سوپای تورک جارێکی تر ئاگری لە دارستانەکان بەردایەوە
سوپای تورک لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە ئامەد، چەولیک، موش و ئێلح دەستیکردەوە بە ئاگرتێبەردانی دارستانەکان.
سوپای تورک لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە ئامەد، چەولیک، موش و ئێلح دەستیکردەوە بە ئاگرتێبەردانی دارستانەکان.
سوپای تورک ڕۆژی ٢٤ی کانوونی یەکەم بە بەشداریی هەزاران سەرباز لە ناوچە شاخاوییەکانی ئامەد، چەولیک، موش و ئێلح ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. سوپای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر یەکە تایبەتەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو چوار شارەدا بڵاو کردەوە.
ئەو ناوچانەی، کە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تیادا دەسوڕێنەوە، بۆردومان دەکرێن.
هاوکات یەکە سەربازییەکان ناوچەکانی نێوان پاسووری ئامەد و موش ئاگریان لە دارستانەکان بەردا. ئاگری دارستانەکان بۆ رۆژی دواتر خۆی کوژایەوە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چەندین ناوچەی ئامەد و چەولیک و موش و ئێلح کۆتایی هات، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی ستراتیژی بەردەوامە.
ژ.ت