تەرمی میر پەروەر لەژێر گەمارۆدا بەخاکسپێردرا

تەرمی هونەرمەندی کورد میر پەروەر کە لە پاریس شەهیدکرا، لە شاروچکەی ئەوانێی موش لەژێر گەمارۆی جەندرمەکانی تورکدا بەخاکسپێردرا.

لە دژی ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، ئەندامی بزوتنەوەی کولتوری هونەرمەند میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل شەهیدکران.

تەرمی میر پەروەر برایە مووش، تەرمی میر پەروەر لەلایەن خانەوادەکەی و بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدەوە لە فڕۆکەخانەی مووش وەرگیرایەوە. بەڵام پۆلیس تەرمەکەیان کە فڕۆکەخانەکە راوەستاند، سەرەتا تەرمەکە رفێندرا و دواتر بەرەو گوندەکە بەرێیان کرد. لەلایەدی دیکەوە جەندرمەکان لە دەروازەی شاروچکەی ئەوانێ کاروانی ئۆتۆمبێڵەکەیان راوەستاند، رێگەی گوندەکە لەلایەن پۆلیسەوە گیرا.

گوڵستان کلچ کۆچیغیت پەرلەمانتاری هەدەپە کە لەگەڵ کاروانەکەدا بوو، لەلایەن جەندرمەکانەوە راوەستێنرا. رێگە نەدرا کە ئۆتۆمبێڵەکەی کۆچیغیت بچێتە گوندەکە و بۆیەش هەوڵیدا بە پێ خۆی بگەیەنێتە گوندەکە. بەڵام جارێکی دیکە رێگری لێکرا و رێگە نەدرا بچێت.

تەرمی میر پەروەر کە پۆلیس رفاندبووی، گەیەندرایە شاروچکەکە. بە تەنیا رێگەدرا کە ئەندامانی خانەوادە بەشداری بکەن. تەرمەکە لەژێر گەمارۆی سەرباز و پۆلیسەوە بەخاکسپێردرا. لەلایەکی دیکەوە بە سەدان کەس لەسەر رێگەیەکی دیکە کۆبوونەوە، هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە گوندەکە.

ف.ق