کاتێک مرۆڤ راستی کوردستان و داگیرکەری بهێنێتەبەرچاو، تێدەگەین کە بۆچی گەنجان دەکەونە سەر رێگەی رۆشنی رێبەر ئاپۆ. گەنجان بۆ گەلەکەیان، لەپێناو نیشتمانەکەیان تێدەکۆشن، گیانی خۆیان بەخت دەکەن. بەتایبەتی هەندێک لە تەمەنێکی زۆر گەنجدا بڕیاری زۆر گەورە دەدەن. لەبەردەم وو رێگەدان؛ یان ئەوەتا بەشداری لەناو سیستمی سەرمایەداری ببن و ببنە کۆیلە، یاخود رووبکەنە دۆزی ئازادی گەل و وڵاتەکەیان و ببنە مرۆڤی شکۆمەند. گەنجانی کورد بە زۆری رێگەی دووەم، واتە رێگەی شکۆمەندی هەڵدەبژێرن. جیهانی ساختە کە سیسمی سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی لە بەردەم جەنگاندا ناتوانێت ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردنی رێگەی شکۆمەندی.
یەک لە رۆڵەکانی وڵاتی رۆژ کە لە رێگەی ئازادیدا تێکۆشا باران خەملین (سەعیدخان سەنجەر) بوو. وشە بەشی گێڕانەوەی چیرۆکی هەڤاڵ باران ناکات. هەر لە یەکەم هەنگاوەکانی میتراتی عەلی چیچەکەکانی خستەسەرشانی. بە ژیان، هەڵوێست و شەهیدبوونی خۆی میراتی عەلی چیچەکەکانی بە سەربەرزییەوە بۆ گەنجانی کورد جێهێشت. هەر مرۆڤێک بە گوێرەی ئەو ناوچەیەی تیایدا لەدایکبووە، دەبێتە خاوەن تایبەتمەندی کەسایەتی، تایبەتمەندی کۆمەڵگە کاریگەری گەورە لەسەر دروستبوونی کەسایەتی مرۆڤەکان دادەنێت. هاوڕێ باران خەملینیش لە یەک لە شارە خۆڕاگر و راپەڕیوەکانی کوردستان واتە وان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو. بەهۆی دڵسۆزی کەسوکار و بنەماڵەکەی بۆ بەهاکانی کوردایەتی، هەڤاڵ باران بە دڵسۆزی خۆی بۆ جەوهەر و ریشەی خۆی گەورە بوو. شایەتی هەموو جۆرە کردەوەیەکی چەپەڵی سیستم بوو، بەڵام هیچ هێزێک نەیتوانی هەڤاڵ باران لە جەوهەری خۆی دووربخاتەوە.
٩ ساڵ لە خوێندنگەکانی سیستم خوێندی. لە خوێندگە درکی بە قڕکەری و تواندنەوەی کولتوری لەسەر کورد کرد، دەستی لە خوێندنی ناو سیستم هەڵگرت. کاتێک ستەم و چەوساندنەوەی سەر گەلی کوردی بینی، وەک شۆڕشگێڕێک سوێندی خوار کە تۆڵە بکاتەوە و بەشداری لە کاروباری گەنجان کرد. هەڤاڵ باران کە سەرسامی تێکۆشانی گیانبازانەی گەریلابوو، گەورەترین ئامانجی بەشداری لە ریزەکانی گەریلابوو. هاوڕێ باران کە لە ئەرکەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕی وڵاتپارێزدا پراتیکی سەرکەوتوو نیشاندابوو، بریاریدا کە تێکۆشانی خۆی گەورەتر بکات. لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا هێرشی دەکردە سەر دەستکەوتەکان گەلی کورد و سیاسەتی قڕکردنی بەڕێوەدەبرد، بۆ ئەوەی بتوانێت تێبکۆسێت ساڵی ٢٠١٨ بەشداری لە ناو ریزەکانی ئازادیدا کرد.
لە کاتۆ بووە چاو و گوێی هاوڕێیانی
هەڤاڵ بۆتان پەروەردەی سەرەتایی گەریلایەتی لە بۆتان لە هاوڕێیانیەوە فێربوو و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆی باشتر ناسی. بەهۆی هەلومەرجی شەڕەوە، هەموو تایبەتمەندییەکان کە لەسەر گەریلایەتی فێربوو، بە دەرفەتی زانی کە لە جێگەی خۆیدا بیانکاتە پراتیک و بەرگی کردارییان بەبەردا بکات. لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش وەک هاوڕێیانی خۆی بە ویست و بریارداریەکی گەورە بەشداری لە شەڕدا کرد. هەڤاڵ باران لە رێگەی گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێیانی فێری بنەماکانی جەنگاوەری ئاپۆیی بوو، وەک گەریلایەکی شارەزای بۆتان و خاوەن ئەزمون بەشداری لەناو تێکۆشاندا کردبوو. گەریلا بۆتان سەرباری تەمەنی گەنجی بووە خاوەن ئەزمونی زۆر و لە کاتۆ بووە چاو و گوێی هاوڕێیانی. دوای شەهیدبوونی هەر هاوڕێیەکی، توڕەیی و رقی لە بەرامبەر دوژمن گەورەتر دەبوو. گەریلا بۆتان بۆ پاراستنی کولتوری بەرخودانی شەهیدان بێوچان تێدەکۆشا.
بۆ ئەوەی وەڵامی قۆناغەکە بداتەوە و بە شێویەکی چالاک بەشداری هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بکات، هەڤاڵ باران بووە یارمەتیدەری هاوڕێیانی بۆ ئەوەی شارەزای گۆڕەپانەکە ببن و بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی. ساڵی ٢٠٢٤ بۆ گەریلاکان لە هەرێمی باکور بووە ساڵی گیانبازی. ئەوەش لە دژی خیانەت و داگیرکەری هەڵوێستێک بوو.
هەڤاڵ باران لە هەرێمی بۆتان کە هەلومەرجی ئەوێ دژوارە رۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا، بە چالاکیەکانی خۆی هەناسەی لە داگیرکەران بڕیبوو و رێگەی نەدەدا دوژمن لە خاکی کوردستان جێگیربێت. لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا سەرنەکەوتن، بێهیوایی، بێچارەیی بوونی نییە، سەرکەوتن، تۆڵەسەندنەوە، لێپێچینەوە و سەرفرازی بوونی هەیە. گەریلا باران کە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی بۆ خۆی بە بنەما گرتبوو، لە بەخشینی قوربانی نەدەترسا، لەبەر ئەوەی وەک هاوڕێیانی ئەویش رێگەی حەقیقەتی گرتبووەبەر. بە هەڵوێستی خۆی ئەوەی دەخستەبەرچاو و سات بە سات لەگەڵیدا دەژیا.
هاوڕێ باران ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لەگەڵ هاورێیانی دەستینا بۆتان (بشەنگ دورموش) و بەندا ئامەد (سەمرا ئایڤەردی) شەهیدبوو. شەهید بارانیش داستانێکی لە داستانەکانی قارەمانێتی گەلی کورد زیاد کرد و لە پێناو ئازایددا گیانی بەخشی.