تۆپبارانی سوپای تورک لەسەر باشووری کوردستان بەردەوامە
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کرد کە دەکەوێتە سنووری شارۆچەکی ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان.
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کرد کە دەکەوێتە سنووری شارۆچەکی ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان.
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە دوای شەش ڕۆژ لە ڕاگرتنی هێرشەکان، ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کردەوە و گوتیث: "لە کاتژمێر ١٩:٢٠ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، دوو جار تۆپبارانی 'گەلی مێوین'یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی کرد."
کامەران عوسمان ڕاشیگەیاند: "لە دوای مەڕاسیمی سووتاندنی چەک لەلایەن گرووپێک گەریلاوە، سوپای تورکیا ١١هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەکانیش بۆ سەر سنووری شارۆچکەی ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆک."