سەندیکای پارێزەرانی شڕنەخ لەبارەی ئیمڕاڵییەوە داواکاری پێشکەش کرد

سەندیکای پارێزەرانی شڕنەخ لەپێناو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەریەک لە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواکارییان پێشکەش کرد.

دوای سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، سەندیکای پارێزەرانی شڕنەخیش بۆ ئەوەی پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایسی بەرزی ئیمڕاڵی لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت سەردانی وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیایان کرد.

سەندیکاکە لەبارەی بابەتەکەوە ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە: "پارێزەرانی سەر بە سەندیکاکەمان سەبارەت بە دیداری پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمڕاڵیدان سەردانیان کردین. ئێمەش لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیامان بەسەرکردەوە".

هـ . ب