حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەمەبەستی قڕکردنی کوردان و درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆیان، پێودانگە ئەخلاقی، یاسایی و مرۆڤییەکان پێسێل دەکات و بەم جۆرە هێرشە داگیرکەرییەکانی درێژە پێدەدات. هەندێک دیمەن ئاشکرا بوون کە دەریدەخات سوپای تورک تەرمەکانی خۆی دەسوتێنێت.
ئەو دیمەنانەی کە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)و تیایدا دەردەکەوێت کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە رۆژئاوای زاپ لە ١١ ئەیلولی ٢٠٢٢دا تۆمار کراون، مرۆڤەکان تووشی شۆک و سەرسوڕمان دەکات. سەرباری ئەوەش کە هەپەگە ناو و ناسناو و دیمەنی سەربازەکان بڵاودەکاتەوە، بەڵام سوپای تورک کوژراوانی خۆی لە رای گشتی دەشارێتەوە. ئەم جارەش بینرا کە تەرمەکانی سەربازانی خۆی دەسوتێنێت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ١٢ی ئەیلول لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکردبوو کە سەربازانی تورک تەرمەکانی خۆیان دەسوتێنن. لە راگەیەندراوەکەدا بەم جۆرە هاتبوو: "
له ١١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، داگیركه‌ران كه هه‌وڵیاندا بكه‌ونه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید چه‌كدار له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرانه ژێر چاودێرییه‌وه. هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٠:٠٠ داگیركه‌رانیان خسته بۆسه‌وه و دواتر به سابوتاژ لێیاندان. هێزه‌كانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان پێكه‌وه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌م چالاكییه‌یان كرد. له‌و چالاكیهدا دواتر به نارنجۆك، چه‌كی سوك و نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ١١ داگیركه‌ر سزادران، ٤یش برینداربوون. یه‌ك له‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادرا پله‌دار بوو. ناوی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادراون ئه‌مه‌یه: ساڤاش، فاتیح، گۆكهان، سه‌ركان، بوراك، ناجی، هارون، مه‌رت، ئۆغوز و فوئاد.
تەرمەکانیان بۆردومان کرد
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی داگیركه‌ره سزادراوه‌كان نه‌كه‌ونه ده‌ست هێزه‌كانمان، سوپای تورك شوێنی سزادانی سه‌ربازه‌كانی به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و كاتیوشا بۆردمان كرد. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان هه‌روه‌ها گورزیان له درۆنێك وه‌شاند كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه. دواتریش ٢ داگیركه‌ری تر به نیشانشكێن سزادران.
بە رۆکێتی سوتێنەر سوتێنران
سوپای تورك دوای ئه‌وه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و كاتیوشا بۆردومان كرد، به هه‌لیكۆپته‌ر رۆكێتی سوتێنه‌ری به‌ره‌و شوێنی ته‌رمه‌كان سه‌ربازانی خۆی هه‌ڵدا و به‌م جۆره ئاگریان له ته‌رمه‌كانی خۆیان به‌ردا. گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه و به‌شێك له ته‌رمه‌كانی داگیركه‌ران كه سزادران هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندایه. له چالاكیه‌كه‌دا كه له كاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٦:٠٠ به‌رده‌وام بوو، ١٢ داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون و گورز له درۆنێك وه‌شێنرا".
هـ . ب