تەرمی تانەر ئۆگمەن، گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا.
گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) ڕۆژێک لەمەو پێش لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین شەهید بوو. تەرمی ئۆگمەن لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی مێردین دوای ناسینەوەی وەرگیرایەوە و بەمەبەستی بەخاک سپاردنی گواسترایەوە بۆ شوێنی لە دایکبوونی لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، دوێنێ شەو گەیشتەوە شاری گەڤەر.
پۆلیس ڕێگەی نەدا تەرمی تانەر ئۆگمەن لە مزگەوت دا بشۆردرێت. دواتر بنەماڵەکەی بە دەرفەتی خۆیان تەرمی شەهیدەکەیان شۆشت و دواتر لە گۆڕستانی باژێرگەی گەڕەکی ئاکاڵن بەخاکیان سپارد.