سێ شۆڕشگێڕ، سێ مرۆڤی ڕەسەن...
ڕێبوارانی ڕاستی عەلی کانی ڕۆژ، غەمگین ئامەد و هەڵگورد باگۆک هەم لە کاری میدیا و چاپەمەنیدا و هەم لە ژیانی گەریلایدا بوونە نموونە و پێشەنگ بۆ گەل و هاوڕێکانیان.
ڕێبوارانی ڕاستی عەلی کانی ڕۆژ، غەمگین ئامەد و هەڵگورد باگۆک هەم لە کاری میدیا و چاپەمەنیدا و هەم لە ژیانی گەریلایدا بوونە نموونە و پێشەنگ بۆ گەل و هاوڕێکانیان.
عەلی کانی ڕۆژ، غەمگین ئامەد، هەڵگورد باگۆک خەڵکی شارە جیاوازەکانی کوردستانن. ٣ شۆڕشگێڕی نەمرن. چەندین ساڵە لە شاخێکەوە بۆ شاخێکی تر ڕۆیشتن و خۆیان لە چیاکانی کوردستان دا گیرسانددەوە. لە دەستێکیاندا چەک و لە دەستێکی تریاندا کامێرا هەبوو. بوونە ویژدانی چیاکان، بوونە زمانی گەریلا و یادی مێژوو. لە هەموو ساتێکی ژیانیاندا لە تێکۆشاندا بوون و بوونە شوێنکەوتووی کەسانی قارەمانی وەک خەلیل، ئارمانچ و ئارژینەکان. بوونە مێژوو و بوونە فیداریی گەل و وڵاتی خۆیان.
محەمەد ڕەشید تورگوت لە ساڵی ١٩٨٥ لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری لە گوندی شیشمەزین لە گەڤەر لە دایک بووە. محەمەد لە تەمەنی منداڵیدا شاهیدی زوڵم و ستەمی دەوڵەت بوو، لە تەمەنی بچووکیدا دەکەوێتە ناو ناکۆکی و ململانێ. کاتێک محەمەد دەچێتە قوتابخانەی داگیرکەران، ڕووی ڕاستی دوژمن دەبینێت و باشتر لەوە تێدەگات، کە چۆن گەلی کورد لە ڕاستی خۆی دوور خراوەتەوە. محەمەد لە دژی ئەمە بە دوای ڕێبازی تێکۆشان دا دەگەڕێت و پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ دەناسێت. محەمەد پێیوایە باشترین شوێن بۆ تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی داگیرکەران شاخ و ژیانی گەریلایە و لەسەر ئەم بنەمایەش بڕیار دەدات بچێتە ڕیزەکانی گەریلاوە. هەر چۆن گەلی کورد لە چیاکانی خۆی پاراستووە، محەمەدش دەبینێت کە باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی گەلەکەی و ژیانی ئازاد ئەوەیە، کە باوەڕی بە چیاکان هەبێت. لە کار و خەباتی خۆیدا هەستی نیشتیمانپەروەری و وڵاتپارێزیی خۆی نیشان دەدات. محەمەد کە لە کاتی خوێندن لە زانکۆی وان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە کار و خەبات دەبێت و بەهۆی شێوازی پێداگرانە و دڵسۆزانەیەوە لە هەموو کارەکاندا سەرکەوتو بوو، تا ساڵی ٢٠٥٥ لە کار و خەباتی شاردا مایەوە. ساڵی ٢٠٠٥ کاتێک گەڕایەوە گوندەکەی زانیی ٢ گەریلا شەهید بوون. ئەم زانیارییە ڕق و کینەی محەمەد بەرامبەر بە دوژمن زیاتر دەکات و لەسەر ئەم بنەمایەش لە ساڵی ٢٠٠٥دا بە ناوی عەلی کانی ڕۆژ چووە چیاکانی کوردستان و گەیشتە زاگرۆس.
