لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە سوپای تورکی فاشیست لە هەرێمی زاپ ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاریی دەستپێکرد، ئێمە هەموو ڕۆژێک چاوەڕێی ڕاگەیاندراوەکانی شەڕی گەریلا بووین و گوێمان لێدەگرتن. ئەو ڕاگەیاندراوانە، کە لە هەواڵەکانی ئاژانسەکەشەدا بڵاودەکرانەوە، سەرنجی هەموو کەسێکی ڕادەکێشایە سەر چالاکییەکان گەریلا و هێرشەکانی دوژمن، بە تایبەتی لە سێ مانگی ڕابردوودا لە دژی ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ. شاخی قەڵای چەمچۆ سەر بە ناوچەکانی بەرخودانی چەمچۆیە، کە هەموو ڕۆژێک بە تانک و تۆپ و چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگیی دەکرێتە ئامانج، بەڵام بەردەوامە لە بەرخۆدانی خۆی.
چەمچۆ ناوچەیەکە لە نێوان ئەیالەتە سەرەکیەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. قەڵای چەمچۆ شاخێکی گرنگە، کە دەکەوێتە نوێان شاخە ستراتیژییەکانی وەک وەرخەل، شەهید عادل، کارکەر، شەهید شاهین، بۆیە کاتێک سوپای تورکی فاشیست بە تایبەتی لە شاخەکانی وەرخەل و کارکەر و شەهید شاهین دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری کرد، قەڵای چەمچۆ ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە پاراستنی پشتەوەیاندا بینی. لە ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەوە ئەو گەریلایانە، کە لەسەر ئەم شاخە جێگیرکرابوون، هەوڵیاندەدا لە دوای چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو سەربازانەی سوپای تورک، کە خۆیان لە ناوچەکەدا جێگیر دەکرد، چالاکییان لە دژ ئەنجام بدەن و دەیان چالاکیشیان ئەنجامدا. ئەدا و لێهاتووی سەبازیی گەریلا لە سەنگەرەکانی قەڵای چەمچۆ بە تایبەتی لە بەرخۆدانی ناوچەکانی وەرخەل و زاپ دا دەرکەوت، بوونە خاوەنی ڕەنج و ڕۆڵێکی گەورە لە بەرخوداندا. ئەو گەریلایانەی، کە لەوێ جێگیر ببوون، هەم بەرخودانیان بە شێوەی هەماهەنگ لە نزیک شاخەکانی خۆیان بەڕێوەبرد و هەم بە چالاکیەکانیان پشتیوانیان لە هەڤاڵەکانیان کرد. هاوکات لە دژی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی دوژمن بۆ سەر پێگەکانیان ئامادەکاریی خۆیان دەکرد.
لەسەر شاخی قەڵای چەمچۆ هیچ دارێک نییە، کە پارچەی بۆمبی بەرنەکەوتێت
تا مانگی سێی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری، سوپای تورک لێرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەنجام نەدا، بەڵام هەرێمی چەمچۆ لە رۆژی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە پشتیوانی لە بەرخودانی گۆڕەپانی وەرخەل و شەهید شاهین دکرد، بۆیە بووە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و گورزی قورس لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە. شاخی قەڵای چەمچۆ لە رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاوەکو ئێستا هەزاران جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی کراوەتە ئامانج، لە لوتکەکەیەوە تاوەکو دامێنەکەی یەک دار و بەرد نەماوە، کە بۆردومان نەکرابێت، یان پارچەی بۆمب و تۆپی بەرنەکەوتبێت. گەریلاکانی ئێرە لە ژێر هێرشی قورسی فڕۆکەکاندا چالاکی لە دژی دوژمن ئەنجام دەدەن تاوەکو دوژمن نەتوانێت بە ئاسانی لە ناوچەکانی دیکە چەکی کیمیایی لە دژی هەڤاڵەکانیان بەکاربهێنێت.
وەک لە ڤیدیۆکانی دوای چالاکییەکە دەبینرێت، سوپای تورک هەم بە تانک و هەم بە چەکی قورسی وەک تۆپخانە و هاوەن شاخی قەڵای چەمچۆ بە چڕی تۆپباران و ئاگرباران دەکات. سەربازانی تورک لە بەرامبەر یەک گولـلەی گەریلادا چەندین تۆن بۆمبی قورس بەکاردەێنن و ئەم ڕاستییەش جارێکی دیکە بە کامێرای گەریلاکان تۆمار کراوە و ئەوە بۆ هەموان ئاشکرا دەکات.
