‘رێبه‌ر ئاپۆ واتای راسته‌قینه‌ی نه‌ورۆزی هینایه ئاراوه‘
یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه حه‌قی ئارمانج باسی له‌وه‌كرد، كه رێبه‌ر ئاپۆ واتای راسته‌قینه‌ی نه‌ورۆزی هێناوه‌ته ئاراوه.
یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه حه‌قی ئارمانج باسی له‌وه‌كرد، كه رێبه‌ر ئاپۆ واتای راسته‌قینه‌ی نه‌ورۆزی هێناوه‌ته ئاراوه.
ستێرك تی ڤی دیدارێكی له‌گه‌ڵ یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه حه‌قی ئارمانج بڵاوكرده‌وه.
حه‌قی ئارمانج باسی له‌وه‌كرد، كه جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه پیرۆز كرا و ئه‌مساڵ واتایه‌كی جیاوازی هه‌یه و وتی، "به‌ر له هه‌موو شت نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ له رێبه‌ر ئاپۆ، له گه‌لی كورد، له هه‌موو گه‌لانی جیهان كه بۆ ئازادی تێده‌كۆشن، له هه‌موو خه‌باتكاران و گه‌ریلاكان پیرۆز بێت. له كه‌سایه‌تی مه‌زڵووم دۆغان و زه‌كیه ئاڵكاندا، من هه‌موو شه‌هیدانمان به بیردێنمه‌وه. نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه پیرۆز كرا. ئه‌وه‌ش له سایه‌ی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ و تێكۆشانهوهیه. ئه‌مساڵ نه‌ورۆز واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی كه رێبه‌ر ئاپۆ و گروپێك له هه‌ڤاڵانی ده‌ستیان پێكردبوو پێیناوه‌ته ٥٠هه‌مین ساڵیه‌وه. له ساڵی ١٩٧٣ رێبه‌ر ئاپۆ بڕیاری تێكۆشانی مێژوویی‌دا. ئه‌و تێكۆشانه رۆژ له دوای رۆژ گه‌شتر و به هێزتر ده‌بێت. گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداری له‌و تێكۆشانه ده‌كات كه رێبه‌رایه‌تی ده‌ستیپێكردبوو. به هه‌ڵوێستی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌ورۆز راستی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه. به‌ر له ئه‌ویش هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ریتی بوو. به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ واتای راسته‌قینه‌ی نه‌ورۆزی هێنایه ئاراوه و نیشانی‌دا. نه‌ورۆز بۆ گه‌لانی بن ده‌سته، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان گوشار و سته‌مێكی گه‌وره هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه پیرۆز ده‌كرێت".
ئارمانج باسی له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه كرد و وتی، " ئێمه ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه هه‌موو ساڵێك كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان به بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. به‌ر له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و یهژائاستار ئه‌نجامدران. كاتێك دوژمن ده‌ڵێت، گه‌ریلا ناتوانن كۆببنه‌وه‘ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزوتنهوهكهشمانی له‌نێواندا، كاتێك گه‌ریلا له هه‌موو شوێنێك دێن و كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه پرۆپاگه‌نده‌ی دژبه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتووانه كۆتاییهات. هه‌موو پراتیكی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێنران. شه‌ڕی ساڵی ٢٠٢١ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ده‌ریخست كه پێویسته ئێمه زیاتر ئاگاداری به‌رپرسیارێتی خۆمان بین. ده‌وڵه‌تی تورك له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢١دا له به‌رامبه‌ر گاره هێرشێكی ده‌ستپێكرد.هه‌ڤاڵ شۆڕش بهیتوشهبات و هاوڕێیان ده‌ستوه‌ردانیان له ئۆپراسیۆنی داگیركاریكرد كرد و شه‌هیدبوون. گورزێكی قورسیان له ده‌وڵه‌تی تورك وه‌شاند. نه‌ك هه‌ر پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، پلانه‌كانی هێزه پیلانگێڕه نێونهتهوهییهكانیشیان پوچه‌ڵ كرده‌وه. هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌موو جۆره چه‌كێكیان دایه ده‌وڵه‌تی تورك، خائینه كورده‌كانیش چاویان له‌وه نوقاند و پشتیگیری ده‌وڵه‌تی توركیان كرد. ده‌وڵه‌تی تورك به ته‌نیا خۆی نه‌یده‌توانی بێته گاره. ئاماده‌كاری شه‌ش مانگه‌ی بۆ كردبوو. گه‌ریلاكانی ئازادی به چه‌ند رۆژ ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌یان پوچه‌ڵ كرده‌وه. ئه‌ردۆغان بۆخۆی دانی به‌وه‌دا نا كه له گاره شكستیان هێناوه. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بگۆڕێت له ٢٣ ی نیساندا ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین كرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش گه‌ریلا تاكتیكی جیاجیای ئه‌نجامدا. یه‌كێكیان تونێله‌كانی شه‌ڕ و تیمه پسپۆڕه‌كان بوو. هه‌ڤاڵانمان له به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا و چه‌كی كیمیایی تا كۆتا هه‌ناسه‌یان به‌رخودانیان كرد. ئه‌و به‌رخودانه هه‌م بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌م بۆ هاوڕێیانمان رووناكییه‌كه. ده‌وڵه‌تی تورك وێڕای پشتگیرییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریش نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر به به‌رخودانی گه‌ریلاكان ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت. زه‌بری دژواریان به‌ركه‌وت. له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه‌دا بڕیاردرا كه ئه‌و به‌رخودانه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان له داهاتوودا ببێته سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی.