ئەو شاخانە، کە بۆ سەدان ساڵ بوونە ناوچەی بەرخۆدان و تێکۆشانی کورد، ئێستا بوونەتە هاوڕێی عەلی کانی ڕۆژ. ئیدی عەلی لە چیاکانی کوردستان دەبێتە بەرگریکاری گەل و خاکەکەی. بۆ ئازادیی کوردستان دەبێتە گەریلا. عەلی دوای خولی پەروەردەی سەربازیی نوێی لە ناوچەی زاپ بینینی دەچێتە ناوەندی بڕیارگەی هەپەگە. عەلی دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی کارەکانی لە ناوەندەکە ئەنجام دا چووە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە. عەلی لەگەڵ هاوڕێی خۆی ئارژین بەشداری لە کار و خەباتی ڕاگەیاندندا کرد و کاری کرد بۆ ناساندنی ژیانی گەریلا، هاوڕێیەتیی گەریلا و تێکۆشانی مافدارانەی گەریلا بە جیهان. عەلی کاتێک دەستی بەکاری چاپەمەنی و ڕۆژنامەوانی کرد، بە گەریلا و دەرهێنەر خەلیل داغ ئاشنا دەبێت. عەلی لەلایەن خەلیل داغەوە فێری کاری کامێرامانی دەبێت و بۆ ئەوەش دەیەوێت هەموو ناوچەیەکی کوردستان تۆمار بکات. عەلی دوای شەهیدبوونی خەلیل داغ بڕیار دەدات درێژە بە رێگاکەى داغ بدات و خەونەکانی بەجێبێنێت. عەلی کامێراکەی وەک چەک هەڵگرتبوو و هەموو کاتێک هەوڵی تۆمارکردن و گرتنی ژیانی گەریلای دەدا. هەر وەک چۆن مرۆڤ پەنجەی لەسەر پەلاپیتەکەی تفەنگ بوو ئەویش پەنجەی لەسەر کامێرا بوو.
دوای ٤ ساڵ لەکاری ڕۆژنامەوانی و چاپەمەنی عەلی کانی ڕۆژ بۆ پەروەردە دەچێتە ئەکادیمیای ئاپۆلۆن. دوای پەروەردە و ڕاهێنانی سەرکەوتوو کامێرا بە دەستێکییەوە و چەکیش بە دەستێکی ترییەوە دەچێتە هەرێمی بۆتانی باکوری کوردستان. عەلی لە رێگای بۆتان دا هەموو ساتەکانی گەریلا و هەموو ئەو شتانە، کە دەیانبینێت، تۆماریان دەکات. عەلی گەیشتنی بە هەرێمی بۆتان بە پەرۆشی و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداری لە کار و چالاکییەکانیدا کرد و بەردەوامیش بوو لە کاری ڕۆژنامەوانی. عەلی کانی ڕۆژ، یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی گەریلا و لە دوای ئەوەی ٥ ساڵ لە بۆتان شەڕی لە دژی دوژمنی داگیرکەر کرد دەڕواتەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. عەلی کانی ڕۆژ بۆ جارێکیتر لە ئەکادیمیای مەعسووم کۆرکماز پەردەوەر و ڕاهێنانی بینییەوە، بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی دەچێتە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە. عەلی لێرە لە هەردوو بواری سەربازی و ئایدۆلۆژی و ڕۆژنامەوانیدا فەرماندەیەکی پێشەنگ و گەریلایەکی نموونەیی بوو، لە هەموو ساتێکی ژیانیدا سەرچاوەی هێز و ورە بوو بۆ هاوڕێکانی.
لە منداڵیدا دەکەوێتە بەر هێرشی دوژمن
غەمگین ئامێدی (یلدریا ئارسلان) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە ئامەد چاوی بە ڕووی جیهان دا کردەوە. غەمگین ئامەد، کە لە ژینگەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بوو، هەر لە منداڵیدا ڕووبەڕووی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بوویەوە، چونکە گەلی کورد ڕووبەڕووی سیاسەتی جینۆسایدی دوژمن دەبێتەوە و ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە کاریگەریەکی زۆری لەسەر غەمگین دروست کردبوو. غەمگین دەکەوێتە بیرکردنەوە و گەڕان بە دوای ئەوەدا، کە بۆچی گەلی کورد ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبێتەوە و ئەو جۆرە هێرشانەی دەکرێتە سەر، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و گەڕانەکانیان دا بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان دەناسێت. غەمگین کە یەکێکە لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد و زوڵم و کوشتارەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکات، بەشداری لە کاروباری کۆمەڵایەتیدا دەکات. غەمگین بەهۆی کارەکەیەوە لەلایەن دوژمنەوە چادێری کرا و ئەویش بڕیار دەدات لە چیاکانی کوردستان درێژە بە خەبات بدات و لە ساڵی ٢٠١٣ دەچێتە ناو ڕیزەکانی گەریلا.
