کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە لە نێوان ٥-٧ ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا. ئەنجامنامە و بڕیارەکانی کۆنگرە لە ١٢ی ئایاردا بۆ ڕای گشتیی بڵاو کرایەوە. لە ئەندامانی کۆنگرەکە شیار ئامەد لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان، ڕەزا ئاڵتون و ساکینە جانسزدا بە یادکردنەوەی شەهیدان دەستی بە قسە کردن کرد و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
"ئەو هەڤاڵانەی ئێستا قسەیان کرد، زۆر قوڵ و جەوهەری قسەیان کرد. بەشداری هەموویان دەبم، دووبارەیان ناکەمەوە. ڕێبەر ئاپۆ هۆکارەکانی بەستنی کۆنگرەکە و بڕیارەکانی شڕۆڤە کرد، هەڤاڵانیشان سەرنجیان خستەسەر. دەمەوێت بە زمانی کەلتوور و هونەر، ئەو پڕۆسەی بەسەرمدا هات لەگەڵ هەڤاڵان باسی بکەم. ڕێبەر ئاپۆ مێژووییەک دەگۆڕێت، لە ئەدەبییاتیشدا بەمە دەتوتریت 'گۆڕانی چیرۆک' یان 'گۆڕانی چارەنووسی چیرۆک'. ڕێبەر ئاپۆ زمانی زۆر چیرۆکی گۆڕی، چارەنووسی زۆر چیرۆکی گۆڕی، چارەنووسی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت. لەپڕۆسەی ئیمراڵییدا بە میتۆلۆژیا، ئەدەب و هونەر هەوڵی دا ئەمە بگێڕێتەوە.
لە سەرەتادا هیکتۆری وەک نمونە نیشان دا، پرسی: "بۆچی نەبووم بە هیکتۆر؟" گوتبووی، هیکتۆر قارەمانێتی کرد و ئەنادۆڵ شکستی خوارد.لەو ئەوکاتەدا گوتی؛ نەدەبوو هیکتۆربم، ئێستا قارەمانێتی نەکردن گەورەترین قارەمانێتییە گوزارشت لە ئازادی و ڕزگاری دەکات لەگەڵ گەلانی ئەنادۆڵ،بە شێوەیەک دەبێتە وەڵامگۆی یادەوەری سری سورەیا ئۆندەر. ئێستا چارەنووسی ئەم چیرۆکە دەگۆڕێت.
واتا تەنانەت لە قۆناغی سەرەتای پیلانگێڕییەکەدا، لەم ساڵانەدا وەڵامی پرسیاری'‘بۆچی نەبووم بە هیکتۆر؟' درایەوە و ئێستا چارەنووسی ئەم چیرۆکە دەگۆڕدرێت. بۆ نموونە هەندێک چیرۆک هەیە، چارەنووسیان زۆر قورسە بگۆڕدرێت، بەڵام ڕێبەرێتی گۆڕی، واتە هەرگیز نەیگوتووە 'پێشتر کراوە، وتراوە، چی بکەین ناگۆڕدرێت'. داستانی گلگامێش ڕوونترین نموونەیە. پێشتر ئەنکیدۆمان وەک قارەمانی گلگامێش هەڵدەسەنگاند، بەڵام دواتر ڕێبەرێتی بە شێوەیەکی جیاواز هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. بە واتایەکی تر شڕۆڤەکردنی مێژوویی هەمیشە جیاواز بووە. ئێستاش بە شڕۆڤەکردن چارەنووسی چیرۆکەکە دەگۆڕێت، چووینە ناو پرۆسەیەکی بەمجۆرەوە. شتێکی تر ئەوەیە کە هەمیشە ویستویەتی جەوهەرەکە دەرخاتەپێش.
بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕین
بەو بۆنەوە بە کورتی دەمەوێت چیرۆکێکی هونەریتان بۆ بگێڕمەوە. دوو پارچە بەرد دەهێنن و بە دوو هونەرمەندی گەورە دەڵێن: "بەردەکە هەڵکوڵن و کارێکی هونەری دروست بکەن" یەکێکیان لە کاتی نەخشاندنی بەردەکەدا هەڵکوڵینەکەی بێ کێشە دروست دەکات. ئەو یەکەی تریان بەردەکە خوار دکاتەوە، دەڵێت: "لە نزیکەوە سەیری بکەن. کە لە نزیکەوە سەیری دەکەن دەبینن کە بەردەکە ڕۆحێکی زیندووی پێوە دیارە و وزەی لێ دیارە. بەڵێ ڕاستی ڕێبەر ئاپویش وەهایە هەمیشە ناخی شتکە ئاشکرا دەکات و هونەری ڕاستەقینە هەر ئەوەشە. گەورەترین هونەرمەند رێبەر ئاپۆیە. کەواتە، ئەوەی دەڵێت "لێی ڕزگارم بوو" ڕەنگە ئەو شت و شێوازانە بن کە ڕێگرییان لە پرسەکە دەکرد لە کردنەوەی دەرگایەکی نوێ. بێگومان هەڵسەنگاندنی رێبەرتی مەبەست ناخی مەسەلەکەیە. هیچ کام لە ئێمە ڕەتی ناکەینەوە. سەبارەت بەو بابەتەش هەڵسەنگاندنی فەلسەفی هەیە. ئێستا چووینە ناو سەردەمێکی نوێیەوە. هەر سەردەمێک بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕێت. هەڤاڵانیش ئاماژەیان بەم بابەتە کرد. لەمەودوا ئێمە بە قۆناغی نوێتردا تێدەپەڕین.
سەردەمێکی بە ئیرادە
لە کۆتاییدا، دەمەوێت بە گێڕانەوەی چیرۆکێکی کورت دەربارەی گۆڕان و گۆرانکاری کۆتایی بە قسەکانم بهێنم. هەڵۆە پیرەکان، ئەگەر لە ژیان بێزاربن، دەنوک و باڵەکانیان بە بەردەکاندا دەکێشن هەتا دەکەون. ئەوان بەرگەی ئازارێکی گەورە دەگرن. ئەگەر ئەوان ئەم ئازارە قبوڵ بکەن، دەنووک و باڵی نوێ لە جێگەی ئەوان گەشە دەکەن. دەنووکێکی نوێ، باڵی نوێی زیندوو دەبێتەوە، دووبارە دەست بە فڕین دەکاتەوە. من لەو باوەڕەدام کە ئێمە چووینە ناو سەردەمێکەوە کە بە شکۆ و ئیرادەیەکی گەورەوە لەدایک دەبینەوە. من هەست بەم گەشەبوونە دەکەم. ڕێبەرتی هەمیشە لە نزیکەوە لە چەمکی ماناکان نزیک بووەتەوە. لەو سەردەمەی کە ئێمە دەستمان پێکردووە، ئاسۆیەکی نوێمان بۆ کراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەم عەشق و گرێدراو بوونە مانادا بکەین. ئەمریکییە ڕەسەنەکان دەڵێن لە جیاتی ئەوەی بڵێن 'خۆشم دەوێیت'. دەڵێن 'لێت تێدەگەم' مانای ئەوەیە خۆشم دەوێیت. رێبەرتی گوتی: "تێگەیشتن و بە کردەوە ئەنجامدانی."
ئێمەش ئێستا دەچینە قۆناغێکەوە کە دەتوانین زیاتر و بەهێزتر دەست بە کار بکەین. بەم مانایە وەک هەڤاڵان گوتیان سەردەمێکی نوێی خۆڕەخنەگرتن، سەردەمێکی نوێی کردەوەیە، دەرگایەکی نوێ دەکرێتەوە، ئاسۆیەکی نوێ هەروەها لە پێشماندا دەکرێتەوە. من بۆ ئەوەی ئەم جۆش و خرۆشەم لەگەڵ هەموو هەڤاڵانمدا هاوبەش بکەم هاتمە ئێرە. لەگەڵ ڕێز و حورمەت بۆ هەموو هەڤاڵان."