قەرەیلان: ئێمە بە ڕۆحی زیلانەوە تێکۆشان دەکەین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە، یادی زەینەب کناجی (زیلان) کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ چالاکی فیدایی ئەنجامدا بەڕێزەوە بە بیر هێنایەوە و وتی: " ئەمڕۆ لە ڕیزەکانماندا هێڵێ زیلان بوون بەهێزترە. ئەمڕۆ بەم ڕۆحیەتەوە تێدەکۆشین.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ڕادیۆی دەنگ گەل (دەنگی گەل) دا، سەبارەت بە چالاکییەکەی زەینەب کناجی (زیلان) هەڵسەنگاندنەکانی خۆی خستەڕوو، کە خاڵی وەرچەرخانە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا.

موراد قەرەیلان بە ئاماژە بەوەی کە چالاکییە مێژووییەکی زیلان ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردن و ئیرادەی ژناندا هەبووە، وتی: "جارێکی دیکە بەڕێزەوە ئەم چالاکییە مێژووییە بەبیر دێنینەوە و سڵاوی خۆمانی ئاراستە دەکەین. ئەمڕۆ زیلان بوون لە ڕیزەکانماندا بەهێزتر بووەتەوە. ئەمڕۆ بەم ڕۆحیەتەوە تێکۆشان دەکەین. گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ڕۆحی فیدایی بوون و ئاپۆییەوە تێدەکۆشن و بەم شێوەیە وەڵامی بەرپرسیاریەتە سەردەمیەکەیان دەدەنەوە. بەم مانایە جێگەی شانازییە بۆ ئێمە وەکوو هەڤاڵانی فیدایی زیلان کە بە رۆحیەتی زیلانەوە بەردەوام بین لە تێکۆشان."

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەی قەرەیلان بەم شێوەیەیە:

٤٠ مانگە کە گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا بەردەوامە. لەبەرامبەردا زیندانیانی ئازادیی و گەلیش لە ئاستێکی دیاریکراودا لە تێکۆشاندان. لەسەر ئەم بابەتە چی ئەڵێن؟

وەک دەزانرێت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە زۆرێک لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان پێکدادان ڕوویداوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان لە هەرێمی گۆڵی داخ، ماوا و پیرۆسا شەهیدمان هەیە. هێشتا ئەنجامی هەندێکیان دیار نین، بەڵام هەندێکیان دیارن. بەڕێزدارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانەی هەفتەی ڕابردوو، لە کەسایەتی هەڤاڵان شێخموس، ئاخین و شەرڤاندا بەرز ڕادەگرم و بە حورمەتەوە لە بەرانبەر یادی بەرزیان سەر دادەنوێنم. جارێکی تر بەڵێنێکە کە بە هەڤاڵانمان دابوو دووبارە دەکەمەوە. ئێمە وەفادار دەبین بە بەڵێنەکانمان. ئێمە تۆڵەیان دەکەینەوە و خەونەکانیان بەدی دێنین، هەموو شەهیدانمان لە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستاندا بە زیندوویی ڕادەگرین.

لە ڕاستیدا ئەم جۆرە شەهیدانە یەک لە دوای یەک لەم ماوەیەدا بۆ ئێمە قورس بوون. هەڤاڵان کە چاوەڕوانییەکی تایبەتیان هەبوو، شەهید بوون ئەوان خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش بە گەلی کوردستان کردووە و دەیانتوانی لە داهاتووشدا درێژە بەو خزمەتانەیان بدەن.

شێخمۆس یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەمان کە لە سەختترین بوارەکانی ئەم بزووتنەوەیەدا، ماوەی ٣٣ ساڵ بە سەرکەوتوویی لە دژوارترین شوێنەکان کارو تێکۆشانی ئەنجامدا. بێ هیچ چاوەڕوانییەک خزمەتی حیزب، شۆڕش و گەلەکەی کرد. هەڤاڵ شێخموس هەڤاڵێک نەبوو کە لەو کارانەی لەم ساڵە دوور و درێژانەدا بەڕێوەی بردووە و دەتوانین تەمەنێک وەسفی بکەین، کەموکوڕییەکی ڕوون و ڕەخنەی جدیی لەسەر هەبووبێت. لە زۆر ڕووەوە هەڤاڵێکی نموونە و زۆر بەنرخ بوو، بەتایبەتی بەهۆی فەداکاریی، ئازایەتی و گرێدراوبوونی بە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و وڵاتپارێزی قووڵ و ڕۆحی هەڤاڵیەتی، یەکێک بوو لە گەورە زەحمەتکێشانی ئەم شۆڕشە. ساڵانێکی زۆر لە شاخەکانی کوردستان مایەوە. لەوانەیە ماوەیەکی کورت لە دەشتایەکاندا مابێتەوە، بەڵام بەردەوام لە شاخەکانی کوردستان تێکۆشانی بۆ گەلەکەی دەکرد. بە ڕاستگۆیی، پاکی و دڵسۆزییەوە، هەڤاڵێکی بەنرخی ڕێبەر ئاپو بوو. فەرماندەی ناوچەی سەرحەد بوو. پێشتر ماوەیەکی زۆر لە سەرحەد و ئەرزروم مابووەوە و بست بە بستی ئەو شوێنانەی باش دەناسی. بە هەموو ئەو ناوچەیەی کوردستاندا گەشتی کردبوو.

نوێ دەکرێتەوە...