تەرمی ئاتڵگان کە بانگەشەی ئەوەکرا خۆی کوشتووە، بەخاکسپێردرا
تەرمی فەرهاد ئاتڵگان کە لە دادگای گەڤەر بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانی لەدەستدا، بە خاکسپێردرا.
تەرمی فەرهاد ئاتڵگان کە لە دادگای گەڤەر بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانی لەدەستدا، بە خاکسپێردرا.
بانگەشەی ئەوەکرا، کە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ فەرهاد ئاتڵگان تەمەن ٢٦ ساڵ کە دوێنێ کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ وەرگرتنی وتە چووبووە دادگای گەڤەر، دوای ئەوەی لە بارەیەوە بڕیاری زیندانیکردن دراوە خۆی لە نهۆمی سێهەمی دادگاوە خستووەتەخوارەوە. ئاتڵگان کە بە سەختی برینداربوو گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە گەڤەر، بەڵام ژیانی لەدەستدا. تەرمی ئاتڵگان دوای توێکاری لە گۆڕستانی شارەکە بە خاکسپێردرا.
پارێزەری ئاتڵگان بادی لەوەکرد کە بە بیانووی شوێنپەنجەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر دەستکێشێک هەبووە کە کۆکتێل مۆلۆفی پێدروست کراوە، لەلایەن داواکاری گشتییەوە بە داواکاری گرتن و زیندانی کردن رەوانەی دادگای سزای سوڵح کرباوو،بەڵام لەبارەی ئەوەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی زیندانیکردن نەدرابوو.
هەروەها تائێستا لەبارەی گیانلەدەستدانی گوماناوی ئاڵگانەوە هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن دەوڵەتەوە نەدراوە.
هـ . ب