'تێکۆشانی ئێمە تا ئازادی رێبەر ئۆجالان بەردەوام دەبێت'
ئامینە خدرۆ ئاماژەی بە هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد و رایگەیاند، کە تا ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
ئامینە خدرۆ ئاماژەی بە هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد و رایگەیاند، کە تا ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
وتەبێژی دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە حەڵەب ئەمینە خدرۆ لەبارەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی و لەلایەن دۆستانی کوردەوە دەستیپێکراوە، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
ئامینە خدرۆ سەرنجی بۆ سەر بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوەکانی بواری یاسا و کاروباری مرۆیی بەرامبەر گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا و رایگەیاند، کە هەڵمەتەکە لە بەرامبەر ئەو بێدەنگیە و بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد دەستیپێکراوە.
ئامینە خدرۆ وتی: "لەبەر بێدەنگی نێونەتەوەیی، حکومەتی تورکیا پلانەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. بەڵام سەرباری قەیران و شەڕیش لە ئیمراڵییەوە ئەندێشەکانی بەرخۆدان و تێکۆشان بڵاو دەبێتەوە. عەبدوڵا ئۆجالان سەرەڕای هەموو جۆرە ئەشکەنجە و کردەوەیەکی نایاسایی دەوڵەتی تورک، بە ئەندێشە و بیرۆکەکانی رێنیشاندەرمانە. بە تێپەڕبوونی کات ئیمراڵی کرد بە ئەکادیمیایەکی زانست و ئازادی".
ئامینە خدرۆ هەڵمەتی ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کوردی وەک هەڵمەتێکی مێژوویی پێناسە کرد و وتی، "ئامانج و داواکاری ئێمە لەم هەڵمەتە کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و چارەسەرکردنی دۆزی کوردە".
وتەبێژی دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی ئۆجالان لە حەڵەب ئامینە خدرۆ سەبارەت بە هەڵمەتە وتی، ئێمە تیرێژی هیوامان لە ٧٤ وڵاتەوە بینی. جوانی زیاتر بە بەرخۆدانی مێژوویی ئێمەی ژنان بەخشی کە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و لە چیاکان بەڕێوەدەچێت. سڵاو لە هەموو گەلان، بە تایبەتی فیمینیستەکان دەکەین کە پێشەنگایەتی هەڵمەتەکەیان کردووە.
ئامینە خدرۆ بە بیری هێنایەوە کە لە تەواوی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی لە شەهبا و حەڵەب لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا چالاکی بەڕێوەدەچێت و وتی، "بەرخودان و تێکۆشانمان تا مسۆگەر کردنی ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت".
هـ . ب