تەرمی پارێزەر ئەرداڵ سەفالی بەخاک سپێردرا
پارێزەر ئەرداڵ سەفالی کە لەگەڵ دایکانی ئاشتی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەست دا. تەرمی سەفالی لە گەڤەر بەخاک سپێردرا.
پارێزەر ئەرداڵ سەفالی کە لەگەڵ دایکانی ئاشتی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەست دا. تەرمی سەفالی لە گەڤەر بەخاک سپێردرا.
لە جۆلەمێرگ و دەورووبەری لە ٢٢ی ئابدا ٢٣ کەس لە ئەنجامی هەلکۆتانە سەر مالەکاندا کە لەنێوانیاندا دایکانی ئاشتیش هەبوون دەستبەسەر کران. دایکانی ئاشتی و ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەران (ئۆهادە)، بۆ ئازادی پارێزەر ئەرداڵ سەفالی، بۆ ئیفادە دان لە گەڤەرەوە چوون بۆ جۆلەمێرگ. لە کاتی گەڕانەوەدا توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوون. لە ڕووداوەکەدا دایکی ئاشتی ئەدالەت سەفالی، پەریشان ئاکچەلیک و کوڕەکەی جیهان ئاکچەلیک گیانیان لەدەستدا. لەو ڕووداوەدا پارێزەر ئەرداڵ سەفالی بە سەختی بریندار بوو.
پارێزەر ئەرداڵ سەفالی بۆ ماوەی ٨٥ ڕۆژ لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی دورسون ئۆداباشی زانکۆی یوزونجویل چارەسەری وەردەگرت. سەفالی کە دوێنێ لە کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانی گیانی لەدەست دا و ئەمرۆ تەرمەکەی لە نەخۆشخانە وەرگیرا و گواسترایەوە بۆ گوندی شاهی شارۆچکەی باژەرگەی گەڤەری جۆلەمێرگ. دوای ئەنجامدانی ئەرکە ئایینیەکان و خوێندنەوەی نوێژ، تەرمی سەفالی لە تەنیشت گۆڕی پەریشان ئاکچەلیک و کوڕەکەی جیهان ئاکچەلیک و ئەدالەت سەفالی بە خاک سپێردرا.