تەرمی شەهیدانی پاریس رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە
رۆژی ٣ی کانووی دووەم، تەرمی هەر سێ شەهیدی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بە مەراسیم و ڕێپێوانی جەماوەری دەنێردرێنەوە باشور و باکوری کوردستان.
رۆژی ٣ی کانووی دووەم، تەرمی هەر سێ شەهیدی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بە مەراسیم و ڕێپێوانی جەماوەری دەنێردرێنەوە باشور و باکوری کوردستان.
بڕیارە هەریەکە لە کەجەکەی ئەوروپا و تەژەکەی ئەوروپا، ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە لە پاریس مەراسیمێکی جەماوەری و ڕێپێوانێکی شکۆدار بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس رێکبخەن و داوای بەشداریکردن لە هەموو کوردستانیان و دۆستانیان دەکەن.
بڕیارە تەرمی شەهید ئەڤین گویی رەوانەی باشوری کوردستان یان مەخمور بکرێت و تەرمی میر پەروەر دەبرێتەوە شاری موش لە باکوری کوردستان و تەرمی عەبدولڕەحمان کزلیش دەبرێتەوە شاری قەرسی باکوری کوردستان.
یەکێتی هێزە دیموکراتییەکانی ئەوروپا داوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و مەراسیمی بەخاکسپاردنیان لە ٣ و ٧ی کانوونی دووەم دەکەن.
ف.ق