سوهام شەنگالی: بەرەنگاری هێرشەکان دەبینەوە
سوهام شەنگالی ئەندامی دپپلۆماسیی تاژێ ڕایگەیاند، لە دژی هێرشە هاوکاتەکانی پەدەکە – ئەنقەرە – بەغدا دەوەستنەوە و بەرەنگارییان دەکەن.
سوهام شەنگالی ئەندامی دپپلۆماسیی تاژێ ڕایگەیاند، لە دژی هێرشە هاوکاتەکانی پەدەکە – ئەنقەرە – بەغدا دەوەستنەوە و بەرەنگارییان دەکەن.
سوهام شەنگالی ئەندامی دپپلۆماسیی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لەبارەی هێرشەکانی سەر شەنگال و دۆخی شەنگالەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
شەنگالی ڕایگەیاند، هێزەکانی کازمی لە ١٨ی نیسانەوە بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر شەنگال و وتی: "دوای ئەوەی سوپای عێراق هەوڵیدا لە ١٨ی نیسانەوە بچێتە ناو دوگرێ شەڕ دەستی پێ‌کرد. ڕۆژێک دواتر هێرشیان کردە سەر تل عوزێر و شەڕ ڕوویدا. لە دوێنێوە بە کاروانی گەورەی سەربازی هاتن تاوەکو بێنە نا ناوەندی شەنگال و گوندەکان. ئاسایشی ئێزدخان و یەبەشە و گەلیش ڕێگەیان بەو هەوڵە نەدا".
بە هەڕەشە وەڵامیان دایەوە
سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەوەى هێرش نەکەن و کێشەکە بە دیالۆگ چارەسەر ببێت دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە، بەڵام ئیدارەی کازمی هێرشکردن و پەلاماردان و ڕوودانی شەڕی پێ باشترە و وتیشی: "بە هەڕەشە و بە توندی وەڵامی هەڕەشەکانیان دایەوە. داواکانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر و خەڵکی شەنگالیان قبوڵ نەکرد. هەموو ئەوانەش نیشانەى خواستی ئەوان بوو بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ".
ئەنقەرە لەپشت پلانی هێرشەکەوەیە
سوهام شەنگالی ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر شەنگال و ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پەیوەندییان پێکەوە هەیە و ئەوەشی وت: "دیواری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا دروستکراوە و ئەو هێرشانەش پەیوەندییان بە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی سەر شەنگالەوە هەیە. خەڵکی شەنگال و ڕۆژئاوا پێکەوە لە دژی داعش شەڕیان کرد. خەڵکی ڕۆژئاوا پشتیوانیان لە شەنگال کرد. هەموو هێرشەکان لە زاپەوە تا شەنگال و ڕۆژئاوا پەیوەندییان پێکەوە هەیە. هەموویان پێکەوە و هاوکات ئەنجام دەدرێن".
سوهام شەنگالی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی عێراقی و مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان و ڕاوێژکاری میت هاکان فیدان کرد و وتی: "محەمەد حەلبوسی چەند جارێک چوو بۆ تورکیا و کۆبوویەوە. پاشان مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوویەوە. لەم دیدارانەدا پلانی هێرشکردن دانرا. بەپێی ئەو پلانە دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی گەریلا و هێزەکانی کازمیش هێرش دەکەنە سەر شەنگال. ئەمەی ئێستا هەمان ئامانج و هەمان پلانە".
ئه‌گه‌ر له ساڵی ٢٠١٤دا هێز به‌كاربهێندرایه...
سوهام شه‌نگالی به بیریهێنایه‌وه كه حكومه‌تی كازمی ئێستا به ته‌واوه‌تی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێزدییه‌كان و به‌م جۆره دووا: "له بری ئه‌وه‌ی فه‌رمان له سه‌ر ه‌نگال وه‌ك جینۆساید قبوڵ بكه‌ن و پێناسه‌ی بكه‌ن، هه‌ڵده‌ستن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه. هێرشی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كه‌ن كه شكۆی عێراقی له به‌رامبه‌ر داعش پاراست. پێویسته رای گشتیی جیهان باش ئه‌وه بزانێت. ئه‌و هێزه‌ی ئێستا هێرشی پێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له ساڵی ٢٠١٤دا به‌كاریان بهێنایه له شه‌نگال كۆمه‌ڵكوژی رووینه‌ده‌دا".
هه‌ڵوێستی ئێمه روونه: ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین
سوهام شه‌نگالی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ئێزدی له دژی هێرشه‌كانیش به‌م جۆره دووا: "له‌كوێوه ده‌بێت با ببێت، هێرشه‌كه چی ده‌بێت با ببێت ئێمه خۆمان ده‌پارێزین، ئێمه به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه. له ٧ تا ٧٠ ساڵه‌وه هه‌موو كه‌س خاوه‌نداری له هێزی پاراستن وشه‌ڕڤانانی خۆیان ده‌كه‌ن. تاژێ و ژنان هۆشدارییان دایه حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه. پێداگری خۆیان له به‌رخودان و خاوه‌نداری له هێزه‌كانی خۆیان نیشاندا. هه‌ڵوێستی ژنانی ئێزدی روونه. له‌سه‌ر ئه‌و نه‌مایه ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و له‌به‌رده‌م داگیركاری سه‌رداناخه‌ن. له‌پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال پاراستنی خاكه‌كه‌ی ئێمه تا كۆتایی خۆڕاگری ده‌كه‌ین. ئێمه خاكی خۆمان ده‌پارێزین و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆمان هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ین. ئه‌وه مافی ره‌وای گه‌لی ئێزدییه".
سوهام شه‌نگالی باسی له‌وه‌كرد ئه‌وانه‌ی له زاپ و ئاڤاشین گورزی قورسی گه‌ریلایان به‌رده‌كه‌وێت و شكست ده‌هێنن ئه‌وان له شه‌نگالیش شكست ده‌هێنن و وتی، "سه‌ركه‌وتن له زاپ و ئاڤاشین سه‌ركه‌وتنه له شه‌نگال. ده‌وڵه‌تی تورك له‌وێ گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت و تووشی شكست ده‌ببێت، لێره‌ش حكومه‌تی كازمی ناتوانێت به‌ره‌و پێش بێت، ناتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات".
ژ.ت / هـ.ب