئەمە لە مێژووی گەلەکەماندا شتێکی نوێیە. لەبەر ئەوەی لە مێژوویی گەلەکەماندا لە یەک سەنگەرەدا بەرخودان رووینەداوە. زاپ یەکەمە، بەڵێ راستە قەڵای دمدم لە مێژووی گەلەکەماندا ساڵێک بەردەوام بوو، بەڵام لەوێ گەمارۆیەک لە ئارادابوو. لەلایەکی دیکەوە چەکەکانی ئەمرۆ بوونیان نەبوو. ئەو کاتە چەکەکانی راپەڕیوان و ئەوانەی بەدەست دوژمنەوە بوو تا رادەیەک وەک یەک بوو. لەبەر ئەوە بەرخودان لە رۆژهەڵاتی زاپ لە مێژووی گەلەکەماندا یەکەمینە".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگە موراد قەرەیلان ئەوەشی خستەڕوو کە تاکتیکی شەڕی گەریلاکان لە مێژووی هونەڕی شەڕیشدا تاکتیکی یەکەمینە و بەم جۆرە دوا: "ئەوەی روویدا، نمونەیەکی گەورەیە کە گروپێک شەڕڤان چۆن سوپایەکی رێکخراو و خاوەن چەک، شکست دەدەن. دووەم گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم بەرخودانە زۆر گەورەیە. بۆ گەلەکەمان و بۆ ئێمە ئەم بەرخودانە بەرخودانی مان و نەمانە. ئەم بەرخودانە رێگەی بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە نەدا کە سیاسەتی قڕکردن بەرەوپێشەوە ببەن".

قەرەیلان هێمای بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر ئەو هێرشە داگیرکەرییە سەربکەوێت دەوڵەتی تورک هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە باشور و رۆژئاوای کوردستان لەناو دەبات و سنوورەکانی میساقی میلـلیش داگیرکەر دەکرێن و وتی، "ئەم بەرخودانە رێگری لەو پڕۆژانەی دوژمن کردوە. ئەگەر لە ساڵی ٢٠٢١ەوە سوپای داگیرکەر لە زاپ رانەگیرایە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچوونایە هەر شوێنێک ئەو شوێنەیان داگیر دەکرد".

ئەگەر زاپ بکەوتایە، فاشیزم هەمیشەیی دەبوو

قەرەیلان باسی لەوەشکرد کە، بەرخودانی ئێستا لە هەمان کاتدا بەرخودانی ئازادی گەلانی تورکیایە و وتی،"ئەو بەرخودانە خاوەنی رۆڵێکی مێژووییە. لەبەر ئەوەی ئەگەر حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە شەڕی ئەم دوو ساڵەی دواییدا سەربکەوتایە، خۆی لە تورکیا هەمیشەیی دەکرد".

لە کۆتاییدا فەرماندەی نەپەگە قەرەیلان دەستنیشانی کرد کە بەرخودانی ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بناغەی سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٢٣ی داناوە و بەم جۆرە دوا: "لەبەر ئەوە بە ئاسانی دەتوانین بڵێین کە ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی گەلی کورد و رێبەر ئاپۆ. ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی گەورە و شکستی رژێمی قڕ کردی فاشیست. بێگومان هەڵوێست لە ئیمراڵی، بەرخودان لە هەموو زیندانەکان، بەرخودان لە باکور، باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەستیپێکرد، زۆر کاریگەری دروست کردووە. بەڵام ناوەند و چەقەکەی ؛ زاپ، ئاڤاشین و مەتینایە. گەر لەوێ سەربکەوتنایە، دوژمن زیاتر گوشاری دەخستە سەر رێبەر ئاپۆ کە هەنگاو بۆ دواوە بنێت و سیاسەتی کورد، دیموکرات و چەپی زیاتر سەرکوت دەکرد. ئەمڕۆ لە ئیمراڵییەوە تا هەموو گۆڕەپانە سیاسییەکان بەرخودانێکی مێژوویی لە ئارادایە، بەڵام ناوەندی بەرخودانەکە ئەو گۆڕەپانانەیە کە تیایاندا لە زاپەوە تا دێرسیم گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جێگیربوون.

ژن و پیاوانی کورد کە لە سەر بنەمای ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ خۆیان رێکدەخەن، بەرخودانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبەن. نۆ مانگە لە بەرامبەر هێرشی دژوار بەرامبەر بە هەمووجۆرە چەکێکی کیمیایی بەرخودان دەکەن، رووداوێکی ئاسایی نییە. فەرماندەی بەرخودانی شەهید شاهین هاوڕێ باگەر گەڤەر وتبووی، "بەم بەرخودانەوە زیاتر لە رێبەر ئاپۆ نزیک دەبینەوە". بەڵێ ئەوانەی بەرخودانەکە ئەنجام دەدەن، نزیکترین هاوڕێکانی رێبەرایەتین. ئێمە بۆ ئەوەی بۆ رێبەرایەتی خۆمان ببینە هاوڕێی دڵسۆز و بەوەفا، لە ناو تێکۆشانداین و ئەوانەی ئەمڕۆ پێشەنگایەتی ئەو تێکۆشانە دەکەن ئەو هاوڕێیانەن کە لە گۆڕەپانەکانی بەرخوداندا ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆ مێژوو دەنوسنەوە، ئەمڕۆ پێشەنگی ئەم گۆڤەندەی بەرخودانن".

بۆ بەرخودان زیاتر لەمە بیر بکەنەوە

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان سڵاوی لە یەک بە یەکی هەموو گەریلاکانی ئازادی کوردسیان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان کرد، لەم بابەتانەدا هێزەکانی گەریلای ئاگادار کردەوە و تی، "دەبێت هاوڕێیانیشمان بزانن کە چ رۆڵێک دەگێڕن. ئەمڕۆ هەموو کەس چاوی لەسەر ئەوانە، بەتایبەتیش گەلەکەمان. لەبەر ئەوەش دەبێت هاوڕێیان لەسەر ئەوە راوەستە بکەن کە چۆن بەرخودان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن. ئێمە لەو بڕوایەداین کە هاوڕێیانمان کە ٩ مانگە بەرامبەر بە دوژمن خاوەنی ئەزمونن، ئەم هێرشانەی ئەم دواییەی دوژمنیش تێکدەدەن و شکستی پێدەهێنن. دوژمن پەلەیەتی، لە ترس و شڵەژاندایە، لەبەر ئەوە دەزانن کە ئەگەر کەشوهەوا بگۆڕێت ناتوانن خۆیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودان رابگرن. گەر هەلومەرج بڕەخسێت تیمەکانی گۆڕەپانەکە دەتوانن زیاتر رۆڵ بگێڕن. قۆناغی لەناوبردنی دوژمن دەستی پێکردووە، دەبێت ئەو قۆناغە تا کۆتایی ببەین و شکست و لەناوبردنی دوژمن مسۆگەر بکەین".

ژـ . ت/ هـ . ب