بەرخۆدانی شکۆ لە تونێلەکانی شەڕی شەهید ئارژین و شەهید ئومێد لە چەمچۆ
لە مانگی تەمووزدا سوپای تورکی داگیرکەر لە ژێر هێرشی دژواری فڕۆکەی سیخوڕیدا بە تانک پەڕیەوە بۆ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ. سوپای تورکی داگیرکەر کە بەرەو تونێلەکانی شەڕی شەهید ئومید و شەهید ئارژینی سەر بە هەرێمی بەرخودانی چەمچۆوە بەڕێکەوت وەک هەرێمەکانی تر هێرسی نائەخلاقی لەوێش ئەنجامدا. لە تونێلەکانی شەهید ئومید تەنیا تیمێکی گەریلا ماوەی دوو مانگ لە دژی تانک، گازی کییایی و بانگەوازەکانی خۆبەدەستەوەدانی سوپای تورک خۆڕاگرییان کرد. چەتەکانی سوپای تورک هەموو رۆژێک داوای خۆبەدەستەوەدانیان لەو گەریلایانە دەکرد کە لە تونێلەکاندا خۆڕاگرییان دەکرد و بە شێوەیەکی نائەخلاقی ئەم بانگەوازەیان دەکرد، "دەزانین کە ئێوە ژمارەتان کەمە، خۆراگری مەکەن، ئەگەر خۆتان بەدەستەوە بدەن ژیانێکی شاهانەتان بۆدابین دەکەین". بەڵام گەریلاکانی ئەوێ لە دژوارترین هەلومەرجدا خۆڕاگرییان کرد، دەیانزانی کە هەموو جارێک بە چالاکییەکانیان تف لە رووی ئەو چەتانە دەکەن. ٢ مانگ بە بێ یەک چرکە دوودڵی و بە بێ ئەوەی سەر بۆهێرشەکان دابنەوێنن، درێژەیان بە بەرخودانی خۆیان دا. ئەو سەربازانەی تورک کە بە تانک هاتبوونە بەردەم تونێلەکان لەوێ بە دەیانیان لێ مردن.
نەیانهێشت چەکی شەهید چیا روبار لەسەر زەوی بکەوێت
سەنگەرێکی دیکەی بەرخودان لە هەرێمی چەمچۆش تونێلەکانی شەڕی شەهید ئارژین بوو. گەریلاکان لەوێش لە بەرخودانی دوو مانگەدا هەم لەسەر زەوی و هەم لە تونێلەکانی شەڕ لە دژی سوپای تورک چالاکی زۆر کاریگەریان ئەنجامدا. لە گەریلاکانی یەژاستار چیا روبار (دوچەم چەلیک) کە لەوێ پێشەنگایەتی بەرخودانی کرد، لە ئەنجامی تەقەمەنی قەدەغە و گازی کیمیایی سوپای تورکدا شەهید بوو. هاوڕێیانی شەهید چیا روبار کە بۆ تۆڵەسەندنەوەی لەوێ چالاکی بەرفراوانیان ئەنجامدا نەیانهێشت چەکی هاوڕێکەیان لەسەر زەوی بکەوێت. لەو چالاکییەدا کە لە مانگی ئاب ئەنجامدرا، گەریلاکان چوونە سەر تەمی سەربازان و دەستیان بەسەر چەک و بڕێکی زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گرت.
دوای ئەشکەوتی برینداران سەندرۆمی نوێی هەڵۆکانی زاگرۆس: قەڵای چەمچۆ
سوپای تورک کە پلانی دانابوو شاخی قەڵای چەمچۆ بەدەست بخات و تەواوی گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ پاکتاو بکات، تاڕادەیەک لەسەر گابەردە بێشومارەکانی ئەو شاخە گیری خوارد. شاخی قەڵای چەمچۆ بە زۆزان و تاشەبەردەکانیەوە بۆ گەریلا بووە قەڵغان. سوپای تورک کە چەند مانگە هەوڵ دەدات بە هەر جۆرێک بێت سەربازەکانی لەو شاخە جێگیر بکات، لە ٩ مانگی شەڕدا لە ئەنجامی هاتنە دەست و کاریگەری گەریلاکان تا ئێستاش نەیتوانیوە سەربازەکانی خۆی لەو شاخە جێگیر بکات. لە ماوەی ٩ مانگدا ژمارەیەکی زۆر هەلیکۆپتەری سکۆرسکی و کۆبرا لەوێ گورزیان بەرکەوت. فەرماندەکانی سوپای تورک کە نەیانتوانی سەربازانیان لە هەرێمەکە جێگیر بکەن، وەک ئەوەی شێت بووبن فەرمانیان دەدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئەو شوێنە بۆردومان بکەن. لە هێرشەکانی ئەوێدا سوپای تورک کۆمەڵکوژی ژینگەی ئەنجامدا. بەڵام ئەو گروپە گەریلایەی لەوێ لە دژی ئەو هەموو هێرشانە خۆڕاگرییان کرد ٩ مانگ لە بەرامبەر دوژمن سەریان دانەنەواند و درێژەیان بە پارێزگاری لە سەنگەرەکانیاندا. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە تا ڕادەیەک هەموو رۆژێک لە دژی هێزە داگیرکەرەکان کە لە داوێنی شاخەکە جێگیر ببوون چالاکی نیشانشکێنیان دەکرد، سەرباز و چەتەکانی سوپای تورکیان بەرەو سەندرۆمی نوێ زاپ برد.
ژ. ت/ هـ . ب