شەهید ئەرداڵ شاهین: ژیانێکی ئازاد قوربانیدانی زۆری دەوێت

شەهید ئەرداڵ شاهین وتبووی، شەڕی گەورە قوربانیدانی گەورەی دەوێت و رایگەیاندبوو، کە هەم وەک گەل و هەمیش وەک پارتەکەمان کاتێک سڵمان لەو قوربانیدانە زۆرە نەکردەوە، ئەو کاتە دەتوانین بە کوردستانی ئازاد و ژیانی ئازاد بگەین.

ئەرداڵ شاهین کە لەگەڵ رۆژهات زیلان لە یەکی تشرینی یەکەمدا لە ئەنقەرە لە دژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکی گیانبازییان کرد، بەر لەوەی بەرەو چالاکیەکە بچێت پەیامێکی راگەیاندبوو. گەریلا تی تی دیمەنی وتەکانی ئەرداڵ شاهینی بڵاوکردەوە.

ئەرداڵ شەهید لە پەیامەکەیدا وتبووی، "پەکەکە لە دامەزراندنیەوە تائێستا بە گیانبازی گەورە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. تا کوردستانێکی ئازاد بونیادبنرێت، تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت ئێمە خۆمان بەخت دەکەین".

ئەرداڵ شاهین راشیگەیاندبوو، کە لە کوردستان شەڕێکی گەورە لە ئارادایە، دەبێت هەموو کەس هەست بەو شەڕە بکات و بەر لەوەی بەرەو ئەنجامدانی چالاکیە گیانبازیەکەی بکەوێتەڕێ ئەم پەیامەی راگەیاندبوو:

هـ . ب