تەرمی پڵنگ قۆسەر گەریلای هەپەگە دوای ٤ مانگ بەخاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە پڵنگ قۆسەر (ئەمروڵا تونجەر) کە لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە بەستا شەهیدبوو، لە سەرێکانی بەخاکسپێردرا.
گەریلای هەپەگە پڵنگ قۆسەر (ئەمروڵا تونجەر) کە لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە بەستا شەهیدبوو، لە سەرێکانی بەخاکسپێردرا.
پڵنگ قۆسەر ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی بەستای ئەیالەتی بۆتان شەهیدببوو، دوای دەرکەوتنی پشکنینی دی ئێن ئەی، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە تەرمەکەی لە گۆڕستانی بێکەسانی ناوچەی بەرواری سێرت وەرگیرایەوە.
تەرمەکە دوای ٤ مانگ وەرگیرایەوە، هێنرایەوە بۆ گەڕەکی خدر جەڵەفی ناوچەی سەرێکانی رحا. دوای کاروباری ئایینی، تەرمەکە بە بەشداری سەدان کەس لە گۆڕستانی ئەو گەڕەکە بە خاکسپێردرا.
هـ . ب