سێ ژیان لە تەمەنێکدا دەگەنە یەک

بەرەو هەر شوێنێک دەڕۆن، بەردەوام پەلەیانە. لە ڕۆیشتن لەسەرخۆن و لە کرداردا خێراترن. ئەوان ئەو ڕێگایەیان هەڵبژارد کە دەیانزانی، بە سەختترین ئەزموونەکاندا تێدەپەڕن. هەموو ئەرکی ئەوان ئەوەیە دوژمن لە خاکەکەیان بکەنە دەرەوە.

لە نوسیندا دڵ وەکو هەودای پەموو بەیەکەوە بەستراوەتەوە. ئەو نیشانە، ڕووداو، بارودۆخ و چیرۆکانەی کە گەردوون بە جموجۆڵ دەخەن ئەم پەیوەندییە بە مێژووەوە دەبەستنەوە.

ئەگەر ڕووبەڕووی وزەیەکی لەو شێوەیە بوویتەوە، هەرگیز لێی دوور مەکەوە. چونکە نووسینی ئەم بابەتە بەڕێکەوت نییە. هێمای گەردوون و مێژووە.

لە ڕاستیدا هەڤاڵێکم هەبوو ئەم بابەتەی بۆ نووسیبووم. بەڵام دەستی هەرگیز نەدەچووە سەر وشەکان. بەردەوام حەزی دەکرد بابەتێک بۆ سیدار و هاوڕێکانی بنووسێت.

نووسینەکەی لە دوو دێڕ تێنەپەڕیبوو. بەڵام لەبەر ئەوەی دەیزانی دەبێ ئەو بیرەوەرییانە بنووسرێت، پێداگری کرد. چونکە هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد لەسەر ئەو گەریلایانەی کە بینیبوونی، بنووسێت و بەم باوەڕەوە دڵی بە نووسینەوە گرێدابوو. بەڵام بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی شەڕی شاخەکانی کوردستان بە هەموو لایەک بڵاو بکاتەوە، واتە بەگەل بگەیەنێت، بەرخۆدانێکی جەماوەریی دروست بێت، ڕاپۆرتی لەسەر تێکۆشەرانی بەرخۆدانی ئازادیی دروست دەکرد، بۆ زۆر شوێن گەشتی کرد بەرەکانی شەڕی بینی و بیرەوەرییەکانی بۆ مێژوو نوسیەوە. بەهۆی دڕندەیی نامرۆڤانەی سوپای داگیرکەری تورک لە چیاکانی کوردستان شەهید بوو. ئەمە یەکەم ناو نیشان بوو. واتەبیرەوەرییەکانی شەهید ئاڤرین مەحسوم...

هەموو شتێک بە قەڵەمێکی سوور دەستی پێکرد

دووەم؛ ئەو قەڵەمەی کە بڕیار بوو بە ئەو بدرێت بەمن درا و چیرۆکەکە نووسرا.

هەموو شتێک بە قەڵەمێکی سوور دەستی پێکرد. بە قەڵەمێکی سوور کە گەریلایەکی بوێر و دڵسۆز لە گیرفانی دەرهێنا و پێی دام.

وتی: دەزانی ئەمە قەڵەمی کێیە، چاوەڕێی وەڵامەکەی بووم، وتی: "ئەمە هی ئەو گەریلایەیە کە سەیری وێنەکەی دەکەیت؟

خاوەنی قەڵەم و ئەو قارەمانەی کە سەیری وێنەکەیم کرد سیدار زیلان بوو. ئەم بابەتە بە قەڵەمێکی سوور و وێنەی گەریلا سیدار دەستی پێکرد.

قەڵەم بیری هێنامەوە، یادەوەرییەکانی دەربڕی و بەم شێوەیە مێژوو فەرمانی نووسینی دەرکرد.