به‌رخودان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا دوور نییه له هه‌ڵوێستی رێبه‌ر ئاپۆ. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه ئێمه ناتوانین زانیاری له باره‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه بزانین. ئه‌و دۆخه له ناو گه‌ریلاكانی ئازادی‌دا توڕه‌ییه‌كی دروست كردووه. به‌رخودانی رێبه‌رایه‌تی له ئیمراڵی له ئارادایه. ئه‌و به‌رخودانه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. ئێمه ئه‌و بڕیارانه‌ی له ده‌سته‌كه‌دا دران له ماوه‌كانی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
ئارمانج باسی لە گەریلایەتی لە باکوری کوردستان کرد و وتی، " لەنێو ساڵێکدا ڕاپۆرتی هەموو هەرێمەکان گەیشتن. دۆخی هەرێمەکان باشتر تێگەیشتین. لە باکور لە مانگەکانی بەهارەوە ئۆپەڕاسیۆنی دوژمن هەیە. هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانمان لە باکور بەردەوامە. دەوڵەتی تورک زۆر هێرشی لەبەرانبەر گەریلا ئەنجامدا، بەڵام سەر نەکەوت. هەندێک جار شەڕ روویدا و هەڤاڵانمان شەهید بوون، بەڵام ئۆپەڕاسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک لە باکور پوچەڵ بوونەوە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لە ئاستی خۆپاراستندا هەڤاڵانمان ئاستێکی باشیان هەیە. لە باکور هەندێک چالاکی کاریگەر ئەنجامدران. بەپێی بۆچوونی ئێمە پۆتانسیەلی ئێمە لە باکور باش نەکەوتووەتە پراکتیکەوە. لە کۆبونەوەکەدا ئێمە لە رووی رەخنە و خۆرەخنەکردنەوە لەبارەی ئەم پرسە گفتوگۆمان کرد. لەبەرئەوەی پۆتانسیەلی ئێمە لە باکور باش نەکەوتووەتە پراکتیکەوە.
ئارمانج رایگەیاند، لە کۆبونەوەی بەڕێوەبەریدا هێڵی بەهێز دروست بوون و وتی، " لە کۆبونەوەی فەرماندەیی هەپەگەدا پێناسەی زۆر شتکراوە. هەموو زستانێک گەریلاکانی ئازادی پەروەردەی ساڵانەی خۆیان لەسەر ئەم بنەمایە دەبینن. بەر لە هەموو شتێک پێویستە ٢٤ کاتژمێر لەسەر هێڵی خۆڕێکخستن و ئایدۆلۆژی خۆیان بەهێز بکەن. ئەگەر تیمێکی گەریلامان بە پێی ڕێنماییەکانی گەریلایەتی مۆدێرن پلانی خۆیان داڕێژن، دەتوانن گورزی قورس لە دوژمن بدەن. لەبارەی ساڵەکانی ڕابردوو ئێمە لەسەر لاوازی و کەموکورتیەکانمان راوەستەمان کرد. تەمپۆنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بناغەیە. لە ساڵی داهاتوودا لە پراکتیکدا دەبینین کە گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ئەرکی چۆن وەردەگرێت."
ئارمانج لەبارەی ٥٠مین ساڵی تێکۆشانیش وتی، " ئەم تێکۆشانەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد ٥٠ ساڵە بەردەوامە. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە هەین و تێکۆشان بەڕێوەچووە، لەسایەی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمە هەموو کاتێک دەڵێین کە ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین. بەو هۆیەوە ئێمە پرسی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک پرسێکی زۆر گرنگ دەبینین. لە هەموو خەباتەکانی ئێمەدا، ئامانجی ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. بەم شێوەیە دەتوانین قەرزی سەر شانمان لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بدەینەوە."
ف.ق / هـ.ب