تاژێ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر كۆبانێ شه‌رمه‌زار كرد
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك كه كردبوویه سه‌ر كۆبانی و گه‌نجانی كوردی كوشتبوو، شه‌رمه‌زار کرد...
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك كه كردبوویه سه‌ر كۆبانی و گه‌نجانی كوردی كوشتبوو، شه‌رمه‌زار کرد...
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك كه كردبوویه سه‌ر كۆبانی و گه‌نجانی كوردی كوشتبوو، شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، "هه‌روه‌ك چۆن ئێمه له به‌رامبه‌ر داعش" خۆڕاگریمان كرد، ئێمه پێكه‌وه له دژی هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیش به‌رخۆدان ده‌كه‌ین".
تاژی به راگه‌یه‌نراوێكی نوسراو ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر كۆبانێی ئه‌نجامدابوو شه‌رمه‌زار كرد.
راگه‌یه‌نراوه‌كانی تاژێ باس له‌مانه ده‌كات:
"ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌م ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و شه‌نگال چڕكردوه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزدی له شه‌نگال جیا نییه و یه‌ك ئامانجیان له پشته‌وه‌یه.
له قۆناغی په‌لاماره‌كانی داعش له سوریا و عێراقدا، كۆبانێ و شه‌نگال بوونه قه‌ڵای خۆڕاگری و یه‌كه‌م جار داعش له كۆبانێ و شه‌نگال تێكشكا. له‌و كاته‌دا به هه‌زاران گه‌نج له هه‌ر چوار به‌شی كوردستانه‌وه روویان كرده كۆبانێ و تێكه‌ڵ به به‌رخۆدانی دژ به داعش بوون. ده‌وڵه‌تی تورك ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌ی داعشه له سوریا و عێراق. ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م پڕۆژه‌ی داعش بووه بە به‌ربه‌ست به‌رخۆدانی كۆبانێ و شه‌نگال بوو. له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی مێژوویی شه‌ڕڤانانی ئازادی له شه‌نگال و كۆبانێ داعش بۆ یه‌كه‌مجار شكستی هێنا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگه‌ی تێكشكانی داعشی نه‌گرت، به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌دات. دوای له‌ناوچوونی داعش له رووی فیزیكیه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك عه‌فرین، سه‌رێكانی و گرێ سپی داگیركرد و سه‌دان كرده‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌تایبه‌تی دوایین هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان كه ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شۆڕشگێڕ ئه‌نجامیدا، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا له كه‌سایه‌تی گه‌نجاندا له ناو ببات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هێز و وزه‌ی گه‌نجان كۆمه‌ڵگا خۆی له سه‌ر پێ راده‌گرێت و به راوه‌ستاوی ده‌مێنێته‌وه.
ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له كۆبانێ و ئه‌و بێده‌نگیه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌یه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ین، كه له ئه‌نجامی هێرشه دڕندانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له كۆبانێ شه‌هیدبوون و ده‌ڵێین، با سه‌ری گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستان و سه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ ساغ بێت. هه‌روه‌ها داوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌كه‌ین.
هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه له‌به‌رامبه‌ر داعش خۆڕاگریمان كرد، ئێمه پێكه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه دڕندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیش به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. ئێمه كۆمه‌ڵگای ئێزدی، به‌تایبه‌تی ژنانی ئێزدی تاسه‌ر پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین، ئێمه له پێناو ئازادیمان تاكۆتایی تێده‌كۆشین".
ژ.ت