ئامانجیان گەیشتن بە هەتاو بوو

لەم وڵاتەدا هەندێک شەڕڤان هەن، چونکە ئەوان شەڕ دەکەن و ئێمە دەتوانین بەرخۆدان بکەین. هەندێک شەڕڤان هەن ناویان نازانرێت بەڵام لێهاتووییەکەیان لەناکاو بەسەر دوژمندا زاڵ بوو. چونکە هەندێک لە شەڕڤانانی ئەم وڵاتە ناخەون بۆ ئەوەی ئێمە بخەوین. ئەوان لەو شوێنانەی کە ئێمە ئاگادار نیین ناخەون، بۆ ئەوەی ئێمە لە ژیاندابین.

هەندێک شەڕڤان هەن، ئەگەر کەسیش نەیانناسێت، هەمیشە لە ناو گەریلاکاندا ناویان دەهێنرێت و کاتێک باسی تێکۆشان دەکرێت ناویان بەردەوام باس دەکرێت. چونکە ئەوان شەڕ دەکەن بۆ ئەوە ئێمە لە ئاسایشدا بین، چونکە بەهۆی کەرامەت و شکۆی ئەوانەوە ئێمە هێشتا لەسەر پێین.

بەردەوام بەرەو شوێنێک لە ڕێگەدان. بەردەوام لە پەلەدان. لە ڕۆیشتن ئارامن و لە کرداردا خێراترن. ئەوان ڕێگاکەیان دەزانی و هەڵیانبژارد، دەیانزانی کە بە سەختترین ئەزموونەکاندا تێدەپەڕن. بەو تێگەیشتنەوە لە عەشق و شەڕ تێگەیشتن. هەموو بەربەستەکانیان ئەزموون دەکرد، وەک ئاو بەردەوام لە جوڵەدا بوون لە چالاکییەکەوە بۆ چالاکیەکی دیکە. هەموو کارەکانیان ئەوە بوو دوژمن لە خاکەکەیان بکەنە دەرەوە.

ئەگەر پرسیار لە هەندێک کەس بکەیت بە پەنجە ئاماژەیان پێبدەیت، کەس ناوی ئەو شەڕڤانانە نازانێت و نەیبیستووە. لە نێو گەریلاکاندا بە بێدەنگی و بە دەنگێکی نزم و بە سەرسامییەوە باسی ئەو جۆرە شەڕڤانانە دەکرێت. کەس لێیان ناپرسێت بۆ کوێ دەڕۆن و چیان کردووە؟ چونکە ئامانجیان گەیشتنە بە هەتاو، تۆڵەسەندنەوەیان بۆ خۆیان وەک ڕێبازێک دەست نیشان کردووە.

ئەم بابەت داستانی سێ جەنگاوەرە کە ڕێگایان بڕیوە و بەرەو یەک ئامانج ڕۆیشتوون، بە یەک ئامانجەوە ژیاون و لە یەک کاتدا پێکەوە شەهید بوون.

ئەم بابەتە داستانی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سیدار زیلان، موردەم ئەریش، سەربەست بریتانە کە قارەمانەکانی ژیان بوون.

موردەم لە شاری ئامەد لەدایک بووە و لەوێ گەورە بووە، سەربەست-یش لە شرناخ لەدایک بووە و گەورە بووە، هەروەها سیدار لە شاری حەڵەب لەدایک بووە و لە عەفرین گەورە بووە، ئەمە داستانی ئەو قارەمانانەیە.

چیرۆکەکەیان چیرۆکێکی قارەمانانەیە. چیرۆکەکەیان ژیانی سێ کەسە کە لە یەک تەمەندا یەکتریان ناسیوە. گرنگترین بابەت ئەوەیە چیرۆکەکەیان چیرۆکی گەنجانی کوردستانە، کە  ڕێبەر ئاپۆوە لەدەوری یەک کۆیانی کردووتەوە، لەگەڵ یەک ئاوێتە بوون و بوونە فیدایی گەل و نەتەوەکەیان. چیرۆکی سیدار زیلان، موردەم ئەریش و سەربەست بریتان؛ لە راستیدا چیرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.

ئەم شەڕڤانانە بە هونەرەکەیانەوە بوونی خۆیان بنیات نا و بۆ هەمیشە مانەوە.