ساڵێک و ٣ مانگ سزای زیندانیکردن بەسەر ڕۆژنامەوان بێریتان جانۆزەر سەپێنرا

ڕۆژنامەوان بێریتان جانۆزەر لە دۆسێیکەییدا کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنیی" دادگای کرا، ساڵێک و ٣ مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.

دانیشتنی دۆسێیەی ڕۆژنامەوان بێریتان جانۆزەر کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ناوچەی سوری ئامەد لەبەر بڵاوکردنەوە پۆست لە میدیا دیجیتاڵدا کرابووەوە، ئەمڕۆ سەرلەنوێ دۆسییەی ناوبراو بە ئامادەبوونی پاریزەرکەی موحارەم ئەربەی کرایەوە و بڕیاری لە بارەوە درا.

پارێزەر ئەربەی، ئاماژەی بەوەکرد کە لەم وڵاتەدا کاری ڕۆژنامەوانی بە تاوان دەبینرێت و ڕۆژنامەوانان کە هەواڵی ڕەخنەی دروست دەکەن، دادگای دەکرێن، پارێزەر ئەربەی هەموو هەوڵێکی خستەگەر بۆ بێتاوانی موکیلەکەی بسەلمێنێت، بەڵام داگا بڕیاریی ساڵێک و سێ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەوان بێریتان جانۆزەردا سەپاند.