رۆڵەی جوامێری نیشتمان، عەگید کوردستان

عەگیدێک لە رێگەی عەگیدەکانی ئازادی کوردستان‌دا رێوەدەچێت. عەگیدێک پەیجۆری فەلسەفەی فیدایەتی شەهید زیلان. عەگیدێک فیدایی رێبەرتی و گەلەکەی. ئەو رۆڵە جوامێرە عەگید کوردستانە.

عەگیدێک لە رێگەی عەگیدەکانی ئازادی کوردستان‌دا رێوەدەچێت. عەگیدێک پەیجۆری فەلسەفەی فیدایەتی شەهید زیلان. عەگیدێک فیدایی رێبەرتی و گەلەکەی. ئەو رۆڵە جوامێرە عەگید کوردستانە. وەک ناو و پاشناوی جوامێری کوردستان و شۆڕشگێڕ و میلیتانی ئاپۆییە. هاوڕێ عەگید بە راوەستە و هەڵوێستی فیداییانە ٦ساڵ لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا بێوەچان و بە ورەیەک لە پۆڵا تێکۆشانی بەڕێوەبرد.

یەکەمین چەخماخەی ناکۆکی لە بەرامبەر بە داگیرکاران 'زمانی دایکی'

دوژمنانی گەلی کورد بە بەردەوامی ویستوویانە کە گەلی کورد لە کلتوور و داب‌ونەریتی کوردی بەدووربخەن و لە کلتووری خۆیان‌دا بتوێننەوە. خوێندنی زمانی دایکی بۆتە خەیاڵێک بۆ منداڵانی کورد و لە حەسرەتی ئەم خەیاڵەدا بە زمانی بێگانە فێری خوێندن و نووسین دەبن. موحەمەد هەمزە یەکێک لەو منداڵانەبوو کە هەر لە بچووکییەوە ئەم خولیایە لە دڵی‌دا شێوەی گرت و کاتێک کە بیستی دەتوانێت بە زمانی دایکی خۆی دەرس بخوێنێت، بزەیەکی گەرم هاتە سەر لێوە بچووکەکانی. بەڵام، خەیاڵی هەتا چەند ساڵ پێکهات و بە سنووردارکردنی خوێندنی کوردی لە لایەن داگیرکەرانەوە چیتر نەیتوانی خەیاڵەکەی بژیت. ئەمە چەخماخەیەک بوو بۆ ناکۆکی لەبەرامبەر بە داگیرکاری و ئەو سیستەمە داگیرکارییەی کە بەسەر کوردستانی‌دا دەسەپێنن.

ئەم فیکر و رامانە بوێرییەکی بێوێنەی لە ناخی‌دا ئاوا دەکرد

ئەم چەخماخەیە بوو بە ئاگری لێکۆڵینەوەیەک رووەو ئازادی و خولیای ئازادی. بەم لێگەڕانەی ئازادییەوە بزوتنەوەی ئاپۆیی ناسی و خۆی ئاوێتەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کرد. محەمەد  بۆ هەموو ناکۆکییەکانی لە فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ‌دا وەڵامی دیتەوە و زیاتر خۆی لەو فیکر و ئایدیۆلۆژیایەدا تواندەوە. ئەم فیکر و رامانە بوێرییەکی بێوێنەی لە ناخی‌دا ئاوا دەکرد. بە هێرشی چەتەکانی داعیش بۆسەر گەلی کورد زیاتر هەستی بە ئێشی گەلی کورد کرد و بۆ ئەوەی لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دوژمنان راوەستێت و تێکۆشان بکات لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. لەم تێکۆشانەی‌دا ناوی خۆی کرد بە عەگید کوردستان، بۆ ئەوەی لە پێناو نیشتمانەکەی کوردستان‌دا لە دڵ و گیانییەوە لە ئاستێکی جوامێری‌دا تێکۆشان بکات. رازاوەیی و خۆشەویستی کوردستان لە رووخساری هەڤاڵ عەگید‌دا رەنگی دەدایەوە و پتەوی و یاخی بوونی چیاکانی کوردستان لە دڵی ئەو‌دا دەبووە بوێرییەک کە ئەویش بەوێنەی فەرماندار عەگید لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا بە جوامێری شەڕ و تێکۆشان بکات.

