سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ داواکاری بۆ چاوێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان پێشکەش کرد

سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی بتوانن لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی ئیمڕالی بکەن، سەردانی وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی تورکیایان کرد.

سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمیرگ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالی راگیراوە، دەستی بە جووڵە کرد. سەندیکاکە داوای کرد پارێزەران سەردانی ئیمڕالی بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش داواکاری پێشکەشی وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا کرد.

سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ لە داواکاریەکەدا رایگەیاند، ٧ ئەندامیان کە لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادین، داوایان کردووە بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئیمڕالی دەست بە هەوڵدانە یاساییەکان بکرێت و داواکاریان پێشکەشی وەزارەتی داد کردووە.

لە داواکاریەکەدا باسی ئەرکی سەندیکاکان و پارێزەرا کراوە و راگەیەندراوە کە ئەرکی سەندیکاکان پاراستنی یاسا و مافەکانی مرۆڤە. بۆیەش دەیانەوێت قەدەغەی بەردەم پارێزەران هەڵبگیرێت و بتوانن پارێزەران سەردانی موەکیلەکەیان بکەن و بتوانن ئەرکی پارێزەری خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە داواکاریەکەدا، بانگەوازی لە وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا کراوە کە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری بە زوترین کات دەست بە جووڵە بکەن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ف.ق