سوپای داگیرکەری تورک ٥٩ جار هێرشی کرد

سوپای داگیرکەری تورک ٥٩ جار لە رووی ئاسمانی و زەمینیەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە؛

" زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەیە؛

٢٤ی ئازار گردی چوارچەل و دەوروبەری گوندی شێلازێی مەتینا ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

٢٥ی ئازار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، گردی شەهید کامەران و دەوروبەری چەمی لۆڵانی خواکورک و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا ٥٧ جار بە ئۆبۆس، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."

ف.ق