شارەزای بواری جینوساید: دەبێت نموونەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بگەینینە دەرەوەی وڵات

هێمن حەسیب شارەزای بواری چەکی کیمیای ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت گەلی کورد کار لەسەر ئەوە بکات کە نموونەی بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلاین دەوڵەتی تورکەوە بگەیێنێتە دەرەوەی وڵات.

هێمن حەسەیب شارەزای بواری جینوساید سەرنجی راکیشیایە سەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەسەر گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و وتی، دەبێت ئێمە ئەو بابەتە بە فراونی کاری لەسەر بکەین، چونکە ئەو چەکانە قەدەغەیە ئەگەر لە دژی مرۆڤ، سروشت یان گیانداران بەکار بهێنرێت.

" دەبێت گەلی کورد کار لەسەر ئەوە بکات کە بۆچی ئەو چەکانە بەکار دەێن "

ئەو شارەزایەی بواری جێنۆساید پێ وایە نابێت بڵێن چەکی قەدەغەکراو تەنها دژی گەرلیا بەکار هێنراوە و وتیشی:" بە گوێرەی پەیمانی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و گازی ژهراوی کە تورکیاش واژی لەسەر ئەو پەیمانە کردوە، بە هەموو شێوەیک ناکرێت ئەو چەکانە لە شەڕدا بەکار بهێندرێت، جیاوازی نییە ئەگەر ئەو شەڕە لە چیا بێت یاخود لە شار، دەبێت گەلی کوردیش تەنها باس لەوە نەکات کە ئەو چەکانە لە دژی گەریلا بەکار هێنراوە، بەڵکو پێویستە پرسیاری ئەوە بکرێت چەکی قەدەغەکراو چۆن بەکار دەهێنرێت لە دژی گەلی کورد.

"تورکیا ئەو پەیمانەی کە ٣٠ ساڵە ئیمزای کردوە پێشێلی دەکات"

دەبێت ئێمە بزانین کە چۆن کاری لەسەر دەکەین، ئاماژە بەوە بکەین کە دەوڵەتی تورک ماوەی ٣٠ ساڵە واژی لەسەر پەیمانی بەکارنەهێنانی چەکی قەدەغەکراو کردوە، بەڵام ئیستا پەیمانەکە پێشێل دەکات و چەکی قەدەغەکراو لە دژی گەلی کورد بەکار دەهێنێت، پێویستە گرینگی بەوە بدەین چۆن ئەو پێشلکردنەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە جیهان بناسێنین و کاری لەسەر بکەین، سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆسەر ئەم خاڵە چر بکەینەوە."

" عێراق دەتوانێت سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکات، ئەو جۆرە چەکەی لەسەر خاکی عێراق بەکار هێناوە "

هێمن حەسیب سەرنجی راكێشایە سەر ئەو هەنگاوانەی کە حکومەتی عێراق دەتوانێت بەرامبەر تورکیا بگرێتە بەر و دەڵێت:" عێراق خۆی ئەندامی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییە، عێراق دەتوانێت سکاڵا لەسەر دەوڵەتی تورکیا تۆمار بکات، بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەناو خاکەکەی، ئێمەش وەک گەلی کورد دەتوانین فشار لەسەر حکومەتی عێراق دروستبکەین بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات."

"دەبێت نمونەی خاک یان گەریلا بریندارەکان بنێرنە دەرەوەی وڵات بۆ سەلماندی راستیەکان"

هاوکات هێمن حەسیب ئاماژی بەوەش کرد، بۆ ئەوی بەڵگەکان بۆ کۆمەڵگا نێو دەوڵەتی ئاشکرا بکرێت و زیاتر سەرنجیان رابکێشینە سەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، دەبێت نمونەی ئەو خاکەی کە چەکی کیمیای تێدا بەکار هاتووە، یاخود ئەو گەریلا بریندارانەی کە چەکیان لەبەرامبەر بەکارهاتووە، هەرچۆنێک بێت رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک پێشانی هەموو جیهان بدەین.

لە کۆتای قسەکانیدا لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوەی لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراو لە لایەن تورکەوە، هێمن حەسیب شارەزای بواری جینووساید وتی، " بڕیارێکی زۆر بوو. پێویست بوو عێراق زوتر ئەو بڕیارەی بدایە، چونکە عێراق ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتەی دژی چەکی قەدەغەکراوە. ئەگەر ئەو دەستەیەی کە دامەزرێنراوە، شتێکی زۆریش نەتوانێت ئەنجام بدات، بەڵام لانیکەم پێویستە رێگری لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوە لەسەر خاکەکەی بکات و بە بەردەوامی زانیاری بە رێکخراوە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەکان بدات و لە پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک ئاگاداریان بکات."

ف.ق