تەرمی گەریلای هەپەگە بەهادین ئابی بە خاکسپێردا

گەریلای هەپەگە بەهادین ئابی کە ساڵی ٢٠١٦ لە شەڕێکدا لە مێردین شەهید ببوو، دوای شەش ساڵ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. بنەماڵەکەی تەرمەکەیان لە وان بە خاکسپارد.

گەریلای هەپەگە بەهادین ئابی (تیرێژ) لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە هەرێمی عومەریانی مێردین لە شەڕدا شەهید ببوو. دوای شەش ساڵ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کرابووەوە. بنەماڵەکە تەرمەکەیان لە وان بەخاکسپارد.

دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی پشتڕاست کرایەوە، بنەماڵەکە چوونە مێردین و تەرمەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرتەوە و سەرلەبەیانی تەرمەکەیان لە گۆڕستانی کارشیاکای بەخاکسپارد.

تەرمەکە لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا. پۆلیس بۆ بەخاکسپاردنی تەرمەکە رێگەی بە بەشداری ١٠کەس دا.

هـ . ب