سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون نافیە بال دەستگیرکرا

سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون نافیە بال لە ئامەد دەستبەسەرکرا.

نافیە بال سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون کە بە کوردی هەفتانە بڵاودەکرێتەوە، لە میانی هەڵکوترانە سەر ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا.

نافیە بال گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد و دواتر رەوانەی دادگا کرا.