شەنگالییەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال کە بەهۆی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی داعشەوە کۆچبەر بوون، بەردەوامە. ٧٩ خێزان لە کەمپی ئاسیا سەر بە دهۆک گەڕانەوە شەنگال و زۆربەیان لە دیگور نیشتەجێ بوون.
گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال کە بەهۆی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی داعشەوە کۆچبەر بوون، بەردەوامە. ٧٩ خێزان لە کەمپی ئاسیا سەر بە دهۆک گەڕانەوە شەنگال و زۆربەیان لە دیگور نیشتەجێ بوون.
گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال لە کەمپەکانی باشووری کوردستان بەردەوامە. لەم دواییانەدا نزیکەی ١٥٠ بنەماڵەی شەنگالی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان. ئەمڕۆ ٧٩ خێزانی دیکە لە کەمپی ئاسیای سەر بە شاری دھۆکەوە گەڕاونەتەوە شەنگال و زۆربەیان لە دیگور نیشتەجێ بوون.
پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆرێک لە خێزانە شەنگالییەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
پەدەکە هەوڵ دەدات ڕێگر بێت لە گەڕانەوەی خێزانەکان بۆ زێدی خۆیان. بەڵام خێزانە شەنگالییەکان سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و لەلایەن گەلەوە بەجۆشەوە پێشوازییان لێ دەکرێت.
جێگەی بیرخستنەوەیە، وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق بڕیاری داوە تا ٣٠ ی تەمموز هەموو کامپەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت کامپی شەنگالییەکان چۆڵ بکرێن.