لە چوارچێوەی هەفتەی مافی مرۆڤ، پارێزەرانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەد)، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) و ناوەندی مافی مرۆڤی سەندیکای پارێزەرانی ڕحا ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە بارودۆخی زیندانییە نەخۆشەکان بڵاوکردەوە .
لەبەردەم بینای ناوەندەکە خەڵکێکی زۆر ئامادەی ڕاگەیاندنەکە بوون.
کازم ئەکینجی پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی ڕحا و ئەحمەد تاش سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش خراپتر دەبێت. تاش وتی:"بە ڕێباز و بڕیاری نایاسایی ڕێگری لەو زیندانیانە دەکرێت کە مافی ئازادکردنیان هەیە، پێویستە هەوڵبدرێت دەستبەجێ ئازادبکرێن. سزای شەڕڤان محەمەد، ئەنوەر کانماز و حەسەن کلچ ڕاگیراوە. مافەکانیان پێشێل دەکرێت."
64 زیندانی نەخۆشی قورس و درێژخایەن لە زیندانی ڕحا ڕاگیراون
تاش، زانیاری لەسەر ئەوەدا کە لە زیندانی جۆری (ت) ژمارە 1ی شاری ڕحا 64 زیندانی نەخۆش کە نەخۆشیەکانیان قورسە و درێژخایەن، ڕاگیراون و ڕایگەیاند، پێویستە ئیدارەی زیندان هەلومەرجێکی چارەسەر بۆ زیندانیانی نەخۆش بگونجێنێ.
"دەبێت گوێ لە داواکاری زیندانیان بگیرێت"
تاش مانگرتنەکانی وەک بەشێک لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ی وەبیرهێنایەوە و وتی:"پێویستە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی ئەو مانگرتنە بکرێت کە لە دوایین پرۆسە دەستیپێکردووە و گوێ لە داواکاری زیندانیان بگیرێت. پێویستە دەستبەجێ دەستبەرداری هەڵسوکەوتە هەڕەمەکیە نایاساییانەی کە مافە سەرەتاییەکانی زیندانیانی سنووردار و پێشێل دەکات بن. پێویستە شێوازی لێکۆڵینەوەی جدی لە دژی ئەو کەسانە بەکار بێنن کە بەرپرسیارن لە کردەوە نایاساییەکان."
لە کۆتاییدا تاش داوای لە کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) و وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد وکۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان کرد، لە دژی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.