تەرمی گەریلای هەپەگە عومەر سونگور لە جزیر بە خاکسپێردرا

گەریلای هەپەگە عومەر سونگور کە لە چیای گابار شەهید ببوو لە جزیر بەخاکسپێردرا. سێ تەرمی دیکەش لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی شڕنەخ لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرانەوە.

لە چیای گاباری شڕنەخ لە شەڕێکدا بەر لە ٥ رۆژ ٤ گەریلای هەپەگە شەهید بوون. زانرا کە کاربەدەستان دوێنێ زانیارییان داوەتە بنەماڵەی گەریلای هەپەگە عومەر سونگور کە لە شەڕدا شەهید بووە.

بنەماڵەی سونگور کە چوونە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ تەرمی رۆڵەکەیان ناسیەوە. بنەماڵەکە تەرمی سونگوریان وەرگرتەوە و بەشەو بە ئامادەبوونی پۆلیس لە گۆڕستانی ئاسری جزیر بەخاکیان سپارد. لە مێرسین کە بنەماڵەی سونگور لەوێ دەژین مەراسیمی پرسە دانراوە.

تەرمی هەر یەک لە گەریلای یەژاستار مەنیجە ئۆزکان کە لەهەمان شەڕدا شەهید ببوو لە جۆلەمێرگ، گەریلای هەپەگە مستەفا بایندر لە ئێلیح و گەریلای هەپەگە مەحەمەد بایند لە ئامەد بەخاکسپێردران.