رۆژنامەوان کزماز دەستبەسەرکرا

رۆژنامەوان محەمەد کزماز بە بیانووی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستبەسەر کرا.

رۆژنامەوان محەمەد کزماز لە ناوچەی حەسکیفی ئێلیح دەستبەسەرکرا. داواکاری گشتیی کۆماری لە ئێلیح بە بانگەشەی ئەوەی  "خەڵکی بۆ دوژمنایەتی هانداوە" لێپێچینەوەی لەو رۆژنامەوانە دەستپێکردووە و بابەتە بڵاوکراوەکانی کزماز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشی وەک پاساو نیشانداوە.

کزماز لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئێلیح راگیراوە.

هـ . ب