سات بە ساتی ژیانی زیاتر خۆی لە فەلسەفەی فیدایەتی پەکەکەدا قووڵ‌کردەوە

فیکر و رامانی ئاپۆیی کەسایەتییەکی بەهێز و بوێری لە هەڤاڵ عەگیددا ئاوا دەکرد و رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر هەستی بە ماتەوزەی ناخی دەکرد و دەیویست ئەم ماتەوزەیە وەرچەرخێنێتە تێکۆشانێکی بەهێز بۆ مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. بۆ ئەوەی بۆ قۆناخ و داهاتووی گەلی کورد ببێتە وەڵامدەرەوە کەسایەتی مێلیتانی ئاپۆیی لە خۆیدا ئاواکرد. وەکوو یەکێک لە مێلیتانە فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ بە هەموو هێزی خۆیەوە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبرد. بۆ ئەوەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر ببێت هەموو ژیانی تەرخان کرد. هەڤاڵ عەگید بە لێهوربوون لەسەر فیدایەتی بوون و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کەسایەتی مێلیتانێکی پەکەکەیی لە خۆیدا ئاوا کرد. پاڕتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بە رەنج و فیدایەتی خۆیەوە دەناسرێت. هەڤاڵ عەگید بۆ ئەوەی ئەم فیدایەتییە لە کەسایەتی خۆیدا ئاوا بکات لە ئاستێکی بەرزدا درێژەی بە تێکۆشانی دا  و سات بە ساتی ژیانی زیاتر خۆی لە فەلسەفەی فیدایەتی پەکەکەدا قووڵ‌کردەوە. هەڤاڵ عەگید لە زانابوونی ئەمەدابوو کە بە ئازادی رێبەرتی کەسایەتی کوردیش ئازاد دەبێت و لە بندەستی و داگیرکراوی رزگاری دەبێت؛ لەسەر ئەم بنەمایە هەر کات و ساتی ژیانی وەها دەجوڵایەوە کە ببێتە لایەقی رێبەرتی و پاڕتی.

تەنیا خۆی بە ئازادی گەلی کوردەوە سنووردار نەکرد

لە سەر هێڵی فیدایەتی لێهوربوون کردن، لەسەر هێڵی زیلان خۆ ئامادەکردن و بۆ رێبەرتی بوونە وەڵامێکی هەرە مەزن ئەو شتانەبوون کە هەڤاڵ عەگید خوازیاریان بوو. بە لێهووربوون کردن لەسەر هێڵی فیدایەتی چووە نێو ریزەکانی هێزی تایبەت. رۆڵەی جوامێری نیشتمان بۆ ئەوەی بۆ رێبەرتی، شەهیدان و گەل ببێتە وەڵامدەرەوە لە ئاستێکی فیدایی‌دا و بە ئاواکردنی کەسایەتییەکی فیدایی لە خۆیدا درێژەی بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا. لە لایەکەوە بە ئاوێتەبوون لەگەڵ کەسایەتی شەهیدان، ئەو کەسانەی لە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادی گەل لە گیانیان مایەیان‌دانا؛ خاوەندارتی لە شەهیدان کرد و لە لایەکی‌ترەوە بە تەواوەتی و هەمەلایەنە خۆی ئاوێتەی فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کرد. عەگیدە بوێرەکەی کوردستان وەک رۆڵەیەکی هیلالی بەپیت تەنیا خۆی بە ئازادی گەلی کوردەوە سنووردار نەکرد و لە ئاستێک‌دا کە ئازادی هەموو مرۆڤایەتی بە ئامانج بگرێت تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبرد.

ساتێک لە ژیانی نەبوو کە بە دوور لە رێبەر ئاپۆ ژیان بکات

ئەو ئەمەی دەزانی کە ئەوەی کە ئەو هێزەی لە ئەودا ئاوا کردووە سەرۆکایەتییە، ئەگەر ئێستاکە لەسەر چیاکانی کوردستان بە ئازادی ژیان دەکەن؛ لە سایەی رێبەر ئاپۆوەیە و زۆر دەستکەوتی‌تر کە رێکخستنی ئاپۆیی و گەلی کورد و کەسایەتی شۆڕشگێڕانی کورد پێی گەیشتوون بە رەنج و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆوە مسۆگەر بووە لەم سۆنگەیەوە؛ ساتێک لە ژیانی نەبوو کە بە دوور لە رێبەر ئاپۆ و بە بێ بیرکردنەوە لە رەنج و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ ژیان بکات. عەگیدی جوامێری نیشتمان لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ئاکامی هێرشی هەوایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وێڕای هەڤاڵ چیاگەر بە پلەی بەرزی شەهادەت و بە ئاستی فیدایەتییەکی بێ‌کۆتایی گەیشتن. فیدایەتی شەهیدان و رۆڵە جوامێرەکانی کوردستان مۆرکی خۆی لە مێژووی بێ هاوتای تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد داوە و مۆرکی فیدایەتی هەڤاڵ عەگیدیش لەسەر ئەم دەفتەری تێکۆشانە زیاد بوو. تێکۆشان و فیدایەتی هەڤاڵ عەگید لە بیری هەموو مرۆڤایەتی‌دا بەردەوام زیندوو دەمێنێت.

ناو و پاشناو: محەمەد هەمزا

ناسراو بە: عەگید کوردستان

شوێن و کاتی لەدایک‌بوون: ١٩٩٨ هەولێر

شوێن و کاتی بەشداربوون: ٢٠١٦ کەلار

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠٢٢ زاپ

ژ.ت