تەرمی ئاخین سۆران و ئازاد زاگرۆس ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا

تەرمەکانی گەریلا ئاخین سۆران و ئازاد زاگرۆس کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە کاتۆ مارینۆس شەهید بوو بوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.

تەرمی ئاخین سۆران (مەنفیت ئەلچیچەک) و ئازاد زاگرۆس (ئازاد ساتیلمیش) کە لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە ناوچەی کاتۆ مارینۆسی بۆتان شەهید بوو بوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.

بنەمالەکان تەرمەکانیان لە دامەزراوەی پزیشکی دادوەری (ئاتەکە) وەرگرت و تەرمی ئازاد زاگرۆسیان برد بۆ وان  و لە شاری وان بەخاک سپێردرا، تەرمی ئاخین سۆرانیش ڕەوانەی شرناخ کرا.