سووربوون لەسەر بەرخۆدان لەسەر هێڵی ساراکان لە چیاکانی خەرزان

گەریلا لە چیاکانی خەرزان بۆ هاورێیەتی، خەبات و تێکۆشان و بۆچوونەکانی ساکینە جانسز لە مێژوودا بنەخشێنن، لە دەفتەری یادداشتە رۆژانەکانیان لە کامپەکەدا دەنووسن.

 

چیاکانی خەرزان بوون بە شوێنی بەرخۆدانی ئرژین، جندا و دەنیزەکان. گەریلاکان مانایان بە چیاکانی خەرزان بەخشی، بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە سەیریان دەکردن و خاوەندارییان لە ژیان دەکرد. بۆ ئەوەی هەموو ساتێک لە مێژوودا بنەخشێنن دەیانووسی.

گەریلاکان لە دەفتەری یاداشتە ڕۆژانەکانیاندا لەبارەی سارا پێشەنگی تێکۆشانی ژن نووسیویانە، "لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا سێ ژنی کورد، سێ دڵ، کە ژیانی خۆیان بە تێکۆشان بەخشی، بۆ ئەوەی ئێمە بە بەهێزی تێکۆشانی ئازادیی ژن بەرێوەببەین، بۆ رێگای ئازادی بوونە مەشخەڵ.

ئێمە لە تۆوە فێری جەنگ و تێکۆشان بووین

هەڤاڵ سارا یەکەم هەڤاڵ بوو، کە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. نیگا و ئاوڕەکانی تیژ بوون، قووڵ بوون و مانادار بوون. بە هەڵوێستە دژوار و شکۆدارەکانی بەتەنها خۆی وەک قەڵایەکی ئازادی بوو. هەموو تاڵە قژێکی هەڤاڵ سارا خۆی ئاوێتەی ژیان، تێکۆشان و خەبات و حیزب ببوو. ملیۆنان ژنی ڕێکخست و بەرەو هەموو مەیدانێکی تێکۆشان و جەنگ بەڕێکەوتن. ئێمەی شوێنکەوتوانی تۆ، شەڕ، تێکۆشان، خۆشەویستی و ژیان لە تۆوە فێر بووین.

تۆ بە ژیانی خۆت ئەم ڕێگایەت ڕووناک کردەوە

ئێستا ژنان لە هەموو شوێنێک لەسەر شوێنپێی تۆن. تۆ بە ژیانی خۆت ئەم ڕێگایەت بۆ ئێمە ڕووناک کردەوە. کوردستان و جیهان هەستانە سەر پێ. لە کەسایەتیی تۆدا، تێکۆشانی ئێمە بوو بە جیهانی. ئێوە نەک هەر بۆ گەلی کورد و ژنان شەڕتان کرد، بەڵکو بۆ کەرامەت و شکۆی مرۆڤایەتیش شەڕتان کرد. بە بەرخۆدانی جیهانی وەڵامی شەهیدبوونت درایەوە. لە پاریس تا ئامەد و دێرسیم لە هەموو شوێنێکی جیهان لێشاوی مرۆڤ هەبوو. دوژمن نەیتوانی ئەم لێشاو و لافاوە بوەستێنێت. تێکۆشان هەر گەورە بوو. ئێمە دوژمنمان نیشان دا، کە بە شەهیدبوون کۆتایمان پێ نایەت و گەورەتر دەبین. تۆ بوویت بە جیهانی و بووی بە پێشەنگی ژنان، کە بە هەموو شوێنێک دا بڵاو بوونەتەوە. چاوەکانی تۆ ڕێبەرایەتیی بینی، گوێکانت دەنگی ڕێبەرایەتیتی بیست. دەستەکانی تۆ دەستەکانی رێبەرابەتیی گرت، تۆ بوویت بە بەشێک لە ڕێبەرایەتی. بەژیانی مانادار، تۆ بە ورە و ڕۆحیەتی و بەخەباتی خۆت هێڵێک بوویت.

ئێوە بەرەو دڵی کوردستان خرۆشان

لەگەڵ چیرۆکی خەبات و ژیانت، کە سەرچاوەی هێز و ورەیە، نەوەیەکی نوێ گەشە دەکات. ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان... ئێوە خەباتی ئازادیتان لە ئەوروپا لە ناوەندی سەرمایەداری بەرزکردەوە و گەیاندتانەوە بە وڵاتەکەی خۆتان. سێ دڵی مەزن،   سێ تێکۆشەر و شەڕڤانی ڕاستی و حەقیقەت، سێ ژنی ڕەسەنی کورد، جێگای ئێوە لە دڵی گەل و هەڤاڵانتاندایە. وەک دڵۆپە ئاو خرۆشان و چوونە ناو دڵی کوردستان. لەوانەیە هەرگیز تۆمان نەبینیبێت، بەڵام ڕۆح و تێکۆشانمان ئێمەی کۆکردووەتەوە و یەکی گەیاندووین. مێژووێک لە ناو پەکەکەدا نووسراوە، ئەم مێژووە هەمیشە بیر و هۆشمان نوێ دەکاتەوە و ڕێگە نادات تێکۆشان لەبیر بکرێت. لەبیرکردنی ئێوە، لەبیرچوونەوەی کار و خەبات و تێکۆشانی ئێوە، خیانەتە. ئێوە هۆکاری تێکۆشانی ئێمەن. ئێمە بەڵێن دەدەین،  کە لەسەر ڕێگای سەرکەوتنت بڕۆین و درێژە بە تێکۆشان بدەین.

هەڤاڵانتان درێژە بە خەباتەکەی ئێوە دەدەن

هەروەها شوێنکەوتویی وەک هاوڕێ سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویارهەیە. ئەوان سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمن هەرگیز گەلیان بەتەنیا نەهێشت و بوون بە قەڵغان بۆ گەل. ئەون لەناو گەل دا مانەوە و لەسەر هێڵی گەل ڕێیانکرد. بوون بە دڵ و بەرەو ناوچەکانی بەرخۆدێری و بەرخۆدان خرۆشان. دوژمن بە ئەنقەست لە کاتی شەهیدبوونی هەڤاڵانی سارا، لەیلا و فیدان دا ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا. ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی ژنانە، بۆیە ئامانجی سەرەکیی ئەم شەڕە ژن و پێشەنگەکانی ژنانە. لە تێکۆشانی ئێمەدا سارا، لەیلا، فیدان، سێڤێ، فاتمە و پاکیزە هەرگیز کۆتاییان پێ نایەت. ئەو هەڤاڵانە، کە ئەم میراتەیان لە ئەستۆگرتووە هەمیشە دەبن و کۆتاییان پێ نایەت. ئەمە خەباتێکە، کە هەمیشە بە درێژایی مێژوو هەبووە و ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان بە بوونی هەڤاڵ ساراوە رێکخرا و شوێنکەوتوانیشی بۆ ڕێکخستنی ئەو ئایدیۆلۆژیایە و گەورەکردنی تێدەکۆشان و تێدەکۆشن. ئێمە تێکۆشانمان لەو هەڤاڵانە وەرگرتووە، کە قارەمانانە شەهید بوون. ڕێپێوانەکەمان بۆ ئازادیی لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوام دەبێت".

ژ.ت