سوپای تورک لە لیجەی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد

لە ٣ گوندی ناوچەی لیجەی ئامەد، سوپای داگیرکەری تورک بە پشتگیری فڕۆکە جەنگیەکان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد.

لە گونددەکانی سپێنی، خرابێ و چەمێ ئەلیکای ناوچەی لیجەی ئامەد، سوپای داگیرکەری تورک بە پشتگیری فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەری شەڕ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. بەپێی زانیاریەکان کە لە ناوچەکە بە دەست گەیشتوون، بە ئۆتۆمبێڵی مەدەنی و سەربازی و بە هەلیکۆپتەری شەڕ، ژمارەیەکی زۆر یەکەی تایبەت بۆ ناوچەکە گواستراوەتەوە.

دیار نییە تا ئێستا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەڕ ڕوویداوە یان نە!

ف.ق