تەرمی زەکی چەلەبی بەرەو وان بەڕێکرا

تەرمی سیاسەتمەدار زەکی چەلەبی کە لە سلێمانی لەلایەن میت و پەدەکەوە شەهیدکرا، بەرەو وان بەڕێکرا.

بۆ سیاسەتمەدار زەکی چەلەبی کە لە ١٧ی ئایاردا لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان لەلایەن میت و پەدەکەوە شەهیدکرا، لە ٢٢ی ئایاردا لە سێلێمانی مەراسیم ئەنجامدرا. دوای مەراسیمەکە تەرمەکە بەرەو وان بڕێکرا. تەرمی چەلەبی لە ٢٣ی ئایاردا بە شەو گەیشتە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و دواتر بۆ سلۆپی رەوانەکرا و دواتر تەرمەکە لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ ڕاگیرا. ئەمڕۆ دوای پشکنینی پزیشکی دادوەری، خانەوادەی چەلەبی، موئەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپەی وان و حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ و ڕێکخستنی هەدەپەی شارە تەرمەکەیان وەگرتەوە و بەرەو وان بەڕێکەوتن.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە تابوتەکەی چەلەبی دزراوە.

بڕیارە تەرمی زەکی چەلەبی لە گۆڕستانی سەلیم بەگی ناوەندی وان بەخاکبسپێردرێت.

ف.ق