شاندێکی حەشدی شەعبی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال کرد

شاندێکی بەرپرسانی سەربازی حەشدی شەعبی پارێزگای نەینەوا و پەرلەمانتاری عێراق سەیید موختار ئەلموسەوی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال کرد.

شاندەکەی حەشدی شەعبی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی شەنگال کرد.

شاندەکە لە لیوا حوسێن بەرپرسی هێزەکانی گشتی حەشدی شەعبی لە نەینەوا، سەیید موختار ئەلموسەوی پەرلەمانتاری عێراق و ژمارەیەک ئەفسەری پلەبەرزی حەشدی شەعبی پێک دەهات.

شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، نوێنەرانی یەبەشە و کەسایەتیەکانی کۆمەڵگای ئێزدیەوە پێشوازی لێکرا.

کۆبوونەوەکە داخراو بوو، بەڵام بە پێی زانیاریەکان بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال بوو.

شاندەکە ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێت بەم سەردانە ڕێککەوتن و هاوکاری لەنێوان هەردوولادا دروست ببێت و رایانگەیاندووە کە هەر هێرشێک لەلایەن هەرلایەکەوە لەدژی شەنگال ئەنجام بدرێت، لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە لەبەرانبەریان دەوەستنەوە.

ف.ق