رۆفاتی گەریلا مەحسوم ئوزەر دوای ٧ ساڵ رادەست کرایەوە

رۆفاتی مەحسوم ئوزەر گەریلای هەگەپە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە دێرسم شەهید بوو، دوای ٧ ساڵ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و لە گۆڕستانی دۆغانچای بەخاکسپێردرا.

دادوەر رۆژی ١٩ی ئەیلول بە تولوفۆن خانەوادەی ئوزەری ئاگادار کردەوە کە روفاتی کوڕەکەیان وەربگرن.

ئەمڕۆ خانەوادەی ئوزەر سەردانی پزیشکی دادی ئیزمیر کرد و بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرن تەرمەکەیان وەرگرتەوە.

موساد چەپنی و موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە، نوێنەری پارتە سیاسی و رێکخراوەکانی مەدەنی و زۆر کەس لەگەڵ خانەوادەی ئوزەر چوونە بەردەم پزیشکی داد و بەشداریان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنەکە کرد.

لە گۆڕستانی دۆغانچای سەر بە ناوچەی بایراکلی، دوای بەخاکسپاردنی روفاتی شەهیدەکەیان، بەشداربوان دروشمی شەهید نامرنیان وتەوە.

خانەوادەی ئوزەر لە ماڵەکەیان لە بایراکلی پرسەیان دانا.

ف.ق