تەڤگەری ئازادی: کوردستان ئازاد دەکەین
تەڤگەری ئازادی لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلدا رایگەیاند، " بە گەشکردنی تێکۆشان، پەیمانی لۆزان پووچەڵ دەکەینەوە و کوردستان ئازاد دەکەین."
تەڤگەری ئازادی لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلدا رایگەیاند، " بە گەشکردنی تێکۆشان، پەیمانی لۆزان پووچەڵ دەکەینەوە و کوردستان ئازاد دەکەین."
نەورۆزی قەندیل کە لە چوار پارچەی کوردستان کوردستانیان روویان تێکرد، بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە پیرۆزکرا.
لە ئاهەنگەکەدا پەیامی تەڤگەری ئازادی خوێندکرایەوە. سەلام عەبدوڵلا پەیامەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، بە گەشکردنی تێکۆشان پەیمانی لۆزان لەناودەبەن و وتی، " جەژنی ژیانەوە و ژیان، جەژنی ئازادی و نوێبوونەوە، جەژنی راستی سەرکەوتن، جەژنی رێبەری گەل، رێبەری ئازادی ئاهۆرا مەزدا، جەژنی رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین.
لە کاتێکدا نەورۆز پیرۆز دەکەین کە لە رۆژئاوا و باکوری کوردستانمان شین هەیە. بەڵام پێویستە بزانرێت کە نەورۆز بە تەنیا بیرەوەریەکی کەلتوری نییە. نیشانەی تێکۆشانە. هەموو نەورۆزێک لەدایکبوونێکی نوێیە. ئێمەش نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، لەدژی گەموو سیستمە دیکتاتۆرەکان وەک کاردانەوەیەکی سیاسی و نەتەوەیی پیرۆز دەکەین."
لە نەورۆزی قەندیلا، گروپی موزیکی شەهید سەرحەد، گروپی موزیکی مەخمور، ئاوازی چیا، ئاژوان، هونەرمەند لوقمان سەلیم، فرمێسک، عادل هەورامی، ژینا سەقزی و ئەحمەد سەنگاوی، گۆرانیان وت.
ف.ق