تیرۆری دەوڵەت لە گوندی بلبێس بەردەوامە: تانک ڕەوانەی ناوچەکە کران
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دەوروبەری گوندی بلبێسی سەر بە ناوچەی ئەلکێ-ی شڕنەخ بە چڕی بۆردومان کران. ھاوکات تانک ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دەوروبەری گوندی بلبێسی سەر بە ناوچەی ئەلکێ-ی شڕنەخ بە چڕی بۆردومان کران. ھاوکات تانک ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
لە ڕۆژی ٢٩ی تەمووزەوە، دەوروبەری گوندی بلبێس گەمارۆ دراوە. لە ناوچەکە قەدەغەی ھاتوچۆ بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەی قەدەغەکردنەکە لە ٤ی ئاب بە فەرمی کۆتایی هات، بەڵام بە کردەوە بەردەوامە.
ھەر پەیوەست بەو دۆخە عزەدین جین، کە لە ١ی ئابدا لە هەڵکوتانە سەر ماڵێکدا دەستگیرکرابوو، لە ٣ی ئابدا بڕیاری زیندانی کردنی درا.
بەهۆی گەمارۆکەوە، کە ماوەی ١٣ ڕۆژە بەردەوامە، گوندنشینان ناتوانن بچنە نێوە ڕەز و باخەکانیانەوە.
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دەوروبەری گوندەکە لەلایەن فڕۆکەی شەڕی جۆری ئێف ١٦ و هەلیکۆپتەرەوە بۆردومان دەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و پۆلیس بۆ دەوروبەری گوندەکە گواستراونەتەوە. هەروەها تانکیش ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
لە بەرزایەکانی دەوروبەری گوندەکە دەنگی تەقە دەبیسترێت. دەوترێت شەڕ لە ئارادایە.
باس لەوەش دەکرێت، ڕێگە بە گوندنشینان نادرێت بچنە دەرەوە. خەڵکی گوندەکە داوایان لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەداران کردووە لەگەڵ شاندێک سەردانی ناوچەکە بکەن.
ژ.ن