تەرمی کومرۆ چەتینکایا گەریلای یەژەئاستار بەخاکسپێردرا

تەرمی کومرۆ چەتینکایا گەریلای یەژەئاستار کە لە چیای کاتۆ لە شەڕدا شەهید ببوو، لە ئێلح بەخاکسپێردرا.

کومرۆ چەتینکایا (راپەرین دەڤریم) گەریلای یەژەئاستار، لە ٤ی تەمووزدا لە چیای کاتۆ لە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە شەڕدا شەهید بوو. تەرمی چەتینکایا لە شاری ئێلح بەخاکسپێردرا.

تەرمەکە کە لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەی شڕنە وەرگیرایەوە و دواتر بە مەراسیمێکی گەورە بەرەو گۆڕستانی کۆرکی ناوەندی ئێلح گواسترایەوە.

پۆلیسی داگیرکەری تورک وەک هەموو جارێک دەوری گۆڕستانەکەیان گرت و ریگەیان نەدا گەل بچێتە گۆڕستانەکە، بە تەنها رێگە بە خانەوادەکەی درا. دوای بەجێگەیاندنی رێورەسمی ئایینی تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.

لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح پرسە بۆ شەهید کومرۆ چەتینکایا دانراوە.

ف.ق