غەمگین ئامەد بۆ ئەوەی بە هەموو توانایەکییەوە شەڕ لە دژی دوژمن بکات، خۆی لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە و بەهێز دەکات، بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی کاریگەرتر ئەنجام بدات. غەمگین ئامەد لە هەرێمی مەتینا پەروەردە و ڕاهێنانی شەڕڤانیی بینی و دواتر چووە ئەکادیمیای رۆژنامەوانی شەهید غوربەتلی بوو. دوای ئەوەی بە سەرکەوتووییەوە پەروەردە و ڕاهێنانەکانی لە بواری رۆژنامەوانیدا تەواو کرد، لە چاپخانەی ئازادی دەستی بە کار کرد. دواتر دەچێتە ناوچەی قەندیل و ماوەیەک لەوێ کاری پراتیکی و ڕاهێنان دەکات و بەشداری لە کاروباری کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە دەکات. غەمگین ئامەد ساڵی ٢٠١٦ چووە هەرێمی خواکورک، لەوێ کاری سەربازی بەڕێوەدەبات. غەمگین ئامەد بۆ تێکۆشانێکی بەهێزتر چوو بۆ ئەکادیمیای شەهید ئیبراهیم ئاپۆلۆن، دوای پەروەردە و ڕاهێنانی سەرکەوتووانە چووە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە. غەمگین ئامەدە، لەگەڵ هەڤاڵ عەلی کانی ڕۆژ بەشداری لە کاری میدیایی و چاپەمەنی دا دەکات و بە بەردەوامی لە ژیانی خۆیدا هەمیشە گەریلایەتیی پێشدەخست.
بوونە پێشەنگ و نمونە
ئێرە وڵاتی قارەمانەکان، تێکۆشەرانی ئازادی و لانکەی مرۆڤە سەرکێش و ڕاپەڕیوەکان و شاخەکانی کوردستانە. ئەو خاکانە بەخوێنی شەهیدان ئاودەدرێت. ئەم چیا و شاخانە ژیانێکی بێ خەبات و تێکۆشان قبوڵ ناکەن. هەر پاڵەوانێک لێرە ژیانێکی بە شکۆی هەڵبژارد و بوو بە ڕێبواری ڕێگای ڕاستی. ئەو پاڵەوانانە هەمان هەست، ئازار، بەختەوەری و هیوای هاوبەشیان هەیە. ژیان لەگەڵ ئەوانەدا خۆش بوو و بەوانەوە مانادار بوو. هەڵگورد باگۆک (جەلال ئۆزلوک) یەکێک بوو لەو رێبوارانە. هەڤاڵ هەڵگورد لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە نسێبین، یەکێک لە ناوچە خۆڕاگرەکانی کوردستان لەدایکبووە، لەبەر ئەوەی لە ژینگەیەکی نیشتمانپەروەری دا گەورە ببوو، لە تەمەنێکی کەمدا بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانی ناسی.
بەڵام لەو تەمەنەدا ڕاستیی دوژمن بە باشی دەناسێت. هەڵگورد باگۆک، کە سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردن و جینۆسایدی دەوڵەتی تورکی ڕەتدەکردەوە، ئێش و ئازارەکانی گەلەی لە تەمەنی گەنجیی خۆیدا زۆر بەباشی هەست پێدەکات و بڕیار دەدات وەک گەنجێکی کورد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. لەسەر ئەم بنەمایە هەڵگورد باگۆک لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، لە چیاکانی کوردستان زۆر بە هاوڕێیەتی و هەڤاڵێتیی نێوان گەریلاکان سەرسام بوو و کاریگەریی زۆری لەسەر دروستکرد. هەڵگورد بۆ ئەوەی ببێتە شۆڕشگێڕ و جەنگاوەرێکی ئاپۆیی لە هەموو ساتێکی ژیانیدا بیری لە ئازادیی وڵاتەکەی و گەلەکەی دەکردەوە. هەڵگورد باگۆک بۆ ئەوەی لە خەباتەکەیدا ئەنجامێکی سەرکەوتوو بەدەست بهێنێت هەمیشە خۆی پەروەردە دەکرد و خۆی بەرەو پێش دەبرد و لە چیاکانی کوردستان دا هاوکات لەگەڵ گەریلایەتیدا بەشداریی لە خەباتی میدیایی و ڕاگەیاندندا کرد هەڵگورد باگۆک، لەگەڵ هەڤاڵانی عەلی کانی ڕۆژ و غەمگین ئامەد بۆ ئەوەی گەریلاکانی ئازادی ببەنە ناو مێژوو لە مێژوودا تۆماریان بکەن بە هەموو هێزی خۆیانەوە هەوڵ دەدەن و کار دەکەن. هەڵگورد باگۆک، کە بە ڕێبازی دڵسۆزانەی خۆی سەرنجی هەڤاڵانی ڕادەکێشا، بووە شۆڕشگێڕ و جەنگاوەرێکی ئاپۆیی، کە ببووە سەرچاوەی بەخشینەوەی هێز و ورە.
سێ شۆڕشگێڕ، سێ مرۆڤی ڕەسەن. لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکدا بەشداری کاروانی شەهیدان بوون. ئەو سێ هەڤاڵە، کە بە دوای ڕاستیدا دەگەڕان و عەوداڵی ڕاستی بوون، هەم لە کاری ڕۆژنامەوانی و هەم لە ژیانی گەریلایەتیاندا، بۆ گەل و هاوڕێکانیان بوونە نموونە و پێشەنگ.
ژ.ت