تاژێ: پێویستە سێ ئەندامەکەی ڕژال بە زوترین کات ئازاد بکرێن
تاژێ گرتنی سێ ئەندامەكەی ڕژاك لەلایەن پەدەكەوە شەرمەزار کرد و داوای بەپەلە ئازادكردنیان دەكات.
تاژێ گرتنی سێ ئەندامەكەی ڕژاك لەلایەن پەدەكەوە شەرمەزار کرد و داوای بەپەلە ئازادكردنیان دەكات.
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، لە ناوەندی شەنگالی تاژێ، بەیاننامەیەكی لەبارەی گرتنی سێ ئەندامەكەی ڕژاك لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پەدەكەوە لە هەولێر بڵاو كردەوە كە لە یادی كۆمەڵكوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگالەوە گەڕابوونەوە.
لە بەیاننامەكەی تاژێدا كە لەلایەن مەیسوون حەسەنەوە خوێنرایەوە، هاتووە: ئەو ئەندامانەی ڕژاك لە یادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا، هاتبوونە شەنگال بۆ ئەوەی بەشداریی خەمی ئێزدییەكان بن.
تاژێ، ئەو هەڵوێستەی پەدەكە شەرمەزار دەكات و ئاماژەی بەوەیش كرد: ڕژاك لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش، لایەنێكی فەرمییە و ئەوەیش لە حكومەتی هەرێم قبووڵ ناكرێت كە ئەو ژنانەی لەپێناو ئێزدییەكان هاتوونەتە شەنگال، دەستگیر دەكرێن.
تاژێ هەر لە بە یاننامەكەیدا كە بە درووشمی (ژن، ژیان، ئازادی و بمرێت خیانەت) كۆتایی پێ هێناوە، دەڵێت: پێویستە پەدەكە، ئەو ئەندامانەی ڕژاك ئازاد بكات و بێدەنگ نابن و بەردەوام دەبن لە هەڵوێستەكانیان تا ئازادكردنی ئەندامەكانی ڕژاك لەلایەن پەدەكەوە.
ف.ق